دەسپێشخەریی ژنانی تۆڵەسێن لە گەڤەر چالاکی ئەنجامدا

تیمەکانی دەسپێشخەریی ژنانی تۆڵەسێن لە گەڤەر دژی ٧٥ هەمین بنکەی پۆلیس بە تەقەمەنی دەستی و مۆڵۆتۆڤ و یاری ئاگرین و چەکی تاکەکەسی چالاکیان ئەنجامدا.

تیمەکانی دەسپێشخەریی ژنانی تۆڵەسێن لە ناوچەی گەڤەری جولەمێرگ دژی ٧٥ هەمین بنکەی پۆلیس بە تەقەمەنی دەستی و مۆڵۆتۆڤ و یاری ئاگرین و چەکی تاکەکەسی چالاکیان ئەنجامدا.

دەسپێشخەریی ژنانی تۆڵەسێن، لە ڕاگەیاندراوەکەیاندا دەڵێن: "تیمەکانمان دووپاتی دەکەنەوە، ٢ داگیرکەر برینداربوون و ڕەوشی یەکێکیان گرانە. پاش چالاکییەکە، پۆلیسەکانی تیمی تایبەت دەوری گەڕەکەکەیان گرت. چالاکییەکی تر دژی پۆلیسەکان ئەنجامدرا. لە دوولاوە بە تەقەمەنی دەستی هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبیلی دەوریەی تیپی "هیلوکسی سپی". پۆلیسەکانی تیمە تایبەتەکانی داگیرکەر لەنێو ئۆتۆمبیلەکەدا بوون. ئۆتۆمبیلەکە زیانێکی گەورەی پێگەیشت. لە چالاکییەکەدا پۆلیسێک بە سەختی برینداربوو. پاش چالاکییەکە، یەکینەکانمان بە سەلامەتی گەڕانەوە شوێنی خۆیان. ئەم چالاکییە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا".