ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە دەربارەی شەڕی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ بە ڕاگەیاندراوێک ئەم ئامارەیی بڵاوکردەوە:
"دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و قڕکەر و حکومەتی ئاکەپەی فاشیست لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥دا هێرشەکانی لە باکووری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەبێ وەستان بەردەوامە. لە ناو مانگی کانوونی دووەمدا لە باکووری کوردستان لە دێرسیمەوە تا سەرحەد، لە خەرزانەوە تا ئامەد، لە مێردینەوە تا بۆتان، لە جۆلەمێرگ و بۆتان سەدان ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام داوە. بەڵام هەموو ئەم ئۆپەراسیۆنانە بێ ئەنجام مانەوە. وێڕای هێرشە داگیرکارییە ئاسمانیەکان لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، ئۆپراسیۆنە داگیرکارییەکان لەسەر گەلەکەمان لە باکووری کودستان بەردەوامە و تێیدا چەندین هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوونە. ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە کە جەختەکاتەوە لەسەر سیاسەتی قڕکردن، بە بەرچاوی جیهانەوە کەسانی مەدەنی تیرۆر دەکات و بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و قەدەغەکراو لە دژی گەریلا تاوانی جەنگی ئەنجام دەدات. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناو مانگی کانوونی دوووەمدا ٥ جار بە چەکی کیمیایی، ٩ جار بە درۆنی بۆردوومانکەر و ١١٣ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو هێرشی سەر تونێلەکانمانی کردووە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا. هاوکات گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان ٢٣٥ جار بە فڕۆکەی جەنگی و ٥٩ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردوومان کراون.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەبەرانبەر ئەم هێرشانەدا لە باکووری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە بێ ناوبڕ دێژە دەدەن بە تێکۆشانیان. هێزەکانمان کە بە بوێری و پێرفۆرماسیۆنێکی بەرزەوە لە بەرانبەر ئەم هێرشانەدا لە بەرخۆداندان، لە ناو بارودۆخی وەرزی زستاندا بە تاکتیکی جیاواز ١٣ جار لە ئاسمانەوە، ٥٠ جاریش لە زەمینەوە؛ بەگشتی ٦٣ جار چالاکی ئەنجام داوە. لەم چالاکییانەدا ٦ داگیرکەر سزادراوون، داگیرکەرێکیش بریندار کراوە. هەروەها چەندین ئۆتۆمبیلی سەربازی، کەرەستە و پێداویستی سەربازی لەناوبردراون و گورزییان لێ وەشێندراوە.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە بەرانبەر هەموو هێرشەکاندا بە تێکۆشانی هەبوون و ئازادی گەلی کورد بە ڕوحی فیدایی ئاپۆییەوە لەبەرخۆداندان و وەک ئەوەی هەموو کاتێک ئەنجامی داوە، لە ئێستا و دواتریشدا وەڵامی بەرپەرچدانەوەی پێویست دەدەن."
ئاماری شەڕی بەرفراوانی مانگی کانوونی دووەم بەم شێوەیە:
هێرشەکانی سوپای تورک:
- هێرشی فڕۆکەی جەنگی ٢٣٥
- هێرشی هەلیکۆپتەر ٥٩
- هێرشی چەکی کیمیایی ٥
- هێرشی درۆنی خۆکووژ ٩
- هێرشی تەقەمەنی قەدەغەکراو ١١٣
چالاکییەکانی گەریلا:
- چالاکی ئاسمانی ١٣
- چالاکی زەمینی ٥٠
زیان و لەدەستدانەکانی دووژمن:
- داگیرکەری سزادراو ٦
- داگیرکەری بریندار کراو ١
ئەو کەرەستانەی لە ناوبردراون:
- سیستەمی ڕادار ٢
- کۆنتێنەر ٥
- درۆن ٦
- کامێرای چاودێری ٢
- چەکی قورسی دۆشکە ١
- حەشارگە ٢
- خێمەی سەربازی ٤
- بڕی ٤٠ کیلۆ تەقەمەنی
- کامێرای وێنەگر ١
ئەوانی گورزییان لێ دراوە:
- تانک ١
- زێپۆشی سەربازی ٢
- چەکی قورسی دۆشکە ١
- حەشاربە ١