'کۆمەڵکوژیی ژنان لە کوردستان لەهەمان کاتدا سیاسەتی شەڕی تایبەتە'

گوڵیزار ئیپەک رایگەیاند، بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و دەستدرێژی لە مێردین لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتەوە زیاتر دەبێت و کۆمەڵکوژی ژنان لەهەمان کاتدا لە کوردستان سیاسەتی شەڕی تایبەتە. دەبێت پەرە بە خۆپاراستن بدرێت.

ژنێکی تەمەن ٢٥ ساڵ بە ناوی ڤاتفا ئەجەویت لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ دوای دوو ڕۆژ لەدایک بوونی منداڵەکەی لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە چەقۆ کوژرا و ئەم دڕندەییە لەبەر چاوی منداڵە سێ ساڵانەکەیان ئەنجامدراوە.

هاوسەرەکی پێش دەستگیرکردنی بانگەشەی ئەوەی کردووە کە "لەژێر کاریگەری ماددە هۆشبەرەکاندا هیچ ئاگای لە خۆی نەبووە کە چی کردووە، محەممەد هاوسەری ڤاتفا لە دادگای سێهەمی تاوانە قورسەکانی مێردین بە تاوانی بە ئەنقەست دادگایی کرا، ئەوەش زانرا پێشتر لە گەڵ هاوژینەکەی تووندوتێژی بەکار هێناوە.

گوڵیزار ئیپەک ئەندامی پلاتفۆرمی ژنانی مێردین ڕایگەیاند، لە کوردستان بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لەلایەن دەوڵەتەوە وەک چەمکێکی شەڕی تایبەت پەرەی پێدەدرێت.

"مادەی هۆشبەر دەستدرێژی و ئەشکەنجە لەسەر دەستی دەوڵەت لە مێردین زیادی کردووە"

گوڵیزار ئیپەک ئاماژەی بەوەدا لە کوردستان کە کولتوری خۆپارێزیان هەیە، بە ئەنقەست لە چوارچێوەی چەمکی شەڕی تایبەت توندوتیژی و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان بەرەوپێش دەبەن، لە کوردستان هێرش دەکەنە سەر ئەو ناوچانەی کە خۆپارێزیان بەهێزە. سەرەتا بە توندوتیژی و تۆقاندن هێرشەکان دەست پێدەکەن. بە تێپەڕبوونی کات چڕتر دەکرێتەوە. ئامانجیان لەناوبردنی کۆمەڵگایە بۆیە پەنا دەبەنە بەر بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر، لەشفرۆشی و سیخوڕی. لە مێردین دەستدرێژی، ئازار و ئەشکەنجە لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتەوە ئەنجام دەدرێت و دواتر دەڵێن "مادەی هۆشبەرم بەکارهێناوە، لە بیرم نییە چیم کردووە". ئەمە دەرخەری ئەوەیە سیستماتیک چەمکی شەڕی تایبەت بەڕێوە دەچێت."

تێکۆشانی ژنان ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەوپێش دەچێت

لە درێژەی قسەکانیدا، گوڵیزار ئیپەک باسی لەوە کرد کە شەڕێکی بێ وەستان لە دژی ژنان بەڕێوەدەچێت، بەردەوام باسی ئەوە دەکەین سەدەی ٢١سەدەی ژنە. تێکۆشان بۆ ئازادی ژنان لە هەموو جیهاندا پەرەی سەندووە و ژنان ئەمڕۆ لە کوردستان، ئەوروپا و ئەمریکای باشوور لەگەڵ یەک لە پەیوەندیدان باسی ئەزموونەکانیان دەکەن، لەو بوارەدا تێکۆشان بەرەو پێش دەبەن. ژنان دەبینن لە جیهاندا لە دژی ژنان شەڕێکی بێ وەستان بەڕێوەدەچێت. بۆ نموونە دەسەڵاتدارانی ئاکەپە – مەهەپە ژنانی پێشەنگ لە کوردستان و ڕۆژئاوا دەکەنە ئامانج.کوشتنی ژنان بابەتێکی زۆر گرنگە و هەموو کۆمەڵگا دەگرێتەوە. ئەگەر بمانەوێت ڕێگری لە کوشتن وکۆمەڵکوژی ژنان بکەین، دەبێت ئاستی تێکۆشانەکانمان بەرز بکەینەوە. گەورەترین هێڵی تێکۆشان خۆپارێزی و بەڕێکخستن کردنی خۆمانە."