بورجوگوڵ چوبوک: بەڕێکخستنکردنی ژنان بەهێزتر دەکەین

بورجوگوڵ چوبوک، پەرلەمانتاری ئیزمیر، ھەڵسەنگاندنی بۆ گفتوگۆکانی ناو کۆنفرانسی ژنانی پارتی چەپی سەوز کرد و ڕایگەیاند: "وەک پارتێک بەڕێکخستنکردنی ژنان بەهێزتر دەکەین".

بورجوگوڵ چوبوک پەرلەمانتاری ئیزمیر لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فورات (ANF) باسی کۆنفرانسی ژنانی پارتی چەپی سەوز کرد وتی: ژنان بە تایبەتی لە زیادبوونی دەسەڵاتی پیاوان لەنێو ڕێکخراوەکەدا نیگەرانن. ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەوان ڕووبەڕووی کێشەیەکن، که لەو کار و چالاکیانەی کە لە ناوچەکە بەڕێوەدەبرێت، ھەوڵێک ھەیە زۆربەی ئەو کارانە لە لایەن پیاوانەوە ئەنجام بدرێت و زۆربەی پۆستەکان بە پیاوان پڕ بکرێتەوە. ئەوەش مانەوەی ژنان بە وشیارییەکی ژنانە و فێمینیستیەوە لە ناو پارتەکەدا دژوار دەکات.

وتیشی: لەم خاڵەدا ئامانجمان ئەوەیە بەڕێکخستنبوونمان بەهێزتر بکەین. دەتوانین ئەمە لە ژمارەی ژنانی بەشداربوو لە کۆنفرانسەکەدا ببینین. زۆرێک لە ژنان دەیانەوێت مافی قسەکردن وەربگرن، دەیانەوێت قسە خۆیان بکەن و بەشداری گفتوگۆکان بکەن. ئەم دۆخە زۆر جیاوازە لە ساڵانی ڕابردوو. دەریدەخات کە ژنان گفتوگۆ لەبارەی دۆخی خۆیان دەکەن".

"فاشیزم بە تایبەتی ژنان دەکاتە ئامانج"

بورجوگوڵ چوبوک باسی لەوەشکرد، بە ھۆی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لە تورکیا و کوردستان، کێشەکانی ژنان زۆر قووڵتر بوونەتەوە و وتی: "فاشیزم بە شێوەیەکی چڕتر و بە تایبەتی ژنان دەکاتە ئامانج".

'بەڕێکخستنبوونی خۆمان بەهێزتر دەکەین'

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی چەپی سەوز ڕوونیشیکردەوە، لە کۆنفرانسەکەدا پرسەکانی وەک نەفەقە، ھەنگاونان بۆ ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەشکەنجەدانی ژنان، گۆشەگیرکردن و هێرشکردنە سەر ژنانی زیندانیکراو تاوتوێ و گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت و وتی: لە ڕاستیدا چەند شتێک هەیە کە لە پێشینەی کارەکانمان دامانناوە. لەناو پارتەکەدا بەڕێکخستنکردنی خۆمان بەهێزتر دەکەین و بە ڕێکخستن بوونی ژنان فراوانتر دەکەین؛ کاتێک بەهێزترمان کرد، ژنان زیاتر بەشداری چالاکییەکانی ژنان و پارتەکە دەکەن و دەبێت میکانیزمێک دابنرێت بۆ ئەوەی ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەتیش بە هەمان شێوە بتوانن بەشداری بکەن".

بورجوگوڵ چوبوک ھەروەھا سەرنجی بۆ ئەو کێشانە ڕاکێشا کە ڕووبەڕووی ژنانی کرێکاری تورکیا و باکووری کوردستان و وتی: سبەی کۆنفرانسێکمان دەبێت کە ماوەی ٢ ڕۆژ بەردەوام دەبێت. ئەو شتانەی لێرە باسمان کرد، لەوێش دەخرێتەبەر باس. لەمەودوا ئامانجمان بەهێزترکردنی بەڕێکخستنبوونی ژنانە.

ژ.ن