بە دیمەن

بەرنامەی دەستی تاریک: پەیوەندنی قێزەونی نێوان میت، پارستن و ئەنەکەسە

ڕوناهی تیڤی ئەڵقەی یەکەمی بەرنامەی دەستی تاریکی پەخشکرد کە تیشک دەخاتە سەر پەیوەندییە قێزەونەکانی نێوان میت، پاراستنی پەدەکە و ئەنەکەسە. بەرنامەکە دانپێدانانی ئەو کەسانە وەردەگرێت کە لەڕێگەی ئەو لایەنانەوە بەڕێکخستن کراون و ڕەوانەی ڕۆژئاوا کراون.

لە پروپاگەندەکانی میدیای تورکیا، ئەنەکەسە و پەدەکەوە کە دەیانگوت: "لەم ماوانەی کۆتاییدا لە ڕۆژئاوای کوردستان سیاسەتمەدارانی ئەنەکەسە دەسگیرکراون." لەو بارەیەوە ڕوناهی تیڤی دەستی بەکارێکی تایبەتی ڕۆژنامەوانی کرد. لە ئەنجامی لێکۆڵین و کاری ٣ مانگەی تیمێکی ڕۆژنامەوانییەوە بەرنامەی 'دەستی  تاریک' ئامادە کرا.

بە هاوکاری هێزەکانی ئاسایشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕوناهی تیڤی خۆی گەیاند بەو سیخوڕانەی کە لەلایەن میت، پاراستن و ئەنەکەسەوە بەڕێکخستنکراون و بۆ کاری سیخوڕی ڕەوانی ڕۆژئاوای کوردستان کراون.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕوناهی تیڤی ئەو سیخوڕانە لە ڕێگەی ئۆپراسیۆنی هێزەکانی ئاسایشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە دەستگیرکراون. ئەم سیخوڕانە کە لەدەوروبەری ناوەندەکانی ئەنەکەسەن لە ڕۆژئاوای کوردستان، زانیاری دەربارەی دامەزراوەکان، کەسایەتی و هێزە سەربازییەکانی هەرێمەکە دەدەن بە پاراستن و میت. وە ئەو جێگایەنەی ئەمان دیاری دەکەن دەکرێنە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر.

بەپێی دانپێدانانی سیخوڕەکان شێوازەکانی سیخوڕی پاراستن و ئەو ناوەندانەی کە بۆ ئەم مەبەستە بەکاریان دەهێنن جێگەی سەرنجن. لە هەموو دانپێدانانی سیخوڕەکاندا باس لەوە کراوە کە ناوەندێکی پاراستن لە سێمێلێ سەربە دهۆک هەیە، لەژێر ناوی لێکۆڵینەوەدا کەسانێک کە لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە هاتوون بۆ باشووری کوردستان دەهێنرێنە ئەم ناوەندە و لە ڕێگەی پارە، ماددە هۆشبەرەکان، هەڕەشە و دەستدرێژیکردنەوە دەیانکەن بە سیخوڕ. سیخوڕەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەندامانی پاراستن و میت لە لێپرسینەوەکاندا ئامادەن و سیخوڕێتییان لەسەر دەسەپێنن.

دوای ئەوەی ئەم کەسانە ناچار بە سیخوڕیکردن دەکرێن، دوای ١٥ تا ٢٠ ڕۆژ پەروەردەکردنی سیخوڕی، دواتر کارە پیسەکانی خۆیاندا بەکارییان دەهێنن. کەسانی سیخوڕ لە ڕێگەی تەلەفون و ئەنتەرنێتەوە زانیاری لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان دەدەن بە پاراستن و میت. هەروەها کامپینەکانی ڕەشکردنی ئەنەکەسە لە دژی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەبن و خواستیانە لەم ڕێگەیەوە گەنجانی ڕۆژئاوای کوردستان کۆچبەر بکەن و هانیان دەدەن بیاننرێنە باشووری کوردستان. وە بۆ ئەوەی زانیاری لەسەر جموجۆڵ و جێگە سەربازییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان وەرگرن بەزۆری ڕوو لەو کەسانە دەکەن کە لە ڕۆژئاوای کوردستان لە گۆڕەپانی سەربازی و دامەزراوەکانی بەرێوەبەری خۆسەردا کارییان کردووە.

پاراستن و میت دوای ئەوەی لە سیخوڕبوونی ئەو کەسانە دڵنیادەبنەوە، دەیانرێنە ڕۆژئاوای کوردستان و بۆ کارە پیسەکانی خۆیان بەکارییان دەهێنن.

بێگومان هەموو ئەم زانیارانە لە دادپێدانانی ئەو سیخوڕانەوە وەرگیراون کە لە ئێستادا لە دەستی هێزەکانی ئاسایشی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریادان. ئەڵقەی یەکەمی بەرنامەی دەستی تاریکدا لەسەر دانپێدانانەکانی ٤ کەس بە ناوەکانی عەلی محەمەد محمود، محمەد رەجەب حسێن، ئورهان رزوان حسن و بورها رزوان حسن کە بوون بە سیخوڕ و نێردراون بۆ ڕۆژئاوای کوردستان. ئەم چوارکەسە بەم شێوەیە یەکترییان ناسیوە و کاری سیخوڕییان کردووە.

کەسی سەرەکی ناو ئەم تۆڕە سخوڕییە عەلی محەمەد مەحمودە، کە ماوەیەک لە شەهبا لەناو هێزە سەربازییەکاندا بووە، دواتر ڕۆشتووەتە باشووری کوردستان. ماوەیەکیش لە عەفرینی داگیرکراودا لە ناوچەتەکاندا بووە. دوای ئەوەی پێ دەنێتە باشووری کوردستان پەلکێشی ناوەندی سێمێلی دەکەن و دەیکەن بە سیخوڕ. لە دانپێدانەکاندیدا ئەوە دەخاتەڕوو کە جاری یەکەم بۆ ماوەی ٢٩ رۆژ لە ناوەندی سێمێل ماوەتەوە و ناو و شوێنە سەربازییەکانی شەهبای داوە بە پاراستن و میت. دوای ئەوەی جارێکی دیکە دەیهێننەوە بۆ ناوەندی سێمێل بۆ ماوەی ١٨ ڕۆژ پەروەردە وەرگرتن دوبارە دەینێرننەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان.

هەروەها هەرەوەها هەردوو سیخوڕ بە ناوی بورهان و ئورهان ڕزوان حەسەن کە برای یەکترن و لە قامیشلۆن، لە ڕژئاوادا لەناو هێزی سەربازیدا دەبن، بەڵام مامیان بەناوی محمەد خێر کە پێشمەرگەی ڕۆژە، هەردووکیان بە ڕێکخستن دەکات و دەیانرێتە باشووری کوردستان و دەبنە سیخوڕ. هەروەها مامەیان چەند برازایەکی دیکەی دەنێرێتە باشووری کوردستان و دەچنە ناو چەتەکانی ڕۆژەوە. بورهان و ئورهان باسی ئەوەدەکەن کە لە ناوەندی سێمێلی کامپی بەردەڕەش و دۆمیز مانەتەوە و لەو جێگانە کاری سیخوڕییان کردوە و زانیاریی سەربازی ڕۆژئاوای کوردستانیان داوە بە میت و پاراستن. بە گوێرەی دانپێدانانی سیخوڕ بە ناوی محمەد رەجەب حسێن و وێنەکانیان کە بەدەستهێنراون، ئورهان و بورهان لە ناو ئەو کامپانەدا چەندین کاری بڵاکردنەوەی مادەی هۆشبەر، کوشتن و دەستدرێژی سێکسییان کردووە. هەروەها دوای ئەوەی میت و پاراستن چەندین کاری قێزەونی خۆیانیان پێکردوون، دەیانرێننەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان.

سیخوڕ بە ناوی محمەد رەجەب حسێنیش لە عەفرینە و لە ڕۆژئاوای کوردستان لەناو هێزە سەربازییەکاندا بووە و کاتێک دەکەوێتەدەست پاراستن هەرچی زانیارییەکی زانیوە لەسەر هێزە سەبازییەکان لە ڕووی؛ شوێن، تونێل و ناوی سەربازی هەمووی داوە بە پاراستن و میت.

هەروەها دوای ئەوەی ئەم سیخوڕانە دەچنە ڕۆژئاوای کوردستان، داوایان لێدەکرێت ناو، شوێن و ژمارەی هێزە سەربازییەکانیان پێبدەن، جی پی ئێس بلکێنن بە ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە، مین بخنە ناو ئەو ئۆتۆمبێلە  سەربازییانەوە کە لە هێرشە سەربازییەکاندا بەکاردەهێنرێن، کۆگای تەقەمەنی بتەقێننەوە و لەناو شارەکاندا پشێوی بنێننەوە.

هەروەها پەیوەندی لەگەڵ سیخوڕەکانی دیکەی هەرێمەکەدا دروستکەن و پێداویستی و تەقەمەنییان بۆ دەستبەربکەن.

وە سیخوڕەکان ئاماژە بەوەش دەکەن بە گوێرەی ئەو زانیارانەی کە ئەوان داویانە کاتێک فرۆکەی بێفرۆکەوان ئەو جێگانە دەکەن بە ئامانج، پێویستە بەدواداچوونی بۆبکەن، وێنەیان بگرن و بۆ پاراستن و میتی بنرێن.

بە گوێرەی دانپێدانانی سیخوڕەکان؛ پارستن و میت لەسەر هێڵی عەفرین-شەهبا کارێکی سیخوری تایبەت بەڕێوەدەبەن. وە ئاماژەش بەوەدەکەن کە بەپرسانی پاراستن ئەوەیان بۆیان دەستنیشانکردووە لە عەفرین کارێکی زۆرییان هەیە دەتوانن کار بدەن بە بنەماڵەکانیان لە عەفرین. هەروەها هەرکاتێک تەنگاوبوون دەتوانن بڕۆنە عەفرین و سەریکانێ و لەوێ بمێننەوە.

ئەم چوار سیخوڕە کە بەدەمی خۆیان دانیان ئەنجامدانی چەندین کاری سیخوڕیدا ناوە. بەڵام لە بەرنامەیاندا بووە دوای ئەوەی دێنە باکور و رۆژ‌هەڵاتی سوریا کارە سیخوڕییەکانیان زۆرتربکەن. بەڵام هێزەکانی ئاسایشی نەیانهێشت ئەم پلانەیان سەربگرێت و زیانی زیاتر بگەیننە گەلانی هەرێمەکە.

ئەم زانیاری و دانپێدانانەی ئەم ٤ سیخوڕە تەنها لە ئەڵقەی یەکەمی بەرنامەی دەستی تاریکدا بوو. بەرنامەکە هەموو سێ شەممانێک کاتژمێر ٢٢:٠٠ پەخش دەکرێت و لەهەر ئەڵقەیەکدا کۆمەڵێک دانپێدانانی سیخوڕەکان و زانیاری نوێ سەبارەت بە کارە قێزەونەکانی میت، پاراستن و ئەنەکەسە بڵاودەکاتەوە.