تەرمی ٢ شەڕڤانی قەسەدە بەخاکسپێردران
لە حەسەکە تەرمی ٢ شەهیدی قەسەدە بەخاکسپێردرا.
لە حەسەکە تەرمی ٢ شەهیدی قەسەدە بەخاکسپێردرا.
ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی حەسەکە بۆ شەڕڤانانی قەسەدە گۆران عامودا (ئەحمەد ئەل عیسا) و بۆتان سەرێکانی (عەبدول عەزیز ئەیوب) کە ٣٠ ی کانوونی دووەم لە زرگان شەهیدبوون، ئەمڕۆ لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە حەسەکە مەراسیمێکی ئەنجامدا. هەروەها بۆ شەڕڤانانی قەسەدە شەهید سالار زاپ (بۆزان بەدران) و هەرمان (عوسمان ئەیوب) کە ١١ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە سەرێکانی شەهیدبوون، مەراسیمی غیابی بەڕێوەچوو.
ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان زەهرا قدۆ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و گوتی: "لەسەر هێڵی شەهیدان دەبین".
لە فەرماندەکانی یەپەژە ئەڤیندار دێرک تیشکی خستەسەر بەرخۆدانی شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە و قەسەدە، گوتی: "ئێستە دەوڵەتی تورک دەیەوێت تۆڵەی داعش بکاتەوە، ئێمەش بەرامبەر داگیرکاری بەرخۆدان دەکەین".
کچەزای شەهید گۆران عامودا، ئەڤین باشۆ تەواوی شەهیدانی ئازادی بیرهێنایەوە و ڕایگەیاند مێژووی گەل بە خوێنی شەڕڤانان دەنووسرێتەوە، گوتی: " لەسایەی ئەم شەڕڤانانە و شەهیدان، بەرخۆدانی تشرین و گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەردەکەوێت، بەڵێن دەدەین لەسەر هێڵی شەهیدان بین".
پاشان ناسنامەی شەهیدان خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.
پاشان تەرمی شەهید گۆران عامودا و شەهید بۆتان سەرێکانی بەخاکسپێردرا.