موحەڕەم ئینجە لە کاندیدی سەرۆکایەتی تورکیا کشایەوە

موحەڕەم ئینجە سەرۆکی گشتی پارتی مەملەکەت رایگەیاند، لە کاندیدی سەرۆکایەتی تورکیا کشاوەتەوە.

موحەڕەم ئینجە سەرۆکی پارتی مەملەکەت و کاندیدی سەرۆکایەتی کە لەم حەفتەی دواییدا باسی لە هەندێک ڤیدیۆی نەشیاوی دەکرێت، کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسی ئەنجامدا.

موحەڕەم ئینجە لە کۆنفڕانسە رۆژنامەنووسیەکەدا رایگەیاند کە لە پێشبڕکێی سەرۆکایەتی دەکشێتەوە.

ئینجە لەبارەی کشانەوەکەی وتی، " من ئەم هەنگاوە لەپێناو وڵاتەکەم دەنێم. رێگەمدا رێگەیەکی دیکە بکەمەوە. کاتێک دۆڕان با تاوانەکەی نەخەنە ئەستۆی من و بیانوویان نەمێنێت. ئەگەرنا لە بەیانی هەڵبژاردندا هەموو تاوانەکە دەخەنە ئەستۆی من. بۆیەش دەکشێمەوە."

ف.ق