هاوڵاتیانی ڕەقە تەرمی شەهید بەشار خلێف-یان بە خاک سپارد

هاوڵاتیانی ڕەقە بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەهید بەشار خلێف ئەلسەیا-یان بە خاک سپارد.

شەهید بەشار خلێف ئەلسەیا، شەڕڤانی هێزەکانی کۆماندۆی قەسەدە کە لە ٢٩ی کانوونی دووەم لە دێرحافر شەهید بوو، لە مەراسیمێکدا لە گۆڕستانی شەهیدان لە شارۆچکەی حکومیەی ڕەقە بەخاک سپێردرا. لە مەراسیمەکەد بەسەدان کەس لە دانیشتووانی کانتۆنی ڕەقە، ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنی و سەربازییەکان، کۆمەڵەی ژنانی زەنۆبیا، ئەنجومەن و کۆمۆنەکان بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد.

لە مەراسیمەکەدا، هاوسەرۆکی کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدان، کەمەندامانی شەڕ، ئیبراهیم ئەلحەمود قسەی کرد و وتی: "سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید بەشار و هەڤاڵانی دەکەین. هەروەها بە ئەردۆغان و چەتەکانی دەڵێین: ئێوە گەلەکەمان قەتڵ دەکەن، بە فەرموودەی محەمەدی پێغەمبەر ڕژاندنی خوێنی موسڵمانان و تاڵانکردنی موڵک و ماڵیان حەرامە."

ئەلحەمود ڕایگەیاند کە هەتا سەرکەوتن بەدی دێت درێژە بە بەرخۆدان دەدەین

هەروەها محەممەد ئەلهنداوی یەکێک لە فەرماندەکانی هێزەکانی کۆماندۆی قەسەدە، ئاماژەی بەوەکرد کە شەهید بەشار بە قارەمانانە شەڕی کرد و بە کەرامەتەوە شەهید بوو، و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "شەهیدبوونی بەشار بۆ ئێمە جێگای شانازییە و هەمیشە لە یادەکانماندا زیندوو دەمێنێتەوە.

دوای وتارەکان، ناسنامەی شەهید بەشار خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.

پاشان جەماوەر تەرمی شەهید بەشاریان لە گۆڕستانی شەهیدانی شارۆچکەی حکومیەی ڕەقە بە دروشمی "بە گیان بە خوێن، لەگەڵتین ئەی شەهید" بە خاک سپارد.