بە دیمەن

بەنداوی تشرین لەژێر کۆنترۆڵی شەڕڤاناندایە

دەرکەوت هەموو پروپاگەندەکانی دەوڵەتی تورک و میدیای شەڕیی تایبەتی درۆیە کە دەگوترا بەنداوی تشرین لە ژێر کۆنترۆڵی چەتەکانی NSAـی سەر بە دەوڵەتی تورکدایە.

بەنداوی تشرین

میدیایی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە بەنداوی تشرین لەژێر کۆنترۆڵی سوپای نەتەوەیی سووریا (NSA)دایە، بەڵام دیمەنەکان ئەوە دەردەخەن کە هەموو بانگەشەکان درۆن و شتێکی لەو جۆرە لە ئارادا نییە.

کۆتا دیمەنەکان کە لە بەنداوی تشرینەوە بڵاوکراونەتەوە، دەریدەخات بەنداوی تشرین بە تەواوەتی لەژێر کۆنترۆڵی شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج و هێزەکانی قسەدە، یەپەگە و یەپەژەدایە.

ڕۆژنامەوان دلۆڤان ئاسمین کە ئەمڕۆ (٢٦ی کانوونی یەکەم) کاتژمێر ١٣:٠٠ بە کاتی ناوچەکە ڕۆشتووەتە بەنداوی تشرین، بە دیمەنەکانی ئاشكرایکرد بەنداوی تشرین بە تەواوەتی لەژێر کۆنترۆڵی شەڕڤاناندایە.

'نابێت کەس باوەڕ بە پڕوپاگەندەکانی شەڕی تایبەت بکات'

ڕۆژنامەوان دلۆڤان لە دیمەنەکاندا ئاماژە بەوەدەکات لە بەنداوی تشریندایە، سەرنج دەخاتە سەر ئەو پرۆپاگەندانەیی کە میدیای شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک کە دەگوترا، بەنداوی تشرین کەوتووەتە دەست چەتەکانی NSA. دلۆڤان ئاوها بەردەوام دەبێت لە قسەکانی : "هەموو ئەو پرۆپاگەندانە دوورن لە ڕاستییەوە و ئامانجی شەڕی تایبەتن بۆ لاوازکردنی باوەڕی گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. لەبەرئەوەی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە شکستدان، لە بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی ناڕاستدان. بەنداوی تشرین بە تەواوی لەژێر کۆنترۆڵی شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج و هێزەکانی قسەدە، یەپەگە و یەپەژەدایە. وەک دەیبینین لە دیمەنەکاندا، بەنداوەکە بەتەواوەتی لە ژێر کۆنترۆڵی شەڕڤاناندایە. بۆیە نابێت کەس بڕوا بە پڕوپاگەندەکانی شەڕی تایبەت بکات."