ئاماری زیانەکانی هێرشەکانی پاکستان بۆ سەر ئێران بەرزبووەوە

ڕاگەیاندرا، ژمارەی کوژراوانی لە هێرشەکەی پاکستان بۆ سەر پارێزگایی سستانی بلوچستان، گەیشتووەتە ٩ کوژراو.

بە پێی هەواڵی ئاژانسە هەواڵییەکانی ئێران، کە زانیارییەکانی لە یاریدەدەری پارێزگاری سیستان و بلوچستانە، عەلی ڕەزا مەرحەماتی وەرگرتووە، ئاماری هێرشەکانی پاکستان بەرزبووەتەوە.

یاریدەدری پارێزگا، ئاماژەی بەوەکردوە: لە هێرشێکی موشەکیدا بۆ سەر گوندێکی سەر سنور ٢ پیاویش گیانیان لە دەستداوە، وە ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لە دەستداوە گەیشتوون بە ٩ کەس".

لە ئامارە ڕاگەیاندراوەکانی پێشودا هاتبوو: ٤ مندڵ و ٣ ژن لە ئەنجامی هێرشەکانی پاکستان گیانیان لەدەست داوە.

ئەم هێرشانەی پاکستان دوابەدوایی هێرشەکانی دوو ڕۆژی ڕابردووی ئێران دێت بۆ سەر پاکستان، کە ئێران بە بانگەشەی هێرش بۆ سەر 'جەیش ئەل عەدل؛ ڕێکیخستبوو. بەگوێرەی کاربەدەستانی پاکستان ٢ منداڵ لە هێرشەدا گیانیان لەدەستداوە.

پاکستان بانگەشەی ئەوە دەکات 'حەشارگەیەکی تیرۆرستانینان' لەناوبردووە.