٤١٢ ژنی هونەرمەند و رۆشنبیر لەباكوری كوردستان و توركیا پشتیوانی لەژنانی رۆژهەڵات و ئێران دەكەن

بەسەدان ژن بەتایبەتی هۆنەرمەند، وێژەوان و رۆشنبیری توركیا لەراگەیەندراوێكی هاوبەشدا پشتیوانیان لەناڕەزایەتیەكان بۆ كۆشتنی ژینا ئەمینی نیشاندا و رایانگەیاند، ژنانی تێكۆشەر بەتێكۆشانیان كۆتایی بە تاریكی دەهێنن.

سەرهەڵدانی گەورەی ژنان كاریگەریەكی تایبەتی لەسەر ژنانی جیهان داناوە. ژنان لەئێران و توركیا و وڵاتانی دنیا داوای ئازادی دەكەن. لە رۆژانی رابردوودا ژمارەیەك زۆر گردبوونەوە لەباكوری كوردستان و توركیا بەرێوە چوون.

 لە ئێستاشدا ٤١٢ ژن بەواژۆكردنی راگەیەندراوێك، كە بەزمانەكانی كوردی و توركی و ئینگلیزی بڵاوكراوەتەوە، رایانگەیاندوە؛ بەشانازییەوە سڵاو لەسەرهەڵدانی ژنان دەكەین.

لەم راگەیەندراوەدا ئاماژە بە دەستپێكردنی ناڕەزایەتیەكان لەدژی كۆشتنی ژینا ئەمینی لەكوردستان و شوێنەكانی تری ئێران و بەرفراوانبوونی ناڕەزایەتیەكان دەكەن، كە بووە هۆی شۆڕشی سەرتاسەری ژنان.

ژنانی باكوری كوردستان و توركیا لەراگەیەندراوەكەیاندا دەڵێن؛ هەرچەندە رژێمی ئێران بەدەیان كەسی كۆمەڵكۆژكردووە، بەڵام ئێدی ژیان و ئازادی پەیوەست بە پەلكەكانی ژنانەوە.

ژ.ت