لە شاری سنە دوێنێ ژنانی چالاکوانان و بنەماڵە وڵاتپارێزەکان و بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی دەربارەی بڕیاری لەسێدارەدانی زیندانی سیاسی پەخشان عەزیزی لەلایەن دەسەڵاتی ئێرانەوە لەنێو شارەکە کۆبوونەوە و ڕاگەیاندراویان خوێندەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەڵێن:
"وەک ژنانی چالاکوان و بنەماڵەی ئازادیخوازان و زیندانییانی سیاسیی پەسەند کردنی جێبەجێ کردنی سزای لەسێدارەدانی ناڕەوای پەخشان عەزیزی شەرمەزار دەکەین و داوا لە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوە جیهانییەکان دەكەین بێنە دەنگ.
ژیانی پەخشان عەزیزی لە مەترسیدایە کە دەسەڵاتدارانی ئێران دەیانەوێت ژیان و ئازادی لێ بستێنێتەوە، پێویستە هەموو کوردێك بە یەکگرتوویی دژی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و زیندانیانی سیاسیی دیکە بووەستنەوە.
گەلی کورد لە شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی" بەسەدان قوربانی داوە و هێشتا چارەنووسی هاوڵاتیانمان کە دەستگیر کراون نادیارن و بەرگەی زامێکی دیکە ناگرین و داوا لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دەکەین ڕێگری لە جێبەجێی کردنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی بکات و بە زووترین کات سزاکە هەڵبوەشێندرێتەوە".