گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە زەحمەتترین هەلۆمەرجی شەڕ و ژیاندا خاکی کوردستان لە بەرامبەری دوژمنی داگیرکەر دەپارێزن.
بێریتان، ئەو کچە یاخیبووەکەی دێرسیم ٣١ساڵ لەمەوبەر لە ساڵی ١٩٩٢کاتیک شەڕی پارێزوانی نیشتمانەکەی دەکرد، بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەستی خیانەتکاران، خۆی لەشاخێکەوە فڕێدەداتە خوارەوە و شەهید دەبێ.
گەریلای یەژاستار دیرۆک جودی باسی لە کاریگەری چالاکییەکەی بێریتانی کرد.
دیرۆک جودی لە کەسایەتی شەهید بێریتاندا هەموو شەهیدانی کوردستانی بەبیر هێنایەوە و وتی: "کاتێک هەڤاڵ بێریتان شەهید بوو، سەردەمێک بوو کە خیانەت پەرەی سەندبوو، ئەمڕۆش هەڤاڵانمان بەو ڕۆحەوە لە زاپ، ئاڤاشین، مەتینا دژی خیانەت شەڕدەکن.
دەوڵەتی تورک و پەدەکە لەدژی ئێمە شەڕێکی نامەردانە دەکەن، بەتایبەت لەم چەن ساڵەی دواییدا بەردەوام هێرشی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەکەن لەدژی گەریلا هەرجۆرە چەک قەدەغەکراو و کیمیایی بەکار دێنن، بەڵام سەرکەوتوو نابن. چونکە هەڤاڵانمان بە ڕۆحی بەرخۆدانی بێریتانەکان شەڕ دەکەن و تا دوا هەناسەیان خۆڕاگری دەکەن.
ئەگەر بمانەوێت بگەینە ئامانجەکانی هەڤاڵ بێریتان، دەبێت ئەو هەڵوێستەی کە لە دژی خیانەت نیشانیدا، بەبنەما وەربگرین. چالاکییەکەی ورەمان پێدەبەخشێت. چالاکی هەڤاڵ بێریتان بناغەی بە سوپابوونی ژنانە. لەم شەڕە قورسەدا هەڤاڵانمان ئەو ڕووداوانەی کە ڕوودەدەن بۆ ڕای گشتی دەگوازنەوە. گەریلا سەرەڕای ئەو هەموو زۆر و زەحمەتییە قەد تەسلیمی دوژمن نابن. گرنگ نییە چی ڕووبدات، وەک هەڤاڵ بێریتان تا دوا سات بەرگری لە خاکەکەمان دەکەین. وەک چۆن هەڤاڵ بێریتان لەچالاکییەکەی سەرکەوت، ئێمەش ئەم سەرکەوتنە مسۆگەر دەکەین."