'تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ فراوانتر دەکەین'

ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان و ئەنجوومەنی پەیەدەی حەلەب بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازی بەرفراوانتری تێکۆشانیان کرد.

ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان و ئەنجوومەنی پەیەدەی شاری حەلەب بەبۆنەی نزیکبوونەوە لە ٢٦هەمین ساڵیادی پلانگێری نێونەتەوەیی لە دژی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کە لە ئەنجامدا لە ١٥ی شوباتی١٩٩٩  ڕفێندرا، ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش خوێندرایەوە.

ڕاگەیاندراوەکە لە گەڕەکی شێخ مەقسودی حەلەب لە لایەن بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی ژنانی ئەنجوومەنی شەهیدان دەلال محەمەد و هاوسەرۆکی ماڵی ئێزدییەکانی حەلەب نیان جەعفەر خوێندرایەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا سڵاویان لە بەرخۆدانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە بەرانبەر سیستەمی ئەشکەنجە و قڕکردن کرد و گوتیان: "پلانگێڕی گەردونی ڕۆژی ڕەش لە کەسێتی ڕێبەرێتییدا، هاوکاری گەورە هێزەکان لەگەڵ سیاسەتە پیسەکانی عوسمانی نوێ پشتڕاست دەکاتەوە. ئامانجیان ئەوە بوو کە عوسمانی نوێ ڕازی بکەن و ئەوان بۆ هەژموونی یەک جەمسەری ڕابکێشن".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پێداگری و بڕیاری پێکهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە زیادبووندایە و گوتیان: "دەبێت بێ وەستان لە چالاکییەکانمان بەردەام بین کە دەنگی خۆمان بگەیەنینە سی پی تی، کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و تەواوی ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەواز لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرا کە بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و ڕاوەستاندنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و پاراستنی شۆڕشی ژنان هەڵوێست وەرگرن.