سامانی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق دەستی بەسەردا دەگیرێت

ماڵ و موڵک و سامانی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق دەستیبەسەردا دەگیرێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی میدیاکانی عێراق بڕیاردراوە کە ماڵ و موڵک و سامانی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی پێشووی وڵاتەکە دەستی بەسەردا بگیرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە بە هۆی زیادبوونی مڵک و ماڵ و سامانی مستەفا کازمییەوە لێپرسینەوە لەو بابەتە دەستی پێکراوە و لێکۆڵینەوە لەو بارەوە بەردەوامە.

ئاماژە بەوەشکراوە تائێستا لەبارەی کازمییەوە بڕیاری دەستگیرکردن و قەدەغەی گەشت دەرنەکراوە.

هـ . ب