لە ١١ هەمین ڕۆژی ڕێپێوانی درێژ کە ٢١ ی کانووونی دووەم لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دەستی پێ کرد، لە گۆڕەپانی باستیلی پاریس چالاکییەک ئەنجامدرا کە سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە و قڕکردنی ئیمراڵی شەرمەزار دەکات.
چالاکوانان بە گۆشەی تاکەکەسی هەلومەرجی گۆشەگیری ٢٦ ساڵەی ڕێبەر ئاپۆیان نیشاندا.
چەندین ژن و گەنج و پارێزەر و سیاسەتمەدار و کرێکار بەشداری چالاکییەکە بوون.
هەروەها بە زمانی فەرەنسی نووسینیان دەربارەی گۆشەگیری و ئەشکەنجە و قڕکردن و نادادییەکانی ئیمراڵی بە گۆشە سیمبولیکەکانەوە (قەفەس) هەڵواسی. چالاکوانان لەنێو گۆشە سیمبولیکەکاندا گوتیان "تا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت، ئێمەش ئازاد نابین" و بانگەوازیان لە هەمووان کرد بەشداری تێکۆشان بکەن و پەیامیاندا "وەرن پێکەوە دیوارەکانی ئیمراڵی بڕوخێنین و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکەین".
چالاکوانان بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" قەفەسە سیمبولیکەکانیان شکاند و باسیان لە گرنگی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کرد.
ڕێپێوانکەران بانگەوازیان لە هەمووان کرد بۆ بەشداربوون لە چالاکی و ڕێپێوانی مەزنی ١٥ ی شوبات لە ستراسبۆرگ.
ڕێپێوانی درێژ تا ١٥ ی شوبات لە شارە جیاوازەکان بە چالاکی جیاواز بەردەوام دەبێت.