'بەرخودانی هاوڕێ بێریتان بە بنەما دەگرین'

گەریلاکانیی یەژاستار یادی شەهید بێریتان یەک لە کادرە پێشەنگەکانی پەکەکەیان بەرزڕاگرت و وتیان، "ئێمە ئەمڕۆ لە چیاکانی کوردستان تێکۆشان و بەرخودانی هاورێ بێریتان بە بنەما دەگرین و لە دژی دوژمن دەجەنگین".

گەریلاکانی یەژاستار یادی شەهید گوڵناز کاراتاش (بێریتان هێڤی) یەک لە فەرماندە پێشەنگەکانی پەکەکەیان بەرزڕاگرت. لە ساڵی ١٩٩٢ هێزە داردەستەکان لە باشووری کوردستان لە دژی بزوتنەوەی ئازادیی کورد دەستیان بە شەڕێکی چەپەڵ کرد. فەرماندە بێریتان کە لە دژی خیانەت بەرخودانی گەورەی کرد، بۆ ئەوەی خۆی بەدەست هێزە داردەستەکان نەکات لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ خۆی لە شاخێکی لێلیکانەوە هەڵدایە خوارەوە. دوای چالاکیەکەی شەهید بێریتان، لە ناو بزوتنەوەی ئازادی کورددا بناغەی بە سوپابوونی ژن دانرا.

گەریلا ئارین مەروان لە سەرەتای قسەکانیدا سەرنجی راکێشا بۆ سەر کاریگەری چالاکی شەهید بێریتان و بەم جۆرە دووا: "من فەرماندە بێریتان هێڤی لە ٣١ەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا بە رێز و پێزانینەوە یاد دەکەمەوە. وەک دەزانرێت فەرماندە بێریتان یەک لە یەکەمین فەرماندەکانی ئێمەی ژنانە کە لە ناو بزوتنەوەی ئازادیدا تێکۆشاوە. هاوڕێ بێریتان سەرباری هەموو هێرشەکانی دوژمن چۆکی دانەدا و هەرگیز خیانەت و خۆبەدەستەوەدانی قەبوڵ نەکرد. هاورێ بێریتان بە بەرخودان، چالاکی، هەڵوێست و تێکۆشانی خۆی کاریگەری گەورەی دانا. بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەست دوژمن سەرەتا چەکەکەی دەشکێنێت و دواتر خۆی لە شاخێکەوە هەڵدەداتە خوارەوە. دوای ئەو چالاکیە گەورە و کاریگەرە بڕیاری دامەزراندنی سوپای ژنان درا. لە سایەی هاوڕێ بێریتان ئاستی تێکۆشانی ژنان زیاتر بەرزبووەتەوە. لە هەمان کاتدا بەرخودانی ژنان لە هاوڕێ زیلانەوە تا هاوڕێ ڤیان گەیشە خاڵێکی گەورەتر. ئێمە لە سەر بنەمای تێکۆشان و بەرخودانی بێریتانەکان، زیلانەکان و ڤیانەکان تێدەکۆشین. بزوتنەوەی ژنان و رێکخراوەکانی ژنان رۆژ لە دوای رۆژ لە شار و چیاکان گەورەتر دەبن. ئیتر ژنان لە دژی هەموو جۆرە هێرشەکان دەوەستنەوە و خۆیان دەپاڕێزن.

گەریلا لە سەنگەرەکانی شەڕ و تونێلەکان لە بەرخۆدان دژی دوژمن بەردەوامن. بە تایبەتی گەریلاکانی ژن بە چالاکیی کاریگەر و بەئەنجام پێکدەھێنن. وەک ھاوڕێ سارا و ڕوکن کە بە چالاکییە گیانبازییەکەیان دوژمنیان شۆک کرد. تێکۆشان و بەرخۆدانی ئەمڕۆمان لەسەر بنەمای ئەو بەهایانەی کە ئەو هاوڕێ شەهیدانە ئافراندیان، بە ئەنجام دەگات. وەک گەریلایەکی یەژا ستار، لەسەر ڕێچکە و ڕێبازی هاوڕێ بێریتان ڕێدەکەم. هەلومەرجەکان ھەرچەندە دژوار بن، پێویستە گەنجان بەشداری نێو ریزەکانی بزوتنەوەی ئازادی بن. بەو شێوەیە دەتوانین تۆڵەی هاوڕێیانمان لە دوژمن بکەینەوە و خەونەکانیان بھێنینەدی. ڕێبەر ئاپۆ لە هەڵسەنگاندنەکانیدا دەڵێت، 'ئەگەر بۆ ژن تەنیا یەک ژیان هەبێت، ئەویش ژیانێکی ئازادە'. وەک ژنە گەریلاکان، ئێمەش ئەوە بە بنەما دەگرین".
ھاوڕێ بێریتان فەرماندەییەکی پێشەنگ بوو
ڕاپەڕین زنار، گەریلایەکی تری یەژاستار ڕایگەیاند، ئەوان ئەمڕۆ لە بەرەکانی شەڕ بە ڕۆحی بەرخۆدانی بێریتان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەڕ دەکەن و وتی: "پێش هەموو شتێک بە ڕێز و پێزانینەوە لە کەسایەتی ھاوڕێ بێریتان یادی سەرجەم  شەهیدەکانمان دەکەمەوە. ھاورێ بێریتان یەکێک لە فەرماندە گەورە و پێشەنگەکانمانە. هاوڕێ بێریتان بە چالاکییە مەزنەکەی ڕۆڵێکی گەورەی لە بونیادنانی سوپای ژنانی ئازاد دا ھەبوو. وەک ڕێبواری ڕێگای هاوڕێ بێریتان، لەسەر ئەو هێڵە بەرخۆدانە ڕێ دەکەین کە ئەو لە دوای خۆی جێیهێشتووە. هاوڕێ بێریتان لە دژی خیانەت و هاوکاری، بەرخۆدانی هەڵبژارد. وەک گەریلاکانی یەژا ستار ئامانجەکانی شەهیدانمان دەھێنینەدی".