لە سلێمانی سیمینارێک دەربارەی مۆدێلی ڕۆژئاوا ئەنجامدرا
لە شاری سلێمانی سیمینارێک بۆ پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. نیکۆلا ئەشرەف شاڵی بەناونیشانی (ئایندەی ڕۆژئاوای کوردستان لە سووریای نوێ و ململانێی هەرێمی و نێونەتەوەییەکاندا) ئەنجامدرا.
لە شاری سلێمانی سیمینارێک بۆ پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. نیکۆلا ئەشرەف شاڵی بەناونیشانی (ئایندەی ڕۆژئاوای کوردستان لە سووریای نوێ و ململانێی هەرێمی و نێونەتەوەییەکاندا) ئەنجامدرا.
بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆشنبیر، نوسەر و چالاکوان، لە ڕێکخراوی ئازادبوون لە شاری سلێمانی سیمینارێک بۆ بەناونیشانی (ئایندەی ڕۆژئاوای کوردستان لە سووریای نوێ و ململانێی هەرێمی و نێونەتەوەییەکاندا) بۆ بۆ پرۆفیسۆری یاریدەدەری د. نیکۆلا ئەشرەف شاڵی ئەنجامدرا.
لە قسەکانییدا د. نیکۆلا ئەشرەف سەرنجی خستەسەر ئەو دەستکەوتانەی کە گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان بەدەستیهێناوە و ئەو ڕۆڵەی کە لە ناوچەکەدا دەیگێڕێت و وتی: "ڕۆژئاوای کوردستان لە ڕووی فکری پێگەیاندنی تاک و پەروەردەی نەتەوەییەوە سوودی لە بیرۆکەکانی عەبدوڵا ئۆجالان وەرگرتووە."
د. نیکۆڵا ئاماژەی بە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد و جەختی لەوەکردەوە لەم قۆناغەدا کوردان لە هەمووکاتێک زیاتر پێویستییان بە یەکڕیزی نەتەوەیی هەیە.
'لە باشووری کوردستانیش پەروەردەکردنێکی ئەجێندای تورکی هەیە'
لە بەردەوامی قسەکانییدا د. نیکۆڵا ئەمەی گوت: " ئەوەی مەترسییە بۆ سەر کورد تەنیا تورکیا و ئەو هێزانەن کە سەر بەتورکیان، تورکیا بە هیچ شێوەیەک بڕوای بە پرۆسەی ئاشتی نییە بەداخەوە لە باشووری کوردستانیش پەروەردەکردنێکی ئەجێندای تورکی هەیە لە دژ بە پەیامەکانی عەبدوڵا ئۆجالان، بێ ئەوەی لە پەیامەکانی بەڕێز ئۆجالان گەشتبێتن شیکردنەوەی هەڵەی بۆ دەکەن، گرنگە هۆشیاربن و پەیامەکانی بەڕێز ئۆجالان بەلاڕێدا نەبەن، پێویستە هەمووان ئەوە بزانن کورد لەئاشتیشدا نابێت چەک دابنێت نەک لە ئێستادا."
لە کۆتاییدا د. نیکۆڵا ئاماژەی بە گرنگی یەک گوتاری کورد کرد لەم قۆناغەدا بە ئامانجی پشتیوانیکردنی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و گوتی: " زۆر گرنگە نێوماڵی کورد ڕێک بخرێت، چونکە دەستێکی بە کرێگیراو هەیە لە سووریا یەک وتاری و یەک ڕیزی نێوماڵی کورد تێک دەدات."