لە گوندێکی عەلەوییەکاندا ١٠ کەس کوژران
بە گوێرەی سۆهر، لە گوندێکی ئارزای عەلەوییەکان لە ناوچەی حەما، لە کۆمەڵکوژییەکدا بە لانی کەمەوە ١٠ عەلەوی کوژراون.
بە گوێرەی سۆهر، لە گوندێکی ئارزای عەلەوییەکان لە ناوچەی حەما، لە کۆمەڵکوژییەکدا بە لانی کەمەوە ١٠ عەلەوی کوژراون.
بە گوێرەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) گرووپێکی چەکداری لە گوندی ئارزای عەلەوی کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای حەما، ڕۆژی هەینی (دوێنێ) کۆمەڵکوژییان ئەنجام داوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەدا کۆمەڵکوژییەکە بە چەکی بێدەنگ ئەنجام دراوە و لە ئەنجامدا بەلانی کەمەوە ١٠ هاوڵاتی عەلەوی تێدا کوژراوە.
هەروەها بە گوێرەی سووریا تیڤی، ئەمڕۆ دوو ئەندامی پێشووی پۆلیسی ڕژێمی بەعس، لە نزیک شارۆچکەی ئەل موختارییە لەسەر ڕێگەی گشتی حەلەب-لازقییە لە بۆسەیەکدا هێرشییان کراوەتەوە سەر و گیانیان لە دەستداوە.