دوو خوشکی کورد بۆ زیندانی ناوەندیی شاری ئیلام گواسترانەوە
دوو خوشکی خەڵکی شاری ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوەکانی "فەخریە ئومێدی" و "بەتول ئومێدی"، بە فەرمانی زیندانیکردن بەشێوەی کاتی، بۆ بەشی ژنانی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە گواستراونەتەوە.
دوو خوشکی خەڵکی شاری ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوەکانی "فەخریە ئومێدی" و "بەتول ئومێدی"، بە فەرمانی زیندانیکردن بەشێوەی کاتی، بۆ بەشی ژنانی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە گواستراونەتەوە.
لەوبارەیەوە تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژی ١٢ی ئەیلول، دوو خوشکی خەڵکی شاری ئیلام بە ناوەکانی "فەخریە ئومێدی" و "بەتول ئومێدی"، بە فەرمانی زیندانیکردن بە شێوەی کاتی، بۆ بەشی ژنانی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە گواستراونەتەوە.
ئەو دوو خوشکە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی ڕژێم" لە لایەن هێزەکانی سەر دەسەڵات لە شاری ئیلام دەستبەسەر کرابوون.
بە پێی ئامارێکی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، تەنیا لەم هەفتەیەدا لە شارەکانی مەریوان، سەقز، دیواندەرە، بانە، بۆکان و شنۆ، ٤٦ هاوڵاتی و چالاکوانی کورد لەلایەن هێزەکانی سەر بە دەوڵەتی ئێران دەستبەسەر کراون.
ژ.ن