ئەمڕۆ لە ناوچەی سنونێ شەنگال، بزووتنەوەی ئازادی ژنانی ئێزیدی (تاژێ) بەیاننامەیەکی سەبارەت بە بەشداریکردنی زۆرێک لە بکوژانی ژنان و گەلان لە حکومەتی نوێی سوریادا بڵاوکردەوە. به تایبەتی له بەرامبەڕ بکوژی سەرۆکی پارتی داهاتووی سوریا، هەڤرین خەلەف کە له حکوومەتی کاتی سوریادا بەشدار کراوە و داوای له دامودەزگا نێونەتەوەییەکان و زلهێزەکان کرد که له پێکهێنانی حکومەتی نوێ سوریادا ڕەوڵی خۆیان بنوێنن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا وێنەی شەهید هەڤرین خەلەف و شەڕڤانی یەپەژە بارین بەرز کرایەوە. هەروەها ژنانی ئەنجوومەنی گەلی شەنگال و هاوسەرۆکی (مەخەدەشە) جیهان جەلۆ بەشدارییان لە بەیاننامەکەدا کرد. بەیاننامەکە لە لایەن وتەبێژی تاژێ ڕهام حەجۆ خوێندرایەوە.
ڕهام حەجۆ ڕایگەیاند کە لێدوانی بەرپرسانی هەتەشە و کارەکانیان یەک ناگرێتەوە و وتی" "دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس و دامەزراندنی حکومەتی کاتی بە سەرۆکایەتی هەتەشە، هەمووان چاوەڕێی ئەوە بوون بزانن چ پێشکەوتنێک یان پاشەکەوتنێک ڕوودەدات. بەڵام لە سەرەتاوە تا ئێستا لە لێدوانەکانی هەتەشە و بەتایبەتی سەرۆکی هەتەشەدا ناتەبایی زۆر هەبووە. دەبینرێت کە حکومەت پێکهێنراوە لە هەندێک کەس کە پێشووتر دەستیان لە تاوانەکاند هەبووە و لە سەرەتای شۆڕشی سوریاوە بەدیان کۆمەڵکوژییان لە دژی گەلانی کورد، مەسیحی و ئێزیددا کردووە.
'هەڤرین بۆ سووریایەکی دیموکراتیک هیوایەکی دامەزراند'
لەسەر بە ئامانجگرتنی هەڤرین خەڵەف و خەڵاتکردنی بکوژەکەی، رهام حاجۆ قسەی کرد: "وەک نمونەی ئەبوو حاتەم ڕاستەوخۆ دەستی لە شەهیدکردنی هەڤرین خەڵەفدا هەبوو. هەڤرین خەڵەف ژنێکی خاوەن ئیرادە و پێشەنگ، وەک پێشەنگێکی سووریا بوو، بۆ سووریایەکی دیموکراتیک تێکۆشانی دەکرد. بۆ ئەوەی هەموو پێکهاتەکان و ژنان لە سووریا بگەن بە هەقیقەتی خۆیان تێدەکۆشانی دەکرد. کەسێکی مەدەنی بێ چەک بوو، بەڵام ڕووبەڕووی دڕندەیی گەورە بوویەوە و لە لایەن حاتەم ئەبو شاکرا شەهید کرا. شوێنگرتنی کەسێکی وەها لە نێو حکومەتی نوێی سووریادا مەترسییەکی گەورەیە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین. ئەمڕۆ چیدەکەن و ناکەن دیار نییە. هەروەها ئەبو عەمشە ئەندامی میتی تورکە. ئەندامی ئۆپراسیۆنی دەوڵەتی تورکە کە نیوەی خاکی سووریای داگیرکردوە. لە داگیرکرنی عەفرین و گرێ سپیدا بەشداربووە و دەستی لە خوێنی کوردان و مەسیحییەکان هەیە".
ڕهام حاجۆ ئاماژەی بەوەکرد کە کەسانی تیرۆریستیان خستۆتە نێو ئیدارەی نوێی سووریاوە و بەمجۆرە بەردەوامبوو: " بێ ئەوەی لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، لە حکومەت جێیان گرت. ئەم کەسانە تیرۆریستن. دەستیان لە خوێنی ژن، منداڵ و گەلاندا هەیە. وەک ژنانی ئێزدی زۆر ئازارمان بە دەستی ئەوان بینیووە. هەربۆیە جێگرتنی ئەوان لە حکومەتی نوێی سووریادا شەرمەزار دەکەین".
'کۆتایی بەم ڕووڕەشیە بێنن'
بەیاننامەکەی تاژێ بەم بانگەوازییە کۆتایی هات: "جارێکی دیکە پشتگیری لە ژنانی ڕۆژاوا دەکەین و دەڵێین، بەردەوامی بە ڕێبازی هەڤرین خەلەف و شەهید بارین دەدەین و داوا لە حکومەتی سوریا و هێزە جیهانییەکان دەکەین ئەم ڕووڕەشییە کۆتایی پێ بهێنن. ئەمڕۆ تیرۆریستان حکومەتی نوێ سوریا بەڕێوەدەبەن. بۆیە داوا لە دامەزراوە جیهانییەکان و ڕێکخراوەکانی ژنان دەکەین ئەم ڕووڕەشییە ڕابگرن."
بەیاننامەکە بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' کۆتایی هات.