ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەژەکە، بەسێ ئەرزینجان، بەبۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەم دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.
بەسێ ئەرزینجان ڕایگەیاند، ٩ ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨، دەسپێکی قۆناغی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتی: "ئامانج لە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی کە بە سەرکردایەتی هەواڵگیریی ئەمریکا و ئیسرائیل ئەنجامدرا، بڕینەوەی هیوای ئازادی گەلەکەمان و ژنان بوو لەڕێگەی گرتنی ڕێبەر ئاپۆوە. لە ١٥ ی شوباتی ١٩٩٩ ڕۆڵی پاسەوانێتی بەخشرایە دەوڵەتی تورک و ڕێبەرەکەمان لە دوورگەی ئیمراڵی دەستبەسەرکرا.
ڕێبەر ئاپۆ ماوەی ٢٥ ساڵە لەنێو سیستەمی ئەشکەنجە و قڕکردنی دڕندانەی ئیمراڵی لە گۆشەیەکدا گۆشەگیرکراوە لە چوارچێوەی سزاکانی گۆشەگیری و ڕادەستکردن. ڕێگەی پێنادرێت بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی لەگەڵ دەرەوە بکات. مافی دیدار لەگەڵ پارێزەر و بنەماڵە بە ڕێبەرەکەمان نادرێت. لە دوورگەی ئیمرالیە هیچ پێوەرێکی یاسایی و مرۆیی و ئەخلاقی کار ناکات. لەوەتەی سیستەمی قڕکردنی ئیمراڵی بە زانین و پشتیوانی دەسەڵات و دەوڵەتە نێونەتەوەییە سەرمایەدارییە مۆدێرنیستەکان دامەزرا، هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بە تایبەت (سی. پی. تی.) بێدەنگن و ئەم سیستەمە دڕندە و نایاسایی و دژە مرۆڤایەتییە لە دژی ڕێبەر ئاپۆ پەسەند دەکەن".
بەسێ ئەرزینجان سڵاوی لە بەرخۆدانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد لە سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی و هەموو شەهیدانی کوردستانی بیرهێنایەوە، بەڵێنی مەزنکردن و سەرخستنی تێکۆشانی دووپات کردەوە.
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەژەکە لە درێژەی قسەکانیدا گوتی "سیستەمی ئەشکەنجەدانی ئیمراڵی لە نەوەک تەنها لە تورکیادا سیستەمێکی باش نییە، بەڵکو ویستەکە ئەوەیە هەنگاو بە هەنگاو لە هەموو جیهاندا جێبەجێ بکرێت. هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ئامانجیان ئەوەیە کەسێتییە پێشەنگەکان و ڕێکخراوە ئۆپۆزسیۆنەکان بخەنە نێو سیستەمێکی ئەشکەنجەدانی لەم چەشنە.ئەو ئەنجامانەی لە ئەزموونەکانی هەموو زیندانەکانی جیهان بەدەست هاتوون، لە زیندانی قڕکردنی ئیمراڵی لە دژی ڕێبەرمان پەیڕەو دەکرێن، ئیمراڵی توندترین جۆری زیندانی ئەشکەنجەدانە لە جیهاندا. یاساکانی لەسەر ئەم بناغەیە ئامادە کراوە. سیستەمێکە دەیەوێت مرۆڤەکان لە مرۆڤایەتی دابماڵێت، مرۆڤ نەتوانێت بیربکاتەوە، بۆ ئەمەش هەموو جۆرە شێوازێکی گۆشەگیری و پەڕگیرکردن و ئەشکەنجەدان بەکاردەهێنرێت. عەقڵی پیاوسالار بە دڕاندانەترین شێوە زاڵبووە. دەخوازرێت ئەم سیستەمە بە شێوەیەکی بەرفراوان جێبەجێ بکرێت. سیستەمی پیاوسالاری لە بنەڕەتدا لە کەسێتی ڕێبەرەکەماندا بە سیستەمێکی ستەمکار و نامرۆڤانە لەلایەن عەقڵی پیاوانەوە دامەزراوە، بۆ ترساندنی هەموو هێزەکانی ئازادی لە جیهاندا. دەخوازرێت هەموو هێزەکانی دژ بە سیستەم بەم شێوەیە دیسپلین بکرێن.
بۆیە تێکۆشان دژی سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی ئیمراڵی ئەرکی هێزەکانی دیموکراسی و ئازادییە لە سەراپای جیهاندا. تێکۆشان دژی سیستەمی ئەشکەنجە و قڕکردنی دڕندانەی ئیمراڵی، هاوزەمان تێکۆشانی مرۆڤایەتییە. زۆر گرنگە خەڵک بەم هۆشیاری و بەرپرسیارێتییە تێکۆشانێکی ڕادیکاڵ و ڕێکخراو ئەنجام بدەن".
بەسێ ئەرزینجان ئەندامی بەڕێوەبەریی کەژەکە ڕایگەیاند کە بەرخۆدانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانی ئیمراڵی وەک ژیان و تێکۆشان و کەسێتی و ئایدۆلۆژیا، جیاواز بووە لە ڕێبەرەکانی دیکەی شۆڕش جیابووە و گوتی: "لە میتۆدی بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆدا خوڵقاندنی سیستەمێکی ژیانی ئەڵتەرناتیڤ دەبینرێت، ئەوەش لە ڕێگەی بەرگرینامەکانییەوە کە لەگەڵ مرۆڤایەتیدا هاوبەشی دەکرد. هەروەها ڕێبەرەکەمان پارادایمی دیموکراتیک ئیکۆلۆژیک و ئازادیپارێزی ژنانی لە ئازادی جڤاک و ژناندا بە گرنگ زانی. ڕێبەرمان بە بەرگرینامەکانی لە ئیمراڵی، کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک و نەتەوەی دیموکراتیکی لەسەر بناغەی ئازادی ژن و پێشەنگایەتی دەستەجەمعی ژنان دەئافرێنێت. پێشەنگایەتی دەستەجەمعی ژن، پێشەنگایەتییەکە بەو جۆرەی ژنان لە هەموو لایەکەوە تێکۆشانی هاوبەش دەکەن. پێویستە ئێمەی ژنان لە بیرۆکەکانی ڕێبەرەکەمان تێبگەین و بە هەموو هێزمانەوە کاربکەین بۆ جێبەجێکردنی.
لەسەر ئەم بناغەیە، ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری تێکۆشانی ئێمەیە بۆ ئازادیی ژنان. سیستەمی پیاوسالاری لەڕێگەی بەدیلگرتنی ڕێبەرەکەمانەوە پلانی دانا کە ژنانیش بەدیل بگرێت. بەڵام ڕێبەرمان بە ئایدۆلۆژیا و پراکتیکی کۆنکرێتی سیستەمی پیاوسالاری پووچەڵ کرد، ژنان و گەلی فێری ڕێگە و ڕێبازەکانی ئازادی کرد. ڕێگای ئازادی پیشانی ژن و مرۆڤایەتی دا. ئەوەی ماوەتەوە لەسەر ژنان و جڤاک و گەلە تا خاوەندارێتی لەم پێوەرانەی ژیان و ڕێگا و ڕێبازانە بکەن و جێبەجێیان بکەن".
بەسێ ئەرزینجان ڕایگەیاند وەڵامی هەرە مەزن بۆ پیلانگێڕی نێونەتەوەیی تێگەیشتن و جێبەجێکردنی هێڵی ئازادی ژنانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، گوتی، "تەنها بە تێگەیشتن و جێبەجێکردنی ڕێبەرەکەمان دەتوانین شۆڕشەکەمان سەربخەین. ئەو کێماسی و هەڵانەی لە کارەکانماندا ئەنجام دراون دەگەڕێنەوە بۆ کەموکوڕیەکانی ئاستی تێگەیشتن و جێبەجێکردنمان. پێویستە هەموومان بە قووڵی لە ڕێبەرەکەمان تێبگەین و جێبەجێی بکەین. تاکە ڕێگا بۆ ژیانێکی مرۆڤانە و شکۆمەندانە و ڕاستگۆیانە ئەوەیە کە لەسەر ئەم بناغەیە بەردەوام بین، گرنگە هەمووان بە توندی خاوەندارێتی لە تێکۆشان بکەن بۆ ئازادی و بەشداری لە بەرخۆدان بکەن. پێویستە تێکۆشان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مەزن بکرێت.
ڕێبەر ئۆجالان ٢٥ ساڵە لە سیستەمێکی بێ هاوتای ئەشکەنجەدان و قڕکردندا بەرخۆدان دەکات. ویستیان ڕێبەرمان و لە کەسێتی ئەودا مرۆڤایەتی و بەها مرۆییەکان بە قێزەونترین شێوازەکان ملکەچ بکرێن. لە بەرامبەر ئەمەدا ڕێبەرەکەمان بە ئیرادەیەکی مەزنەوە، بە شەڕی هۆشیارییەوە تێدەکۆشێت و بەرخۆدان دەکات.
وەک دەزانرێت فیکری ڕێبەرەکەمان کاریگەری زۆری لەسەر مرۆڤەکان و ژنان هەیە. ڕێبەرمان هەمیشە ژن و مرۆڤایەتی بەرەو ئازادی و تێکۆشان پاڵدەنێت. پەیوەندی ڕێبەرەکەمان لەگەڵ مرۆڤایەتی، لەگەڵ ژنان بە هەموو شێوەیەک پچڕاوە. بەڵام وەک هەمووان دەبینن کەسانێک کە ئازادی و دیموکراسی و ئیکۆلۆژی و تێکۆشانیان خۆشدەوێت بەدڵنیایەوە ڕێبەرەکەمان دەناسن. بەم ناسینە خۆشەویستی و دڵسۆزی ژنان و مرۆڤایەتی بەرامبەر بە ڕێبەرەکەمان هاتەدی. پێش هەمووان، ژنان و گەنجان، پاشان، وردە وردە ئایدۆلۆژیا و فیکری ڕێبەرمان لای هەمووان بڵاوبۆتەوە و قبووڵ دەکرێت. هەرکەسێک ڕێبەرێتی بناسێت، بیستوویەتی و ئاگادارێتی، بەدڵنیاییەوە بەشێک لە ڕێبەرەکەمان لە دڵیدایە. ڕێبەرەکەمان کاریگەرییەکی وەهای هەیە. کاریگەری لەسەر هەموو مرۆڤێک هەیە. لەسەر بناغەی ئازادی مرۆڤەکان سەردەکەوێت".
بەسێ ئەرزینجان ڕایگەیاند، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری سەردەم و مرۆڤایەتییە، گوتی: "شانازی پێوە دەکەین، دەبێت شایستەی ئەو بین، بۆیە دەبێت بە بەهێزترین شێوە خاوەندارێتی لە ڕێبەرەکەمان بکەین، دەبێت تێکۆشانی ئازادی مەزنتر بکەین. پێویستە ژنان و گەنجان لە ڕیزی پێشەوەی تێکۆشانی ئازادیدا بن، پێویستە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەرمان بە هەموو ڕێگەیەک تێبکۆشین، پێویستە چالاکی بکەین و ڕێکخستنی بەهێز بکەین، پێویستە بە چالاکی و پتەوکردنی هەمەلایەنەی نەتەوەی دیموکراتیک پیلانگێڕییەکە تێکشکێنین.
لەسەر ئەم بناغەیە، لەم قۆناغە چارەنووسسازەی ڕێبەرەکەمان و گەلەکەمان و ژناندا، پێویستە هەریەکەمان بە بەهێزترین و کاریگەرترین شێوە، بەشداری بکەین و ڕۆڵ بگێڕین".
بەسێ ئەرزینجان، لە کۆتایی قسەکانیدا، گوتی، "خاوەندارێتیکردنی ژنان، هەروەها بەشداری یەکلاکەرەوەیان لە تێکۆشاندا، زۆر گرنگ و ئەرێنییە. ئەمەش پێشکەوتنی مێژوویی بەدوای خۆیدا دەهێنێت. بەبێ ئەوەی هیوا لەدەست بدەین، بەبێ ئەوەی چاوەڕێی هیچ کەسێک بکەین، پێویستە بە هۆشی خۆمان، بە ڕەنجی خۆمان، بە بەرخۆدان و بە ئیرادەمان بۆ ئازادی، بە خۆڕێکخستنمان، بە هێز و ئیرادەمان، خاوەندارێتی لە ڕێبەرەکەمان و تێکۆشانمان بکەین. لەسەر بناغەی شۆڕشی ژنان، پێویستە شۆڕشی کوردستان لە میزۆپۆتامیا، شۆڕشی پێکەوە ژیان و یەکسانی گەلان، شۆڕشی مرۆڤایەتی پێک بهێنین. پێویستە لەسەر ئەم بناغەیە، بە ڕوونی هەڵوێستی خۆمان لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی نیشان بدەین. دەبێت پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بشکێنین. با لە کەسێتی هەریەکێکماندا ئازادی سەربکەوێت. با ئازادی ژن و ئازادی مرۆڤایەتی سەربکەوێت".