دۆغو: تێکۆشانی ژنان، تێکۆشانی مرۆڤایەتیە

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەژەکە چیدەم دۆغو سەرنجی بۆ سەر سیستم راکێشا کە دژی هەبوونی رۆحی و جەستەیی ژنان لە شەڕدایە و وتی، "تێکۆشانی ژنان لە هەمان کاتدا تێکۆشانە لەپێناو هێشتنەوەی هەبوونی مرۆڤایەتی".

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەژەکە چیدەم دۆغو سەرنجیراکێشا بۆ سەر پرسی سیستمی نەخۆش، داڕزاو و لەلێواری لەناوچوون و ئەوەی خستەڕوو کە بۆ سەرکەوتن دەبێت بزوتنەوەکانی ژنان بە رێگە و رێبازێکی جیاواز لە نەتەوەپەرستی، ئایینپەرستی، زانستپەرستی و رەگەزپەرستی تێبکۆشن.  

چیدەم دۆغو بە بۆنەی رۆژی ٢٥ی نۆڤەمبر رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

لە سەروبەندی رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ئەمساڵ لە سەرتاسەری جیهان و بە تایبەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەڕ دژوارتر دەبێت و ئەمەش زیاتر کاریگەری دەکاتە سەر ژنان. کاریگەری ئەو شەڕە لە سەر رەگەزپەرستی و ژنان چییە؟

لەسەرەتادا من بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبرەوە ئەو ژن و منداڵانەی کە لە هێرشەکانی سیستمی پیاوسالاردا کوژراون بە بیریان دەهێنمەوە و یادیان دەکەمەوە، یادی خوشکانی میرابەل، سەکینە جانسز، ئەڤین گۆیی، لەیلا وان، ژیان-رۆژ-باهارین، یوسرا، رەیحان، دەلال ئامەد، راپەرین ئامەد، ناگیهان ئاکارسەل و بە هەزاران ژنی پێشەنگی زانا کە بە شێوەی رێکخراو لە دژی ئەو سیستمە تێکۆشان و لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانەوە تیرۆر کرا، رێگەی ئێمەیان رۆشن کردەوە و هێزی تێکۆشانی ئێمە لە دژی سیستمیان زیاتر کرد.

هێزە باڵادەست و دەسەڵاتدارەکان لە دژی ژن، گەلان و بە گشتی بندەستان وەک کاریگەرترین چەک توندوتیژی بەکاردەهێنن و ئەو شەڕانەی لەمڕۆدا لەئارادان، گەیشتوونەتە لوتکە. لەو شەڕەدا کە ئێمە وەک شەڕی جیهانی سێیەم ناودێری دەکەین، جینۆساید، جینۆسایدی کۆمەڵایەتی، جینۆسایدی ژنان، جینۆسایدی منداڵان، جینۆسایدی ژینگە لە ئاست و شێوەی بێویژدانانە دەهێننە ئاراوە. کۆمەڵکوژی ژنان لە چەقی ئەو هێرشە هەمەلایەنانە، قڕکاری و لە دژی کۆمەڵگا و ژینگەیە. مێشکی پیاوی هەژمونخواز کە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لە هەموو ساتێکی ژیاندا توندوتیژی دەخوڵقێنێت و بە بنەمای "سەرەتا ژن بکەرە ئامانج" هێزی خۆی بەڕێوەدەبات. ئەوە بۆ پیاوەتی هەژمونخواز و سیستمی سەرمایەداری بنەمایەکی بێکۆتاییە، هەبوون و مانەوەی بەوەوە بەستراوەتەوە.

پێویستە ئەو راستیانەی شەڕ لە دوو لاوە هەڵبسەنگێندرێت. یەکەم؛ ئەو شەڕانەی لە ئاستی کەم-مامناوەند-بەرز لە نێوان نەتەوە-دەوڵەتەکان لە ئارادان، لە نێووان هێزە دەسەڵاتدارەکان، دەوڵەتان و رێکخراوەکاندا روودەدەن. هەرچەندە هەندێکیان بۆ ماوەی زۆر دەخایەنن، ئەو شێوازانەی شەڕ بە گشتی لە ماوەیەکی کورت رێگە لەبەردەم کۆمەڵکوژی، مردنی بەکۆمەڵ، برینداری، کۆچبەربوون، هەژاری، دزی، گەندەڵی، تاڵان، دەستدرێژی و هتد..دەکاتەوە. رەنگە ئەو شەڕانە وەک شەری ئاشکرا، فەرمی (لەلای دەوڵەتان) گوزارشتیان لێبکرێت، دووەمیش؛ ئەو شەڕانەی بە گوێرەی سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت کە لە ناو سنوورە نێونەتەوەییەکان و نەتەوە-دەوڵەتەکان دەستنیشان کراون، بە شێوەیەکی هەڵگێڕاوە و بەش بەش پێش دەخرێن و دەشاردرێنەوە، بەڵام لە راستیدا زۆرترین زیانیان لێدەکەوێتەوە. لە جیهان و ناوچەکە کۆمەڵکوژی ژنان، دەستدرێژی، مردنی منداڵان، مردن بە هۆی برسێتی و هەژاری، کوشتن، تاوانەکانی شوێنی کار، زیانگەیاندن بە ژینگە و هتد. کاتێک ژمارەی زۆر کۆمەڵکوژی دیکە بهێنینە بەرچاومان، دەبینین کە ژمارەیان لە قوربانیانی شەڕی جیهانی یەکەم و دووەم زۆر زیاترە. ئەگەر توێژەران بە شێوەیەکی راست و دروست لێکۆڵینەوە لەو ژمارانە بکەن، ئەو دڕندەییە زیاتر ئاشکرا دەبێت. هەڵبەت ئێمە بەهای ژیانی مرۆڤەکان و ژینگە بە ژمارە ناپێوین، ئازار و کۆمەڵکوژی ناپێورێن. بەڵام لەو ژیانەدا کە سیستمی سەرمایەداری سەپاندوویەتی، لەو شەڕەی بە فەرمی وەک شەڕ ناودێر دەکرێت، زۆر گرنگە کە بیبینین و لێی تێبگەین.

لەو دوو شێوازەی شەڕ کە ئاماژەمان پێکرد، بابەتی سەرەکی ژنانن. هەڵبەت لەگەڵ ژنان منداڵانیش دەبنە قوربانی. شەر بۆ ژنان و منداڵان تەنیا یەک واتای هەیە: مردنی جەستەیی، ئەگەر مردنی جەستەییش نەبێت، دەستدرێژی، هەژاری، لەشفرۆشی و کۆچبەریە.

لە مێژووی نزیک و لەمرۆشدا؛ شەڕی کۆمەڵکوژکارانەی دەوڵەتی فاشیستی تورک لە کوردستان کە ناوی لەسەر دانەنراوە و بەڕێوەی دەبات، شەڕ لە لیبیا و سوریا، شەڕی بە وەکالەت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە رێگەی داعش، شەڕی کۆماری تورک لە دژی رۆژئاوای کوردستان، شەری ناوخۆیی کە تالیبان لە ئەفغانستان ئەنجامی دا و گەڕانەوەیان بۆ سەر حوکم، شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا، شەڕی ئازەربایجان-ئەرمینیا، شەڕی ئەمدواییەی ئیسرائیل-فەلەستین، پرۆسەی کودەتا لە هەندێک وڵاتی کیشوەری ئەفریقا، هەموو ئەمانە کاریگەرییان کردە سەر ژنان و کرانە ئامانج. ئێمە دەبینین کە لەو جوگرافیایانەی کە بە شێوەیەکی فەرمی شەڕیان تێدا روودەدەن (لەلایەن دەوڵەتانەوە) و هەمیش لە شەڕە تایبەتەکان لەلایەن ژیانی سیستمی سەرمایەدارییەوە بەڕێوەدەبرێن و ژنان و منداڵان زیاتر رووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە و بەرەوڕووی کۆمەڵکوژی جیاجیا دەبنەوە. ئەو هێرشانەی کە بە شێوازی جیاجیا و بێ ویژدانی روودەدەن، هەموو ساتێک مردنی جەستەیی، رۆحی و کۆمەڵکوژی دەسەپێنن.

لە دۆخی ژیانی ئێستادا کە ژنان بە تەواوەتی بێ چەک، بە بەرگریی، بێپاراستن، بێئابوری، بێ پەروەردە و بە پیاوانەوە دەبەسترێنەوە، شەڕ ژنان لاوازتر دەکات و باڵادەستی پیاوان زیاتر بەهێز دەکات و ئاڵۆزی دەنێتەوە. کاتێک شەڕ ژنان زیاتر بە پیاوانی سەردەست و سیستمی سەرمایەداری دەبەستنەوە، لە رووی باڵادەستی پیاواندا هەبوونی ژنان دەگۆڕێت بۆ جوگرافیایەکی شەر کە دابەش ناکرێت. ژن بە جەستە و رۆحی خۆیەوە گۆڕاوە بۆ گۆڕەپانی شەڕی دابەشکردن. ئەوە لایەنێکی بنچینەیی شەڕی جیهانی سێهەمە. لەم واتایەدا قۆناغی شەڕی جیانی سێهەم، لە جێدایە کە مرۆڤ وەک قۆناغی شەڕی رانەگەیندراو لە دژی ژنان و کۆمەڵگا و هەروەها لە دژی ژینگە شەڕێکە کە شەڕی تایبەت و جەستەیی بە شێوەیەکی فرەلایەن بەکاردەهێندرێت، ناودێری بکات. لەوێ هەموو کۆمەڵگا، ژیان و ژینگە لە ناوەندەکەیدا ژن دەکرێتە ئامانج.

جگە لە شەڕ، کوشتنی رۆژانە، دەستدرێژی، چەوساندنەوە، چەوساندنەوەی جەستەیی و رەگەزی، لەشفرۆشی، کۆچبەری و لێکەوتەکانی، ئاستی ترسناکی باڵادەستەیی پیاوە، دەربڕینی راستی ژن و پیاو لە رێگەی چەمکێکەوە دژوارە. ئەم شەڕە تایبەتە و شيری جەستەیی کە لە هەموو گۆڕەپانەکانی ژیان بڵاوبووەتەوە و قووڵبووەتەوە، ئامانجی بنچینەیی ئەو ژنە و ئەوە شەڕی جیهانی سێهەمە. بە بێ ئەوەی ئێمە بپەڕینەوە بۆ نمونەکانی دیکە، تەنیا لە مانگی رابردوودا لە شەڕی ئیسرائیل و فەلەستیندا ٤ هەزار ژنی فەلەستینی و نزیکەی ٢ هەزار منداڵی فەلەستین کوژراون. گرنگە لە شەڕی جیهانی سێیەم ئەو شەڕە لە دژی ژن و کۆمەڵگا راوەستەی لەسەر بکرێت و تێکۆشان لە دژی ئەوە بە دروستی و بە شێوەیەکی کاریگەر بەڕێوەببرێت.

لەبەرامبەر شەڕی جیهانی سێهەم کە بووەتە هۆی جینۆساید، کۆچبەری، کۆمەڵکوژی و کاولکاری تا ئاستی گۆڕینی دیموگرافیا، دەبێت هێڵی تێکۆشان و سیاسەتی تێکۆشانی ژنان چۆن بێت؟

کوژرانی هەر ژنێک بە واتای کوژرانی ژیان، کوژرانی کۆمەڵگا، ئەخلاق، کولتور، ژینگە، ئەوین و دادپەروەری. مردنی هەر ژنێک؛ بۆ ئایدیا 'هەرمانبوون' یاخود 'نەمری' پیاوەتی باڵادەست و مۆدێرنیتەی سەرمایەداری هەناسەیەکی نوێیە. پیاوەتی هەژمونیکی سەردەمەکەمان بە شکاندن، کوشتن و چەوساندنەوەی جەستەی ژن خۆی بپارێزێت. پیاوەتی هەژمونیک بە لەناوچوون، مردن و شکاندنی ئیرادەی ژن خۆی دەخوڵقێنێت. لە شوێنێک کە ئیرادەی ژن ئازاد نەبێت، بەکۆمەڵایەتیبوون، ئەخلاق، ویژدان، دادپەروەری، ئازادی و یەکسانی بوونی نەبێت، ژیان بوونی نابێت. ئەمە راستیەکە. لەبەر ئەوە وتنی "ژن، ژیان، ئازادی" دەربڕینێک نییە کە لەخۆڕا و بەهەڕەمەکی وترابێت یاخود بۆ ئەوەی وتنی لەسەر دەم خۆشە ، نەوتراوە. راستیەکی بنچینەیی ژیان و تێکۆشانە. ئەو دەستەواژەیە پێمان دەڵێت کە ژن، ژیان، ئازادی و جوانییە، لە هەمان کاتدا پێمان دەڵێت کە باڵادەستی پیاو مردن، کۆیلایەتی و خراپەکارییە و ئەوەش پێرسپێکتیڤی تێکۆشان دەخاتە بەرچاومان.

دەربڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" کە رێبەر ئاپۆ نەک هەر بۆ ژنان، بەڵکوو بۆ تەاوی تێکۆشانی کۆمەڵایەتی وەک بنەمایەک دەستنیشانی کردووە، وتەیەکە کە لەناو تێکۆشان و شرۆڤەی ژندا شیکراوەتەوە. ئەو دروشمە نەریتی ئازادی ژنی لە کوردستان ئافراند و گەورەکرد. بڵاوبوونەوەی دروشمەکە، دوای ئەوەی ژینا ئەمینی بەهۆی ئەوەی قژی بەدەرەوەبوو لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقی رژێمی ئێرانەوە کوژرا، لەوەوە سەرچاوەی گرتووە و وەڵامی ئەو پێداویستیەی ئازادییە. لە رێگەی ئەو دروشمەوە کۆمەڵگا، ژنانی ئازادیخواز و بەشە جیاجیاکانی کۆمەڵگاخاوەنداری لە ژنان، ژیان و ئازادی دەکەن و بە پێچەوانەی ئەوراستیەوە دەسەڵاتداری پیاو مردن و کۆیلایەتی راڤەدەکات. هەڵبەت تەنیا وتنەوەی ئەو دروشمە لە بواری تێکۆشانی ئازادی و ژیاندا بەس نییە، بەڵام لە گێڕانەوەی رێگەی راستی ئازادی، واتادارکردنی و ئاشکراکردنی بانگەشەی ئەوە لە ئاستێکی گرنگدا دەخاتەڕوو.

لەبەر ئەوە لە دژی ئەم سیستمە هەژمونگەرایەی پیاو، سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەدار کە وەک دوژمنێک بە تەواوەتی لە دژی راستی ژن، ژیان و ئازادییە دەجوڵێتەوە، دیاریکردنی ستراتیژ و تاکتیکەکانی تێکۆشان بە شێوەیەکی رێکخستنکراو، بەردەوامکردنی تێکۆشان گرنگە. مرۆڤەکان لەو وڵاتانەی تیایدا دەژین بە ئەزمونی دۆزەخدا تێپەڕدەبن و بۆ ئەوەی لەو دۆزەخە خۆیان قوتار بکەن بەرەو دۆزەخێکی خراپتر پەلکێش دەکرێن. لە سەر ئەو خاکەی دەژین، لە رووی دیموگرافیا، جەستەیی، رۆحی، کولتوری و هتد، لە هەموو روویەکەوە بە فەرمی دانیان پێدانانرێت، پەراوێزخستن و چەوساندنەوە لەو کەشە قەیراناویەدا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست، هەژاری برسێتی، بێ پەروەردەیی، نەخۆشی، بەرژەوەندیپەرستی، تاڵان، بێ ئەخلاقی و هتد کە لە کەشی قەیراناوی سود وەردەگرێت گەیشتووەتە ئاستی کارەسات. مرۆڤایەتی کە گوایە لەو گێژاوە رزگاری دەبێت، بەرەو وڵاتانی پێشکەوتووتر کۆچبەر دەبن، یان لە رێگەی کۆچدا گیان لەدەست دەدەن، یاخود گیرۆدەی ژیانێکی خراپتر دەبێت. لە بری ئەوەی کە ژیانێک کە لە جوگرافیای کۆچبەریدا بەدوایدا دەگەڕێن، رووبەڕووی بیانیبوونێکی قووڵ دەبنەوە. ژن گەورەترین باجی ئەو قەیرانە دەدات. لەسەر خاکی خۆیان یاخود لەو شوێنانەی کە لەوێ کۆچبەرن رووبەڕی چەندین رووداوی بێ ئەخلاقی چەوساندنە دەبنەوە و هەوڵ دەدەن لەناو بێهیوایەتیدا بژین. سیستمی سەرمایەداری نەتەوەپەرستی، ئایینپەرستی، زانستپەرستی و رەگەزپەرستی بە هەڵوێستێکی گەورە پێکدێت، ژن دەخاتە ژێر زۆردارییەکی قورس، بە کەسایەتی لیبڕاڵی خۆی هەوڵ دەدات درۆ، خراپە و خراپەکاری بشارێتەوە و دەیکات بە نێچیری خۆی.

ئێوە لە هەڵسەنگاندنەکاندا باس لەوە دەکەن کە توندوتیژی دژی ژنان لە ئاستی شەڕدایە. بۆچی ئەمە ئەوەندە گرنگە؟

 جگە لە شەڕ، مەحاڵە هەموو ئەم کۆمەڵکوژیانە بە هیچ چەمکێکی تر ڕوون بکرێتەوە. بزووتنەوە و کەسایەتییەکانی ژنان کە لە پێناو ئازادیدا تێدەکۆشن؛ زۆر گرنگە لەم ڕاستییە تێبگەن و بزانن کە دەسەڵاتی پیاو وەک سیستەمێکی ڕێکخستنی وایە، بە وەستایانە و بە شێوەیەکی بەردەوام ئەم کارە دەکات.

بە هەزاران سەنگەر و شەڕێکی نادیار دژ بە ژن و ژیان پەرەی سەندووە. ستراتیژی و ڕێکخراوە دروستەکان بەو هۆیەوە تێکۆشان بۆ خوێندنەوە و شیکردنەوەی دروست بۆ ڕووداوەکانی جیهان و هەرێمی ئەمڕۆ دەتوانرێت پەرەی پێبدرێت.  شەڕی سیستەم شەڕی ژنانە.  ڕاستییەکە دوژمنایەتی دژی ژنانە، دوژمنایەتی دژ بە بوونی جەستە و ڕۆحی ژنانە. بۆیە تێکۆشانی ئەمڕۆی ژنان تێکۆشانی مرۆڤایەتیشە.

لەم ڕووەوە، لە تێکۆشانی ژناندا، ڕێکخستن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ژنان، لە شوێنی خۆیانەوە دەست پێکردووە، کارکردن لە پێناو هۆشیاری و بەردەوام بوون لەسەر ڕێگای یەکڕیزی سەرەڕای جیاوازیەکان، پرسێکی بنەڕەتییە.  باشترین شت ئەوەیە کە بزانرێت کە کێشەکانی دەوروبەری ژن کە بابەتی ژیانن، بە هۆی عەقڵیەتی دەوڵەت و سیستەمی پیاوانەوە ڕوودەدەن و چارەسەرکردنیان لە کۆمەڵگادا، دروست وایە لەگەڵ کۆمەڵگادا چارەسەر بکرێت.

لەناو کۆمەڵگا و بە گشتی لە ژیاندا بە پەرەپێدانی ڕەسەنایەتی و ڕێکخستن، گۆڕینی ئەم ئیرادەیە بە چارەسەری گۆڕانی کۆمەڵایەتی و بە ئەم گۆڕانکارییە بە گەڕانەوەی سروشتی مرۆڤ دەبێتە بابەتی ژیان و ئەمانەش خاڵە گرنگەکانن لە هێڵی تێکۆشان. ناکرێ بە یاخیبوونی تاکەکەسی یان دابڕان لە ڕێکخستن و کۆمەڵگاکانی تری ژنان تێکۆشانێکی  بەهێزی ژنان ئەنجام بدرێت.

لە ڕاستیدا زاڵبوون بەسەر پیاوسالاری هەژمونخوازدا بۆ پێشخستنی شۆڕشی ژنان بەس نییە. ئەگەر ڕووبەڕووی واقیعی دوژمنایەتی بەرامبەر ژنان ببینەوە و لەگەڵ ژنان دژی هەموو ژیان و کۆمەڵگا تێکۆشان بکەین، پێویستە ژنان بە شێوەیەکی سیستماتیک بیربکەنەوە، پێگە و ڕێکخستنی ئایدیۆلۆژی، سیاسی، ڕێکخستنی و ئۆپۆزسیۆنی خۆیان  پەرەپێبدەن لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا، بەهێزبن ئیرادەیەکی بەڕێکخستن کراو و ڕوانگەیەکی گشتگیر لە هەموو ڕوویەکەوە دەخوڵقێنێ.  پەرەپێدانی ستراتیژی تێکۆشانی گرنگی مێژوویی هەیە.

لێرەدا خاڵێکی تری زۆر گرنگ ئەوەیە کە ژنان لە بەرامبەر ئایدۆلۆژیا و پارادایمی باڵادەستی پیاوسالاردا ئایدۆلۆژیای ئازادی ژن پێشدەخەن و لە هەمان کاتدا بە گوێرەی ژنولۆژی، هێز و پاراستن لە خۆیان پێشدەخەن.  سیستەمی هەژموونی پیاوسالار بە تێکۆشانێکی هەستیار و تەنیا یاخیبووانە لاواز ناکرێ.  بە پێچەوانەوە هەر سەرهەڵدانێکی بێ ڕێکخستنی و ئایدۆلۆژی کاریگەری زیاتری هاندانی دەسەڵاتی پیاوانە و بەو ئاراستەیەدا بەهێزی دەکات. لە ڕاستیدا لە مێژوو و ئەمڕۆدا دەبینین کە سەرهەڵدانی دڕندانە، بێ ئەوەی بگاتە ئەنجام، پاشەکشە لە تێۆشانی ژناندا دەکات و تادێت سیستەمی خۆی زیاتر بەهێز دەکات. بێگومان ئەم خەباتە هەرگیز کۆتایی نایەت، بەڵام لەم قۆناغە قەیراناوی و ڕەخنەگرانەی ژیانی مرۆڤایەتیدا، گرنگە ئێمە وەک ژن وانە لە مێژوو و ئەمڕۆ وەربگرین و ئەم سیستەمە هەژمۆنیەی پیاوانەیە کە گەیشتووەتە ئەم ئاستە تێک بشکێنین. بۆیە پێویستە بە پەرەپێدانی ستراتیژی و تاکتیکی دروست لە جیهان و هەرێمەکە و جوگرافیا تایبەتەکاندا تێکۆشانێکی هاوبەش پێش بخرێت.

بە تایبەتی ژنان لە دژی هێڵی دەوڵەت نەتەوەی ناسیۆنالیستی سەپێنرا دەبێ چی بکات؟ لە دژی تێکۆشانی سیستەمی شارستانییەتی پیاوسالاری بۆ ئەوەی ببێتە تاکە هێز یان ببێتە هەژموون دەبێت تێکۆشانی ژنان لە کوێ و چۆن دەست پێبکات؟

ژیان خۆی لەسەر فرە ڕەنگی و جیاوازی بنیات ناوە، ئازادیش هەروا. تایبەتمەندی شتێکە، یەکێتی شتێکی ترە. لە ناو یەکێتیدا باڵادەستی و فاشیزم سەردەستە، لە یەکێتیدا ئیرادەی فرەڕەنگی، جیاوازی و هەمەلایەنە بوونی نییە، ئیرادەی سەروەری باڵادەستە، واتە بۆ باڵادەستی هێرش دەکات وئیرادەی خۆی دەسەپێنێت. ئەگەر فرەڕەنگی، هەمەلایەنە و جیاوازی دینامیکی بنەڕەتی ژیان و ئازادی بن، ئەوا تایبەتمەندی دوژمن وەهایە. وە دیسان کاتێک ئەم ڕاستییە لە ڕوانگەی ژنانەوە هەڵدەسەنگێنین، دەبینین کە ژنیش لەم دیالێکتیکەی ژیان و ئازادیدا دایکی فرەچەشنییە، جیاوازی و هەمەڕەنگییە. بۆیە سیستەمی باڵادەستی پیاوان کە لەسەر بنەمای عەقڵیەتی تاک پارێزی دامەزراوە، بە پلەی یەکەم دوژمنایەتی ژن دەکات. سیستەمی باڵادەست لە هەوڵی لەناوبردنی فرەڕەنگییە و جیاوازی و فرەڕەنگی لە سەرچاوەیدا (واتە ژن)، هەوڵی قۆرخکردن و بێ ئیرادەکردنی هەموو کۆمەڵگا، ژیان و تەنانەت سروشت دەدات هەموو یەکدەستەو بکات. ئێمە هەموو لە ژیانماندا لە ڕووی دیالێکتیکەوە بە زۆر شێوە ئەزموونی دەکەین. ئەم بۆردومان و فشارانە ڕۆژانە ڕوونادەن، یەکسەر دەقەومن.

ناتەوەی دەوڵەت پارێز، بە واتایەکی تر ناسیۆنالیزم کە لەگەڵ سەرمایەداریدا پێشکەوتووە، نوێنەرایەتی لوتکەی ئەم بۆردومانە دەکات. لە ڕەوتی سروشتی قۆناغەکانی ژیانی کۆمەڵایەتیدا، وەرگرتنی شوناسی نەتەوەیی کە گوزارشت لە قۆناغێکی ناسنامەی کولتووری دەکات و لە ڕاستی دەسەڵاتدا کە سنوورەکانی بە ئەمانەتەوە کێشراون، یەکێکە لە گەورەترین خراپەکارییەکانە کە لەدژی مرۆڤایەتی و ژنان ئەنجامدراوە. بە دەوڵەتەوە شوناس و عەقڵیەتی نەتەوەیی، نەتەوە لە جەوهەری خۆی بڕیوە و بەرەو دەوڵەت، دەسەڵات و لەخۆبایی بوون بردووە. ئەم بەردەوامییە کارەکتەری بێتاوانی نییە، بووە هۆی دروستبوون و پێشکەوتنی فاشیزم. شوناسی نەتەوەیی فۆرمێکی دەسەڵاتیان لێدروست بووە کە یەکگرتوویی بە شێوەیەکی فاشیستیانە دەسەپێندرێت، بەتایبەتی بەجیاوازیی، ئایین، تائیفی، ڕەگەز، چینایەتی پێش خستووە. کاتێک دەڵێین فاشیزم مەبەستمان تەنها هێرشی جەستەیی نییە، بەڵکو هێرش و کردەوەی ئایدیۆلۆژیشە. لە مۆدە جوانکاری هەتا یەکڕەنگ کردنی بینا وتەلارسازیی لە شارەکاندا، مەحکومکردنی جەستەی ژنان بە هەمان شێوە ملیم بە ملیم، بە پێوانەکانی بیرکاریی، کەمکردنەوەی زمان، کولتوور، ڕاستی هەمەلایەنەی فاشیزم دەسەپێنرێت. جوانی و ئازادی بە تەنیا مادە، جەستە دەپێوێت و دەیکاتە ئامرازی بەکارهێنان. ناسیۆنالیزم لێرەدا بۆ ئەوەی خۆی بەڕەوا بناسێنێ پاساو بۆ دەسەڵاتداری خۆی لە ئاستێکی مەعقولدا بێنێتەوە ڕۆڵێکی سەرنجڕاکێش و ئەفسوناوی ئەنوێنێ. دەرمانێکە بەتام دەردەکەوێت ژەهراوی دەکات. ناسیۆنالیزم لە هەموو شەڕ و شەڕی فیزیکی و تایبەت سەدەی بیست و بیست و یەکدا ڕۆڵێکی زۆر گرنگ و خراپی گێڕاوە و دەگێڕێت. خوێنی ملیۆنان ژن و پیاو بۆ شەڕ و ناسنامەی نەتەوەپرەستی ڕژا و لەسەر ئەمە ملیۆنان کەس بە شێوازی جیاواز باجی قورسیاندا. ڕووداوی ئایینی، زانستی، جنسیەتی گرێدراوی نەتەوەپەرەستی بوون و ژینگەیەکی قەیراناوی گەورە دروست بوو.

کاتێک لە سەردەمی ئێمەدا سەرنج لەسەر پرسەکانی ئازادیی ژنانە، ناتوانین ڕاستیەکانی نەتەوەپەرەستی، ئایین، زانست و ڕەگەزپەرەستی پشتگوێ بخەین. دەبێت ئەو هێزانەی تێکۆشان بۆ ئازادی ژنان دەکەن، بەتایبەتی بزووتنەوە فێمینیستەکان، لە دژی نەتەوەپەرەستی و ئەو سیاسەتانە ڕاوستین کە بەپێچەوانەوە ئایین و زانست بۆ دەسەڵاتداری قۆرخ دەکەن . هەروەها نەتەوەپەرەستی لە دابەشکردن و بێلایەنکردنی بزووتنەوەکانی ژنان ڕۆڵی هەیە. لەهەمان کاتێکدا نەتەوەپەرەستی چەکێکی گەورە و کاریگەرە لە دەستی دەسەڵاتدا، بەڵام وا دەکات تێکۆشانی بندەستان لە ڕێگای خۆی دەربچێت و بڕژێتە ناو حەوزی دەسەڵاتەوە. هەروەها پێویستە بزووتنەوەکانی ژنان لەبن کاریگەری نەتەوەپەرەستی ڕزگاریان بێت و هەڵوێستێکی دژبەر و سەربەخۆی سۆسیالیستی نیشان بدەن. ئەگەر باسی شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین بکەین؛ وەک بزووتنەوەکانی ژنان، پێویستە هەڵوێستێک لە پێناو بەرژەوەندییەکانی ئازادیی گەلان و ژنان نیشان بدەین و نەکەوینە ناو نەتەوەپەرەستی ئیسرائیل و نەتەوەپەرەستی حەماسەوە. لێرەدا هێڵی نەتەوەپەرەستی زایۆنی ئیسرائیل و هێڵی حەماس لە فەلەستین کە نەتەوەپەرەستی و ئایین بەیەکەوە گرێدراون، جێگەی قبوڵکردن نین. هەردووکیان چارەسەر نین، بەڵکو وێرانکاری و چارەسەرنەکردن کێشەکان دێنێتە پێشەوە. ئێمە ئەگەر لە ڕوانگەی دەوڵەتی تورکەوە بڵێین؛ بزووتنەوە فێمینیستەکانی تورک، ڕێکخستنەکانی ژنان، پێویستە دژی فاشیزم نەتەوەپەرەستی و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەدژی هەموو چینەکان، بەتایبەت گەلی کورد تێکۆشینێکی بەهێز بەڕێوە ببەن. سەرەڕای ئەمە نەتەوەپەرەستی دژی گەلی کورد گەیشتووەتە لوتکە، ڕەگەزپەرەستی لە لایەن تورکیاوە. ئەم دۆخە هەم بزووتنەوەکانی ژنان پارچە دەکات و هەم بێکاریگەریان دەکات.

دەتوانی کەمێک زیاتر ڕوونی بکەیتەوە کە چۆن دیاردەی نەتەوەپەرەستی و دەوڵەت نەتەوە کاریگەری لەسەر پرسی ژنان هەیە و بزووتنەوەکانی ژنان چۆن دەبێ ئەمە تێپەڕێنن؟ ئێمە دەڵێین کێشەی ژنە، بەڵام ئەوە ژن نییە ئەم کێشەیە دروست دەکات و دایکی ئەم کێشەیە نییە، بەڵکو باوکی سیستەمی هەژموونی پیاوە و نەتەوەپەرەستی، ئایینی، زانستی و ڕەگەزپەرەستی بەم بۆنەوە پەرەدەستێنن. ئەمە میراتی مێژوویی باڵادەستی پیاوە کە لەسەری بنیات نراوە. بۆیە کێشەی گەورەی پیاوسالاری هەژموون، کێشەیەکی سیستماتیکی نەخۆشی و خراپبوون و مردن دەسەپێنێ. بۆیە وەک بزووتنەوەکانی ژنان، تێکۆشین بە عەقڵیەت و شێوازێکی ڕێکخستنی کە لەنەتەوەپەرەستی، ئایین، زانست و ڕەگەزپەرەستیەوە تێدەپەڕدەبێت، لە ڕووی سەرکەوتنەوە گرنگییەکی ژیانی هەیە. ئەگەر سەرنج بدەن، لەگەڵ دیوارەکانی نەتەوەپەرەستی، سنووری دینی، زانستی، ڕەگەزپەرەستی، تەواوی پێکهاتە فرەلایەن و هەمەڕەنگەکانی ژنان شکاون و لە یەک دابڕاون، تەنانەت لە بەرامبەر یەکتر لاواز و بێ ئیرادە بوونە. پێویستە تێکۆشانێکی گەورەی ئایدیۆلۆژی و ڕێکخسنی لە دژی دیاردەیەک کە ژنان بە تەنیا دەهێڵنەوە، گۆشەگیریان دەکات، لاوازیان دەکات و بە دەسەڵاتی پیاوانەوە دەیابەستێنەوە. پێویستە بە تێپەڕاندنی سیستمی نەتەوەپەرەستی، ئایینی، زانستی و ڕەگەزپەرەستی، لەدەرەوەی ئەو سیستمەدا پەرە بە ڕێکخستنی ژنان بدەین و تێکۆشانی خۆمان پێش بخەین. تێکۆشان بۆ ئازادیی ژن بەپێی تایبەتمەندییە فرەلایەن و هەمەلایەنەکانی ژنان، کۆمەڵگا، ژیان و تایبەتمەندی جیاوازی لەخۆدەگرن، واتە سروشتیان پێش دەکەوێ. پێویست بە ڕێکخراوێکە کە چەندین ڕێگەچارە بۆ قەیرانەکانی سیستەمی هەژموونی پیاوسالاری پێشکەوتوو و چارەسەری زۆر بەرهەم دەهێنێت و بە زۆر ڕێکخستن و شۆڕشێکی فیکری گەورە وەڵام دەداتەوە. دەتوانین لە ئاستی ناوخۆیی و جیهانییەوە بە پەرەپێدانی سیستەمی کۆنفیدراسیۆنی ژنانی دیموکراتیک دەست پێ بکەین. سەرەتا زۆر گرنگە بە سیستەمی شۆڕشی ژنان بە پەرەپێدانی ڕێکخستنی کۆنفیدڕاڵی ژنان لە جوگرافیا و کۆمەڵگاکەیدا، نرخ و سیستەمی ژنان جێبەجێ بکرێت وبە سەرهەڵدان لەم بنەڕەتەوە تۆڕی کۆنفیدراڵی ژنان لە ئاستی ناوخۆیی و جیهانیدا بنیات بنێن، پێشبخەن و سیستەمی هەژموونی پیاوسالاری ئێستا تێپەڕێنن. سیستەمی هەژموونی پیاوسالاری گەیشتۆتە ئاستێک کە تەنیا ڕێکخستن، هاوپەیمانی، کۆمەڵ، و پلاتفۆرمە کاتیەکانی ژنان بەس نین. پێویستە سیستەمێکی دیموکراسی فرەلایەنە بۆ ژنان پەرەپێبدرێت کە ئەم شێوازە ڕێکخستنیانە لەخۆبگرێت و زیاتر لەوەش درک بە جیاوازییەکانیش پێشبخات. ئەو ڕاستییەی کە سەدەی بیست و یەک سەدەی ژنە یان سەدەی شۆڕشی ژنە، بە پەرەپێدانی شێوازی تێکۆشانی ڕێکخستنی و سیستەمی ئازادی ژنان کە تەواوکەر و لەخۆگرتنی یەکترە بە جیاوازییەکانەوە بەدی دێت. بەم مانایە پرسیارەکەت کە "لە کوێ و چۆن تێکۆشان لە دژی سیستەمی شارستانییەتی پیاوسالاری کە بووەتە تاکە هێز یان هەژموون بەڕێوە بچێت؟" ڕاستترین وەڵام ئەوەیە؛ ژنان لە هەموو شوێن و لە هەر کاتێکدا، بە شێوەیەکی ڕێکخستنی، پێویستە لەگەڵ ناسنامەی هەمەچەشنی خۆیان و جیاوازییەکانیان یەکبگرن.

دەبێت هەموو ئەو سنوورانەی بۆی کێشراون ببڕێت، لە هەموو شوێنێکدا بە بوون و نەبوونی تێکۆشان بکات و ببێتە هێزێکی دیموکراتیک و ئازادیخواز، ستراتیژێک و چارەنووسی خۆی دیاری بکات. وەڵامێکی بەهێز لە دژی بە ئامێری شەڕ و دڕندەکانی سەردەمی ئێمە ولەسەر ئەم هێڵە بڕوات. هەرچی بە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، نزیکدەبینەوە تێکۆشان دژی توندوتیژی سەر ژنان و گەڕان بەدوای خۆشگوزەرانی، ئازادی، ئاشتی، دادپەروەری، یەکسانی و دیموکراسی کرێکاران و کۆمەڵگاکان بەتایبەت ژنانی ستەملێکراو لە چ ئاستێکدایە؟ وەکوو بڵێی لە هەموو شوێنێکی جیهان، لە ناو مۆدێرنیتە سەرمایەداری و پیاوسالاری هەژموونخوازدا، وەک ئۆختاپوس، ژن و مرۆڤایەتی ژێردەست لە ئاست و شێوازی جیاوازدا تێکۆشان دەکەن. هۆشیاری کۆمەڵگا و مرۆڤایەتی کە سەرەڕای هەموو هێرشەکان لەناو ناچێت، بەردەوام دەڕژێتە کەناڵی ئەخلاق و گەڕان بەدوای ئازادی و شارستانیەتی دیموکراتیک و مۆدێرنیتی دیموکراتیکدا. بەردەوام دەبێت هەتا شانەکانی کۆمەڵگا ئەخلاق، ویژدان، سیاسەت و هۆشیاری کۆمەڵایەتی نەهێڵن. ئەگەر کۆتایی هات، مانای وایە مرۆڤایەتی نەک تەنها لە ڕووی ڕۆحییەوە بەڵکو لە ڕووی جەستەییەوە تەواو بووە. ئەمە دۆخێکی بوون یان ونبوونە، گوزارشت لە ڕاستییەکی تیژ دەکات، بۆیە باری ئەخلاقی مرۆڤایەتی کە لاواز بووە، تێکدراوە بەڵام تەواو نابێت، بەڵکوو سەرچاوەی سەرەکی بەرخۆدانە. لەهەمان کاتدا ژنان پێشەنگی ئەم بەرخۆدان و هەڵوێستە ئەخلاقییەن. لە ڕاستیدا کاتێک لە هەموو چالاکییەکانی گەشەپێدان و بزووتنەوە دەرەکییەکان، سیستەم و تێکۆشانەکان دەڕوانین دەبینین لە هەموو شوێنێک ژنان لە پێشەوەن. لە ناوچوونی ژیان و کۆمەڵگا و ئەخلاق دەبینێت و هەڵوێستی خۆی لە دژیان نیشان دەدات و بەدوایدا دەگەڕێت و تێکۆشان دەکات. لە لایەکی ترەوە ئیرادەی ڕێکخستنی، ناڕەزایەتی و ڕەتکردنەوەی خۆی لە شەقامەکاندا نیشان دەدات و لە لایەکی دیکەشەوە هەوڵ دەدات بوونیەتی خۆی، مێژووەکەی، ڕاستی پیاوسالاری بناسێ، لێپرسینەوەی لێبکات و پەرە بە هۆشیاری خۆی بدات. سەفەربەری ژنان زۆرن، لە شێوازە جیاوازەکانی ڕێکخستنەوە تا ناڕەزایەتی شەقام و چالاکیی پەروەردەیی فرەلایەنە. لە کاتێکدا ئەمە زیاتر بە تایبەت تا قۆناغی گشتگیری بەهێز بوو، وەستانێکی دوای ئەو گشتگیریە دیارە. بە سەرنجدان بەو قەیرانەی کە ژنان لە سەرانسەری جیهان لە سەردەمی گشتگیریدا تووشی دەبن، پێدەچێت لۆژیکی بێت بیر لەوە بکەینەوە کە ئەم ڤایرۆسە هەرچەندە نەسەلمێنراوە، بەڵام بە شێوەیەکی دەستکرد بەرهەم هێنراوە و پەرەی پێدراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی دەرەوەی سیستەم، بە تایبەت تێکۆشانی ژنان پڕۆسەی پەتاکە(گشتگیری) زۆرترین کاریگەری نەرێنی لەسەر ژنان هەبووە. بێگومان پێویستە ئەم بابەتە بە وردی هەڵسەنگێندرێت، بەڵام تەنها لەم بابەتەدا سەرنجی لەسەر دەدەین. جگە لەو خۆپیشاندانە گەورانەی کە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی سەریان هەڵدا، ڕاوەستانێک لە چالاکییەکانی ژنانیشدا هەیە. هاوکات لەگەڵ ئەمەشدا ڕەوتی پارتە ڕاستڕەوەکان لە سەرانسەری جیهاندا زیادی کردووە و پارتە ڕاستڕەوەکان لە زۆرێک لە وڵاتان هاتوونەتە سەر دەسەڵات. لە سنووری ئەو سیستەمەدا، مافی ژنان زۆر کەم کراوەتەوە و هێرشی جددی لە دژی ژنان کراوە. هەندێک دەوڵەت لە ڕێگەی ئەو ژنانەی کە دایانناوە، باسیان لە "سیاسەتی دەرەوەی فێمینیزم" کردووە و هەوڵیان داوە فێمینیزم بخەنە ناو دەسەڵات و سیستەمەوە. ژنە بەرپرسانی هەندێک وڵاتی ناو ناتۆ هەوڵیانداوە ڕێکخستنێکی وەک ناتۆ کە پێشەنگی شەڕی جیهانی سێیەم و دوژمنی کۆمەڵگایە، ڕەوا و بسەپێنن. لە لایەکی دیکەوە کۆمەڵێک وشەی لیبڕاڵ لە نێو ئەو هێزە شەڕکەرانەدا پەرەی پێدراوە کە هەوڵ دەدەن چەمکی ژن ناچاری و نهێنی بکەن. ڕێبازی زۆر مەترسیدار هەیە کە کێشەی ژن وەک کێشەیەکی گەورە نابینن، بە دواخستن و سووککردنی، وەک پرسێکی لاوەکی سەیری دەکەن. ڕێبازەکان بۆ لابردنی کێشەکان و شەرعیەتدان بە بنەڕەتیترین کێشەکانی ژنان بە بێڕێزیکردن یان شێواندنیان سەریان هەڵداوە. بە واتایەکی تر خەباتی ژنان کە ڕەنگی ژنانی بەخشیوە بەم سەدەیە، هەوڵ دەدرێت هەم بە هێرشی جەستەیی و ئایدیۆلۆژی ڕاستی بکەنەوە.

لە دژی ژنان و بزووتنەوەکانی ژنان لە دەرەوەی سیستەم، لە شەقام، لە چالاکییەکان، لە ناو ڕێکخراو، لە چالاکییەکانی هۆشیاری و خۆپاراستن دەستێوەردانێکی زۆر جددی دەکرێت و هەوڵی کێشانە ناو سیستەمیان دەدرێت. هەروەها شەڕ و گەشەسەندنی نەتەوەپەرەستی و دۆخی شەڕ دەبێتە هۆی گەورە بوونی ئەم پارچەبوونە. شەڕ ڕێکخراوەکانی ژنان دەکاتە ئامانج و کاریگەریی کە دروستی دەکات دەشارێتەوە و بۆ دواوە پاڵی پێوەدەنێت. شەڕەکە بە شێوەیەکی سەرەکی تایبەتە بە بێدەنگکردن و بێ ڕێزی کردنە بە ژنان. ئایا ئەم پرۆسەیە دژی ژنێکە باست کرد ئەوەندەیە کە بە پەتاکە سنووردار بێت؟ بێگومان دروست نییە هەموو شتێک وەک قۆناغێک بەیەکەوە ببەستینەوە، دروستەکەی ئەوەیە کە بەو شتانە ببەستینەوە کە پێشتر باسم کرد و بە گشتی هەڵسەنگاندنی بۆ بکەین. بەڵام وەک بزووتنەوەکانی ژنان پێویستە بە وردی هەڵسەنگاندنی قۆناغی پێش پەتاکە و دوای پەتاکە هەیە. ئەگەر سەرنج بدەن، سیستەمی هەژموونی پیاوان دۆخی پرۆسەی پەتاکەی دروست کردبوو، بە دەرفەتێکی باش لە دژی تێکۆشانی ژنانی زانی و دژە هێرشی ئەنجامدا. وەک ژن پێویستە زۆر بە باشی لە پرۆسەی سیاسی و ئایدیۆلۆژی بکۆڵینەوە و پەرە بە تێکۆشانی سیاسی و پاراستنی خۆمان بدەین. لەم بوارەدا چەندین بۆنە بەڕێوە دەچن، کۆنفرانس، وۆرکشۆپ، کۆبوونەوەی ژنان بە شێوازی جۆراوجۆر، بێگومان زۆر ئەرێنی و مانادارن. بەڵام له هەموو شتێک گرنگتر ئەوەیە ئەم چالاکیانە دژی سیستەم و دەسەڵات ڕێک بخرێن. بەهێزی تێکۆشان بۆ مسۆگەرکردنی بەردەوامی پێویست بە بەرهەمهێنانی ڕێکخستن و سیاسەتێکی بەهێز هەیە. لێرەدا بنەڕەتیترین کەم وکۆڕی کە بەزۆری ڕوودەدات. وەک بزووتنەوەیەکی ژنان دەبێ بەجددی ئەرک، ستراتیژ و تاکتیکی تێکۆشانی نەرێنی و ئەرێنیمان لە دژی سیستمی پیاوسالاری دیاری بکەین. ئەگەر بتوانین ئەم کارە بکەین، دەتوانین پەرە بە تۆڕەکانی ڕێکخستنی کۆنفیدراڵی بدەین کە پێشتر هەوڵمان داوە باسی بکەین و لە هەموو شوێنێک ببینە هێزێکی پێشەنگی کاریگەر، لە هەر لایەک تێبکۆشین لەوێ ژیان دەگۆڕێت. یەکێک لە ئەرکە هەرە گرنگەکانی ئەم پرۆسەیە ئەوەیە کە هەموو هێزی تێکۆشان، ئیکۆلۆژی، کولتووری و دیموکراسی لە بزووتنەوەکانی ژنانەوە دەست پێبکەن، بە ئیرادە و پیشەگەرییەوە زیاتر سەرنجیان لەسەر چەمکەکەیان بێت و دژی پەرەسەندنی لە دژی هێرشی سیستەمی باڵادەست، تێکۆشان و هێزی ڕێکخستنی پەرە پێبدەن. بەبێ ئەوەی بە هیچ شێوەیەک خۆمان تێرکەر ببینین؛ دەبێت هەزاران جار لە خۆمان بپرسین و ڕێگەی نوێ پەرەپێبدەین بۆ ئەوەی کاریگەر بین، بە یەک دەنگی مامەڵە بکەین، بەردەوامیی مسۆگەر بکەین و لە لایەنی ئایدیۆلۆژی-سیاسی-ڕێکخستنی-خۆپاراستنەوە تێبکۆشین. ئەمانە لایەنی کەمن، بەڵام ئێستا کاتی تێپەڕاندنیانە. لە هەموو جیهاندا ژنان نەک هەر کێشەی ژنان چارەسەر دەکەن، بەڵکو پێشەنگایەتی دەکەن لە چالاکیی و ڕێکخستنە پێویستەکان بۆ چارەسەری، بەڵکوو هەموو کێشە کۆمەڵایەتیەکانیش کە گەشە دەکەن چارەسەر دەکەن. لە ئەمریکای لاتین بزووتنەوەی بێ خاکەکان تێکۆشانێکی زۆر گرنگ لە دژی چەوساندنەوەی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان و تاڵانکردنی زەوی و زاری کرێکاری لە وڵاتانی ئابیە ئەمریکادا بەڕێوە دەبات و ژنانیش چالاکانە لەو تێکۆشانەدا بەشدارن. دیسان باس لە کێشەی کار لە ئەوروپا، کێشەی ئیکۆلۆژی، ڕەگەزپەرستی، کێشەی کۆچبەران و زۆر شتی دیکە دەکەین. لەو تێکۆشانانەی دژی ژنان گەشە دەکەن، ژنان لە پێشەوەی پێشەنگایەتیدان. ئێستا لە ئەفغانستان تەنها ژنان لە دژی داگیرکاری تاڵیبان و دەسەڵاتی تاڵیبان وەستاون. دەتوانرێت چەندین نموونەی دیکە بهێنرێتەوە. هەموو ئەو نموونه و هێزانەی که تێکۆشانی ژنان به تایبەتی بزوێنەرین، هێز و ئومێدێکی گه ورەن له ڕووی گەشه پێدانی هێزی ڕێکخستنی کۆنفیدراڵی که باسمان کرد و دامەزراندنی سیستەمی شۆڕشی ژنان بەهێزتر نیشان دەدات.