کۆنفڕانسی ژنانی ئێزدی و عەرەبی شەنگال بەڕێوەچوو
لەسەروبەندی ساڵیادی رزگارکردنی شەنگال کۆنفڕانسی "ژن و پاراستنی"ی ژنانی ئێزدی و ؤەرەب بەڕێوەچوو، تیادا داواکرا هەموو پێکهاتەکان پێکەوە بەرامبەر پیلانگێڕییەکانی داعش، دەوڵەتی تورک و پەدەکە بوەستنەوە.
لەسەروبەندی ساڵیادی رزگارکردنی شەنگال کۆنفڕانسی "ژن و پاراستنی"ی ژنانی ئێزدی و ؤەرەب بەڕێوەچوو، تیادا داواکرا هەموو پێکهاتەکان پێکەوە بەرامبەر پیلانگێڕییەکانی داعش، دەوڵەتی تورک و پەدەکە بوەستنەوە.
کۆنفرانسی “ژن و پاراستن”ـی ژنانی ئێزدی و عەرەب لە شەنگال، بۆ ساڵیادی ڕزگارکردنی شەنگال بە چەندین دروشم بەڕێوە چوو، کە تێیدا چەندین پەیام راگەیەندران لەوانە، “فکری نەتەوە دیموکراتیکی ڕێبەر ئۆجالان ئێستا ژنانی ئێزیدی و عەرەبی کۆکردوەتەوە، پێویستە ئێمە بەیەکەوە لە دژی هەموو جۆرە پلانێک بووەستینەوە”.
لە ۳ـی ئابی ٢٠١٤ شەنگال لەلایەن چەتەکانی داعشەوە داگیرکرا، هەزاران ئێزدیی کۆمەڵکووژ کران، هەزاران ژن و منداڵ لەلایەن داعشەوە بە دیلگیران و ڕفێنران، هەتا ئێستاش چارەنووسی هەزاران ژن و منداڵی ئێزدی نادیارە.
گەریلاکانی هەپەگە- یەژا ستار، لەگەڵ گەنجانی خۆبەخشی ئێزیدی و بە هاوکاری یەپەگە- یەپەژە لە ۱۳ـی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ شەنگالیان لە چەتەکانی داعش پاککردەوە، لە ساڵی ٢٠١٥ بە دواوە کاری بنیاتنانەوە، خۆ بە ڕێکخستن کردنی کۆمەڵگای ئێزیدی و و بەتایبەتی ژنانی ئێزیدی دەستیپێکرد، لە ئێستادا ژنانی ئێزدی هەم خاوەنی هێزی پاراستنی سەربەخۆن هەمیش ڕێکخراوێکیان بە ناوی تاژی هەیە.
بۆ ئەوەی دووبارە ژنانی ئێزدی نەبن بە قوربانی هەرە گەورەی شەڕ و کۆمەڵکووژییەکان، تاژێ بە هەماهەنگی یەژەشە کۆنفرانسێک سەبارەت بە “ژنان و پاراستن” ئەنجامدرا.
لە کۆنفرانسەکەدا پەیامی گرنگ وەکو، “فکری نەتەوە دیموکراتیکی ڕێبەر ئۆجالان ئێستا ژنانی ئێزیدی و عەرەبی کۆکردوەتەوە، پێویستە ئێمە بەیەکەوە لە دژی هەموو جۆرە پلانێک بووەستینەوە، ئێستاش مەترسی لەسەر ژنان و کۆمەڵگا هەیە، بۆیە پێویستە خۆمان بە فکری ڕێبەر ئۆجالان چەکدار بکەین و تێکۆشانمان لە دژی هێرشەکانی داعش، دەوڵەتی تورک و پەدەکە گەورەتر بکەین، هەروەها پێویستە ژنان لە بەرامبەر توندوتیژی پیاوان خۆیان زانا بکەن و بتوانن خۆیان بپارێزن” دران.
هـ . ب