کەبەدەهە: بەرخۆدانی کۆبانی ڕیگا بۆ تێکۆشانمان خۆشدەکات

جڤاتی گشتی کەبەدەهە بە بۆنەی 1ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی کۆبانی، بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە و وتی: "بەرخۆدانی کۆبانی ڕێگای تێکۆشانمان هەنوار دەکات".

جڤاتی گشتیی تەڤگەری شۆڕشگێڕی یەکگرتووی ژنان (کەبەدەهە) لە بەیاننامەکەیدا ڕوونیان کردەوە: "ئازادی کوبانی لەئەنجامی رەنج، بەدیلی قورس و ئیرادەیەکی بەهێز بەدەستهێنرا. کۆبانی لە قوڕگی دەوڵەتی فاشیستی تورک و نوێنەری ئێستای ڕژێمی ئەردۆغاندا گیربووە. ڕۆحی شۆڕشگێڕی لە کەسایەتی ئارین میرکاندا لە گردی مشتەنورەوە گەیشتە تەواوی گەلانی جیهان. ڕۆژەی سەرکەوتنی کۆبانی کە وەک رۆژی رزگاری لە هەموو جیهاندا پیرۆزدەکرێت، ئەم ڕۆژە ڕۆژی داگیرساندنی مەشخەڵ/ ڕووناکی و ئومێدە لە بەرامبەر تاریکییەکانی داعش.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا ئاماژەیان بەم خالانە کرد:

"وەک چۆن دوێنێ هەوڵەکانی عەقڵییەتی فاشیستی پیاوسالاری لە کۆبانێ سەرکەوتوو نەبوو، ئەمڕۆش ناتوانن لەو ناوچانەی کە بەرخۆدانیان تێدا بەڕێوەدەچێت سەرکەوتن بەدەست بهێنن. کۆبانێ سرودی سەرکەوتنە پڕ لە ئەزموون و دەرس. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی، لەبری ئەوەی گلەیی لە هەلومەرجی سەخت بکەین، لە پێویستییەوە دەرفەت بخوڵقێنین، درێژە بە تێکۆشانی ڕزگاریخوازی بدەین لە دژی داعش و هاوپەیمانەکانی، کۆبانی پڕە لە ئەزموونی فەرماندەی ژنان.

بەرخۆدانی ئەمرۆشمان بەو ئانجامانەی کە دەرسمان لێوەرگرتووە بەردەوامە. دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' دەگۆڕێت بۆ زریانێک کە نەزمی پیاوسالاری لە ژیان و مێشکماندا دەهەژێنێت. دەوڵەتی تورک دەزانێت شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشی ژنانە، شۆڕشێکە کە سەرەڕای هەموو زەخت و هێرشێک بەرخۆدانی کردووە و لەسەر پێی خۆی ماوەتەوە، ئەمەش دەوڵەتی تورک شێت دەکات، بۆیە لەم دواییانەدا هێرشەکانی لەسەر ڕۆژ ئاوا زیاتر کردووە. سەرەڕای بەکارهێنانی هەموو جۆرە چەکێکی کیمیایی وبەکارهێنانی تەکنیکی هەرە بەهێز لەسەر گەریلاکانی ژن ناتوانێت ئیرادەی ژنان لە شاخدا بشکێنێت. ئەم بوێرییەی کە لە ئارین، ساریا و قادەرەوە بۆمان بەجێماوە لە تاریکترین کاتەکاندا مەشخەڵی ئومێد داگیرسێنێت و تێکۆشانی شۆڕشگێڕانەی یەکگرتوومان تاجدار دەکات.