بۆ ئەو ژنەی لە دویسبۆرگ کوژرا، چالاکییەکی جەماوەری ئەنجامدرا

سەدان کەس کوشتنی ژنێکی گەنجیان لە دویسبۆرگ شەرمەزارکرد، دژی زیهنیەتی دەوڵەت کە چاودەپۆشێت لە کۆمەڵکوژی ژنان، بانگەوازی ڕێکخستنیان کرد.

لە شاری دویسبۆرگ-ڤیرلیندنی ئەڵمانیا، ڕۆژی یەکشەممە، پیاوێکی تەمەن ٢٥ ساڵ لە نزیک ماڵەکەی خۆی پاش ئەنجامدانی توندوتیژی بەرامبەر هاوژینە تەمەن ١٩ ساڵەکەی و منداڵە تەمەن ١٧ مانگەکەی، ئەو ژنە گەنجە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، ژیانی منداڵەکەش لە مەترسیدایە.

ئەو کۆمەڵکوژییە بە بانگەوازی مەجلیسی ژنانی ئاسیا یوکسەل و ڕێکخراوەکانی زۆرا  (Young Strugle) و (Courafe) و (Prîde Rebellîon) شەرمەزار کرا.

ئەو ژنانەی لە (Franz-Lenze-Platzê) کۆبوونەوە، دژی زیهنیەتی دەوڵەت کە چاودەپۆشێت لە کۆمەڵکوژی ژنان، بانگەوازی ڕێکخستنیان کرد.

لە وتەیەکدا بەناوی مەجلیسی ژنانی ئاسیا یوکسەل، کۆمەڵکوژی ژنان شەرمەزار کرا و بانگەوازی مەزنکردنی تێکۆشان دژی گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.

بەپێی لێکۆڵینەوەکان، لە ئەڵمانیا هەر سێ ڕۆژ جارێک ژنێک لەلایەن هاوژینەکەی یان هاوژینی پێشووییەوە دەکوژرێت.