بۆ موبرایزی، مالتو و ئەرتاک شەهید کران، گردبوونەوە

بنەماڵەی ونبووەکان و ئەندامانی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ بۆ کەمال موبرایز، محەمەد شیرین مالتو و محەمەد ئەرتاک کە لە لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە شەهید کران، گردبوونەوە.

چالاکی لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) و بنەماڵەی ونبووەکان "با ونبووەکان بدۆزرێنەوە و تاوانباران بدرێنە دادگا" لە هەفتەی ٨٣٤هەمینیدا بەردەوامە. چالاکی لە پێش مۆنۆمێنتی مافەکانی ژیانی لە پارکی کۆشویولوی ناوچەی ڕەزانی شاری ئامەد ئەنجامدرا. بنەماڵەی ونبووەکان، نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە شار و گەل بەشداری چالاکییەکە بوون.

لە چالاکییەکەی ئەم هەفتەدا پرسیار لە چارەنووسی موباریز کرا لە ١ی شووباتی ١٩٩٤دا لە ناوچەی شەرناخی جزیرە بێسەروشوێنکراوە.

لە دوای قسەکان سکرتێری لقی ئامەد عومەر سامان، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری لقی ئامەدی ئیهەدە ئیحسان دەمیرتاش چیرۆکی موبرایزی گێڕایەوە.

ئێلح

لە ئێلح بنەماڵەی ونبووەکان و ئەندامانی ئیهەدە لە هەفتەی ٦٧٠هەمینی چالاکییەکانیاندا لە پێش مۆنومێنیتی مافەکانی مرۆڤ لەسەر شەقامی گوڵستان کۆبوونەوە. بنەماڵەی ونبووەکان، پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ، ئەندام و بەرێوەبەرانی مەبیا-دەر، ئۆهەدە، دەم پارتی، دەبەپە بەشداری چالاکییەکە بوون.

لە چالاکییەکەی ئەم هەفتەدا پرسیار لە چارەنووسی محەمەد شیرین مالتو کرا کە لە ٣١کانوونی دووەمی ١٩٩٥دا لە ناوچەی ئێلح هەزرۆی دەستبەسەرکرا و جارێکی دیکە هیچ زانیارییەکی لە بارەوە نەزانرا. چیرۆکی بێسەرشوێنکردنی مالتو لە لایەن بەڕێوەبەری لقی ئیهەدە ڕەزان بایتار گێڕدرایەوە.

جولەمێرگ

بنەماڵەی ونبووەکان و لقی ئیهەدەی جولەمێرگ، لە شەقامی هونەری گەڤەر لە هەفتەی ١٦٠هەمیندا کۆبوونەوە. لە چالاکیی ئەم هەفتەدا، ئاماژە بە دۆسێی محەمەد ئەرتاک کرا کە پێش ٣٣ ساڵ لە شەرناخدا لە بە ئاشکرا بێسەروشوێنکرا.

ڕاگەیاندراوی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە لە لایەن بەرێوەبەری ئیهەدە ئۆزاک ئاکباشەوە خوێندرایەوە و پێش ڕاگەیاندراوەکە کودەتایی قەیوم شەرمەزار کرا.