یەکێتی ژنانی گەنجی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی سەھەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی' بڵاوکردەوە، سەرهەڵدانێک کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە پێشەنگایەتی ژنان و بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دەستی پێکرد و بڵاوی سەرجەم کۆمەڵگا بووەوە، لە مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا بێ وێنەیە. ژن و کۆمەڵگا بە ئاوێتە کردنی هێزی ڕێکخستنی خۆیان و بە تێکۆشانێکی هاوبەش دەتوانن بگەن بە سەرکەوتن.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە، ڕۆڵی ڕێبەر ئاپۆ لە بواری ئازادی ژن دا زۆر گرنگە. ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی ژنانە. ئەرکی سەرەکیمان ئەوە کە لە قۆناغی پێشەروومان دا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین و ڕامان، ڕوانگە و شێوازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ژیان بڵاوبکەینەوە.
یەکێتی ژنانی گەنجی رۆژهەڵاتی کوردستان جەختیشیکردووەتەوە، "قۆناغێک کە ئێستا پیایدا تێدەپەڕین قۆناغی تێکۆشانی ئازادی ژنە و ڕۆڵی سەرەکی و بەرپرسیاری گرنگ دەکەوێتە سەر شانی ژنانی گەنج. لە قۆناغی ھەنوکەییدا پارادیگمای ڕێبەر ئاپۆ و بیردۆزی ڕزگاری ژن یەکجار بەکاریگەرە. هەر بۆیە ئەرک و بەرپرسیاری ئێمە وەک ژنانی گەنج زۆرن. ستراتێژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی، ئەرکی جێبەجێ کردنەکەی و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ هۆکارگەلی هەر سەرەکین بۆ تێکۆشانمان. لەسەر ئەو بنەمایە پێویستە ئێمە ڕاست لە ڕێبەر ئاپۆ تێبگەین و بە سەرهەڵدانی "ژن، ژیان، ئازادی" ئازادی سەرجەم ژنانی گەنجی جیهان و ئازادی وڵات سەربخەین".
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی یەکێتی ژنانی گەنجی رۆژهەڵاتی کوردستان بەمجۆرەیە:
سەرخە سەرهەڵدان، سەرخە توڵهەڵدان
سەرهەڵدانێک کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە پێشەنگایەتی ژنان و بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دەستی پێکرد و بڵاوی سەرجەم کۆمەڵگا بۆوە، لە مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دا بێ وێنەیە. شۆڕشی ڕۆژهەڵات بە واتای شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. ژن و کۆمەڵگا بە ئاوێتە کردنی هێزی ڕێکخستنی خۆیان و بە تێکۆشانێکی هاوبەش دەتوانن بگەن بە سەرکەوتن. لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی بە کوشتنی ژنی کورد “ژینا ئەمینی” بە پێشەنگایەتی ژنان لە دژی دەوڵەت و دەسەڵاتی پیاو بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" قۆناغێکی نوێ لە تێکۆشان کردن لە پێناو ئازادی دا دەستی پێکرد. لە مێژووی کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی دا گەل بە تێکڕا لە هاوردۆری درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لە دژی سیستەمی پیاوسالار و زۆرداری دەوڵەت و هێزە دەسەڵاتدارەکان ڕاپەڕین. یەکدەنگی و هاوبەشی لە گوتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ڕۆژی ئەمڕۆکەماندا وەک ڕاستەقینەیەکی مێژوویی بۆ درووشمێکی گەردوونی وەرچەرخایەوە. ئەوەیکە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بوو بە درووشمێکی هاوبەش و گشتگیر ئەوەیە کە کۆمەڵگا ئازادی خۆی لە گرەوی ئازادی ژن دا دەبینێتەوە. هاوکات ئاستی دەنگدانەوە و کاریگەری پارادیگمای ڕێبەرایەتیمان، ڕێبەر ئاپۆ کە فکر و ڕامانی ئازادی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانە دیار دەکات.
ڕامان و بیردۆزی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بڵاوی گشت جیهان بووە و هەر ڕۆژ شەپۆل شەپۆل بە جیهان دا زیاتر بڵاو دەبێتەوە. لەگەڵ ئەوەیکە ڕێبەر ئاپۆ ٢٥ساڵە لە بن سیستەمی گۆشەگیری، ئەشکەنجە و ئیزۆلاسیۆن دایە، شەڕی سەرەکی لە ئیمڕالی بەڕێوە دەچێت. هەر بۆیە تێکۆشانی ژنان بۆ بڵاو کردنەوەی ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ و بە کردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بناغەییە. تێکۆشانی ئێمە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانێکی ئیستراتژیکە. ڕۆڵ و میسیۆنی ڕێبەر ئاپۆ لە بواری ئازادی ژن دا گەلێک گرینگ و مێژووییە. پێشکەوتن و گەورەبوونێک کە لە کەسایەتی ژنانی کورد دا ژیان دەکرێت و ستاتۆیەک کە وەک نموونە دەهێندرێتەوە بەرهەمی ڕەنجی ڕێبەر ئاپۆیە. ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی ژنانە. لەو بوارەوە هێڵی ئازادی ژن، ئایدۆلۆژیا و فەلسەفەکەمان گەردوونیە. ئەرکی سەرەکیمان ئەوە کە لە پێواژۆ و قۆناغی پێشەروومان دا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین و ڕامان، ڕوانگە و شێوازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ژیان بڵاو بکەینەوە. هێزەکانی سیستەمی سەرمایەداری هەری زێدە سیاسەتە چەپەڵەکانی خۆیان بەرامبەر ژنانی گەنج و گەنجان پێک دێنن. لە بەر ئەوەیکە لە مێژوودا ژنانی گەنج و گەنجان پێشەنگایەتی کۆمەڵگایان کردووە و هاوکات لە پێشکەوتنەکانی کۆمەڵگا و پاراستنی دا خاوەن ڕەنج و بەرهەمن. سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری دەیهەوێت کە سیستەمە نەگریسەکەی لەسەر ژنان و گەنجان پەرە پێبدات و تەمەنی درێژ بکاتەوە. هەر بۆیە بە زۆرینە ژنانی گەنج و گەنجان دەبنە ئامانج.
بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە ڕێبازی شەڕی تایبەت لە سەر ژن و ژنانی گەنج بە سیاسەتە نەگریسەکانی وەک ئاسمیلاسیۆن(تواندنەوە)، لە ناو بردن و قڕکردنی چاند وەک زمان و ناسنامەی ژن هێرشێکی بێ پسانەوە بەڕێوە دەچێت. ژنانی گەنج دەسووتێندرێن و لەسەروان بێ شەڕەفی دەکردرێ و مەزاری ژینا ئەمینی بەرەوڕووی هێرش دەبێتەوە. لێرەدا تێگەیشتن لە ڕۆڵی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران زۆر گرنگە؛ بە شێوازێکی تەواو سیستەماتیک و پیلان دارێژڕاو هێرشەکانی لە سەر ژنانی گەنج بەڕێوە دەبات. لە سەر ناوی ژیانێکی یەکسان ئیرادە و بیری ژنانی گەنج و گەنجان لەناو دەبات و دەکرێنە ئامانج. هێزی دەستکردی سیستەمی جیهانی سەرمایەداری یەک لە لینگە بە کاریگەرەکانی دەوڵەتە. دەتوانین بڵەین کە تا دوا حوجرە و سلوول بە ناخ دا ڕۆدەچێت و بێ ناسنامەیی وبێ ڕوومەتی دادەسەپێنێت. ئەگەر مرۆڤ لە بابەتی ئازادی دا پێداگر نەبێت بە ئاسان دەتوانێت ببێت بە پارچەیەک لە سیستەمی شارستانیەتی سارمایەداری و ئیتر ناتوانێت خۆی لێ ڕزگار بکات. هەرکە تێکۆشانی ئێمە تێکۆشانی ئازادی ژن پێش دەکەوێت، سەرەتا هێرشی دەولەتی فاشیست و داگیرکەری ئێران و سیستەمی پیاوسالار بەرفراوانتر دەبێت. ژنانی کورد و ژنانی گەنج بە شێوازی وەحشیانەی شەڕی تایبەت دەگلێنە ناو تۆڕەکانی فەحشا، مادەی هۆشبەر و سیخوڕی. لە بەرامبەر ئەوە دا ژنان لە هەر شوێنێک بە ئیرادە و کەیف خۆشیەک مەزن خۆڕاگری و بەرخۆدانی مێژوویی تۆمار دەکەن. تێکۆشانمان بۆ ئازادی ژن نە تەنیا ڕۆژێک بەڵکوو لە هەر کات و ساتێک دا بە جیهان دا بڵاو دەبێتەوە. دەتوانین بڵەین تێکۆشانی ئازادی ژن گەردوونی بووە. ئەویش ڕاپەڕین و ناڕەزایەتی کۆمەڵگایە کە لە بن سێبەری تێکۆشانی ئازادی ژن لە دژی سیستەمی پیاوسالار پێشکەوتووە و گەشەی کردووە. ئەوڕۆکە سەرجەمی ئەو کۆمەڵگایانەی خوازیاری ئازادی و دێمۆکراسین بە پێشەنگایەتی ژنان لە هاوردۆری ژنان کۆ دەبنەوە. لە دژی ئەو شێوازە ژیانەی کە بە بیرۆکەی سەردەستی پیاو گەڵاڵە بووە، ژیانێکی سەربەخۆ، یەکسان و ئازاد دەئافرێندرێ و هەنگاو بە هەنگاو بۆ سەرجەم کۆمەڵگا دەبێتە خواستێکی سەرەکی. لەوچوارچێوەیەدا ئایدۆلۆژیای ئازادی ژن ژنۆلۆژی، پارادیگمای ئازادی، بەرخۆدانی و خۆڕاگری ژنان و تەڤگەری ئێمە ببێتە شۆڕشی ژنان. ئاشکرایە کە پێویستی مرۆڤایەتی بە هۆشمەندی، چالاکی، ڕێکخستن بوون و سەرلەنوێ نۆژەن کردنەوەی ژیانی ژنی ئازاد هەیە. قۆناغێک کە ئێستا پیایدا تێدەپەڕین قۆناغی تێکۆشانی ئازادی ژنە و لەو قۆناغەدا ڕۆڵی سەرەکی و بەرپرسیاری گرینگ دەکەوێتە سەر شانی ژنانی گەنج. لە پێشەنگایەتی ژنانی کورد دا پێشکەوتنی گەورە و گرینگ ژیان دەکرێ و لەو قۆناغی هەیی دا پارادیگمای ڕێبەر ئاپۆ و بیردۆزی ڕزگاری ژن یەکجار بەکاریگەرە. هەر بۆیە ئەرک و بەرپرسیاری ئێمە وەک ژنانی گەنج زۆرن. ستراتێژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی ، ئەرکی جێ بە جێ کردنەکەی و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ هۆکارگەلی هەری سەرەکینە بۆ تێکۆشانمان. لەسەر ئەو بنەمایە پێویستە ئێمە ڕاست لە ڕێبەر ئاپۆ تێبگەین و بە سەرهەڵدانی “ژن ژیان ئازادی” ئازادی سەرجەم ژنانی گەنجی جیهان و ئازادی وڵات سەربخەین.
ژنانی تێکۆشەر؛
سەرهەڵدانەکانی ڕۆژهەڵات بە “ژن ژیان ئازادی” دەستی پێکرد و ناوی خۆی لە مێژوودا تۆمار کرد، ژنانی گەنج سەرلەنوێ مێژوویان نووسیەوە. ژنانی گەنج و سەرجەم گەنجانی کوردستان مسۆگەری ئازادی مرۆڤایەتینە. ئەنەرژی هەری ئاواکەر، بەکاریگەر و ئەرێنی لە جیهان دا کاتێک کە بە هاوڕێیەتی و خۆشەویستی ژن و بە هۆشمەندی ئازادی ڕا پێش کەوت، دیار کەر دەبێت. بە درووشمی “ژن ژیان ئازادی” پێویستە سەرجەم ژنانی گەنج ڕوو لە بەرەکانی سەرهەڵدان بکەن. وەرن با هەرکات یەکگرتنی ژنان و یەکێتی و هاوڕێیەتی ژنان پێشخەین. لە سەر ئەو بنەمایە با بە شێوازێکی هەری بەهێز و بە هەیبەت بەشداری چالاکیەکانی ساڵیادی سەرهەڵدان ببین و بە کردەوەی خۆمان نیشان بدەین کە سەدەی ٢١ چۆن هەنگاو بە هەنگاو پێش دەکەوێت.
بژی رێبەر ئاپۆ
بژی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی
بمرێ سیستەمی فاشیست و پیاوسالار
یەکێتی ژنانی گەنجی رۆژهەڵاتی کوردستان
ژ.ن