کەژەکە بانگەوازی بۆ بەشداریکردن لە چالاکییەکانی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی'ی ڕاگەیاند

کۆمیتەی هاوپەیمانی و پەیوەندییە دیموکراتیکەکانی کەژەکە داوای لە هەموو لایەک کرد، لە یەکەمین ساڵیادی کوژرانی ژینا ئەمینیدا بەشداری چالاکییەکانی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' بکەن.

کەژەکە بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا بۆ بەشداریکردن لە چالاکییەکانی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' بانگەوازی ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا کەژەکە هەروەها داوا لە دەوڵەتی ئێران کردووە، کۆتایی بە گوشارەکانی بۆسەر ژنان بهێنێت و داوای ئازادکردنی زەینەب جەلالیانی دووپاتکردووەتەوە.

ڕاگەیەندراوەکەی کەژەکە بەم جۆرەیە:

"٧٦ ژنە شەهیدی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی'، لە پێناو ئەوەی جیهان لە ستەمی پیاوان، ڕەگەزپەرەستی، نەتەوەپەرەستی و فاشیزم ڕزگار بکەن، تێکۆشانیان کرد. لەو پێناوەدا بەنرخترین هەبوونی خۆیان فیدا کرد، گیانی خۆیان کردە قوربانی لە پێناو ئازادیدا، لە کەسایەتی ژینا ئەمینی و شلێر ڕەسوڵیدا بە ڕێز و پێزانینەوە یادیان دەکەینەوە.

لە کەسایەتی قارەمانانی ژندا کە تێکۆشانی رەوای خۆڕاگرانی زیندانەکانی ژنان کە لە یەک ملیمەتر پاشەکشەیان لە ئازادی نەکرد و چەخماخەی بەرخودانیان سەرلەنوێ لێدایەوە، ئێمە سڵاو لە تێکۆشانی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکەین. سڵاو لە هەموو ئەوانەی لە هەموو شوێنێکی جیهان گوڕ بە تێکۆشانی ژنان دەدەن. سڵاو لە سەرجەم ژنان کە لە دژی ستەمی پیاو خۆڕاگری دەکەن!

ژن، ژیان، ئازادی گۆڕدرا بۆ فۆرمولی ژیان و ئازاد

راستی 'ژن، ژیان، ئازادی' کە بەر لە چەندین ساڵ رێبەر ئاپۆ خستیەڕوو، ساڵی رابردوو لەم رۆژانەدا بووە هاواری ئازادی و کلیلی ئەفسوناوی ژیانی ژنانی ئێرانی. ژن، ژیان، ئازادی پەیمان و وتەی ئەو ژنانەیە کە سەدەی ٢١ دەکەنە سەدەی شۆڕشی ژن. هەربۆیە لە رووی جەوهەریەوە پارادایمی ژیانی ئازادی ئێمەی ژنانە. ئەو پاڕادایمە ناوی ئەو فەلسەفەیە کە کۆمەڵگا، ژنان، کولتورەکان لە کردەوەکانی کۆیلەدارانەی دەسەڵاتدارەکان رزگار دەکات، بە پێشەنگایەتی ژن ژیانی ئازادانە دادەمەزرێنێت. ژن، ژیان، ئازادی ئەمڕۆ گۆڕدراوە بۆ کاراکتەرێکی گەردونی کە فۆرمولی ژیان و ئازادیە بۆ ژنان. ساڵی رابردوو لەم رۆژانەدا شایەتی ئەوەبووین کە هەموو رۆژێک لە هەموو گۆڕەپانێکدا لە هەموو شوێنێکی جیهان لە چالاکیەکاندا ژنان هەنگاوی گەورەی شۆڕشگێڕیان هەڵگرت.

لە دژی سیاستە دوژمنکارانەکانی دەوڵەتی ئێران کە لە سەر ژیان، جەستە، هزر و رەنجی گەل و ژنان سازی کردووە، ژنان بە چالاکی رادیکاڵ هەڵسانە سەرپێ، هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا بەشدارییان لەو چالاکیانەدا کرد و ژنان سەلماندیان کە ناسنامە و هێزی پێشەنگی شۆڕشە کۆمەڵایەتیەکانن. بەرخودانی ژنانی رێکخستنکراو کە بەرامبەر بە ستەم، گوشار، کۆلۆنیالیزم و قەدەغەکاریەکانی ستەمکاران بێدەنگ نابێت، سەر نەوی ناکات و بە بەختکردنی گیانی خۆی رەتیدەکاتەوە، لە هەمان کاتدا گەرەنتی ئازادی، دیموکراسی، هەموو ماف و ئازادییەکانە. داوای گۆڕانکاری و توڕەیی لە ناو ئەو چالاکیە شکۆمەندانەدا شاردرابوونەوە، ئەمڕۆ بە شێوەی خۆیان بەردەوامن. پاڵنەرەکانی ئەو چالاکیانە کە بوونە خاوەنی کاراکتەرێکی بەرخودانی جیهانی وەک دوێنێ ئەمڕۆش بە شێوەیەکی جددی درێژە بە هەبوونی خۆیان دەدەن.

وەک ژنان، داواکارییەکانمان، تێکۆشانی رەوامان بە گوێرەی داواکاری هەموو بەشەکانی کۆمەڵگان کە بەهۆی سیستمی ستەمکارانەوە زیانمەند بوون. ئەو خۆپیشاندانانە کە بە داواکاری ماف و ئازادی ژنان لە ئێران دەستیان پێکرد، جیاوازبوون لە هەموو جۆرەکانی بەرخودان کە پێشتر هێزەکانی لایەنگری گۆڕانکاری ئەنجامیاندابوون. لە بەر ئەوەی بەرخۆدانێک بە دەوری ژنەوە راستی ئازادی ژنانی گۆری بۆ تێکۆشانی پێکەوەیی و هاوبەشی هەموو لایەنەکان کە بە هۆی سیستمەوە زیانیان بەرکەوتووە. باش بەو راستیە دەزانین، لەناو ئەو هەلومەرجانەدا کە سیستمی دواکەوتوو لەناو نەچووە، نەگۆڕدراوە، ئەوەی بە سەر ژینا ئەمینیدا هات بە ئاسانی دەتوانێت بە سەر هەموو کەسدا بێت. خۆی لە خۆیدا ژنا لەچکە و سەرپۆشەکانیان فڕێ دا، سوتاندیانن، قژی خۆیان وەک شیوەن و راپەڕین بڕی، شەقامەکانیان پڕکردەوە. ئێمە چالاکی و خۆپیشاندانەکانی بەم جۆرەی ژنانمان بە جیهانی بینی و دەبینی. ژنان رایانگەیاند کە ئیتر نایانەوێت لە ژیانی پڕلە ستەمی دەسەڵاتداریدا بژین، شێوە و وێنەی ئەو ژنانەی کە سیستمی رەگەزپەرست وێنای دەکات، رەتدەکەنەوە.

ژنان بە خۆپیشاندانەکانی ژن، ژیان، ئازادی سەلماندیان کە لە جیهانێکی ژێردەستەیی هاوبەشدا، تێکۆشانی ژنانیش هاوبەش بێت. ژینا ئەمینی لەلایەنی مێشکی کوژەری پیاوەوە کوژرا. بەڵام ئەو کۆمەڵکوژیە کۆتایی پێنەهات. سیاسەتە دوژمنکارانەکانی دەوڵەتانی جیهان بەرامبەر ژنان، لە ساڵانی رابردوودا لە ئاستی دڕندایەتیدا بەردەوام بوون، هەموو ساڵێک بە هەزاران ژن دەکوژرێن. لە وڵاتانی وەک ئێران، تورکیا، ئەفغانستان لە بەرامبەر ئەو ژنانەی زیندانی کراون کردەوەی نامرۆڤانە ئەنجام دەدرێت. ئەو ژنانەی ئەمڕۆ ژمارەیان گەیشتووەتە دەیان هەزار کەس، وەک تاوانبارانی فکری لە زیندانەکانی تورکیادان. ئەو ژنانەی بە شێوەیەکی ناڕەوا لە زیندانەکاندا رادەگیرێن، لەناو هەلومەرجی دژوار و نامرۆڤانەدا لە پێناو ژیاندا تێدەکۆشن. لە هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتانی کۆلۆنیالیست بۆ سەر رۆژئاوا، شەنگال و باکووری کوردستان بە تایبەتی ژنان دەکرێنە ئامانج. هەربۆیە بە تایبەتی دەوڵەتی تورک، دەوڵەتی ئێران، تالیبان و پیاوەتی هەژمونگەرا و زۆرینەی دەوڵەتانی جیهان بە سیاسەتی تیرۆری گەورە لە دژی ژنان تاوان ئەنجام دەدەن. خۆی لە خۆیدا ئەو مێشکەی کە ژینای کوشت، سەرچاوەکەی ئەو ئەقڵیەتەی پیاوی هەژمونگەرایە. لەبەر ئەوەش سەرهەڵدانی ژنان و تێکۆشانی یەکسانخوازی و ئازادی ژنان بێ ئەنجام نییە.

تا کۆمەڵکوژی ژنان کۆتایی پێنەهێندرێت ئازادی دەستەبەر نابێت

ئێمەی ژنان ئیتر ناچارین لێپرسینەوە لە پیاوەتی ستەمکاری چەپەڵ بکەین، ئێم مێسکە ستەمکارانەیە کە بووەتە بەڵا بەسەر ژنان، گەلان و ژینگەوە لەناو ببەن و بۆ ئەوەش هێڵێکی تێکۆشان بخوڵقێنن. دروشمەکانی ژن، ژیان، ئازادی کە لە دژی ئایینپەرستی، رەگەزپەرستی و دەسەڵاتداری پیاو ژنانی بەیەکگەیاند سەلماندی کە ئەو رووداوانەی بەسەر ژنان دێن لە هەموو شوێنێک وەک یەک و هاوشێوەن. هەربۆیە لەم ئاستەی ئێستادا لە دژی کۆمەڵکوژی رەگەزپەرستی و زەوتکردنی مافەکان وەک ژنان دەبیت ئێمە داواکارییەکانمان لە دژی سیستمی دوژمنکارانەی پیاو بە هەڵوێستێکی تێکۆشانی بەهێزتر و بەردەوام نیشان بدەین. لەبەر ئەوەی هەموو کردەوەیەکی توندوتیژی بەرامبەر ژنان ئەنجام دەدرێت، وەک ژن لە دڵماندا هەموو رۆژێک پارچەیەکمان لێدەبێتەوە. لە دژی رووداوەکانی کوشتن بە شێوەی کوشتنی ژینا ئەمینی کە هەموو رۆژێک لە ناوچەیەکی جیهان روودەدەن، دەبێت ئێمە لایەن و خاڵە هاوبەشەکانمان باشتر ببینین، دەست بخەینە دەستی یەکتر، لە دژی ئەو سیستم دڕندەیەی پیاو لە لەمپەر دەخاتە بەردەم ئازادیمان، دەبێت لە دوێنێ باشتر و بە بەهێزتر بڵێین کە ئێمە تێکۆشانی خۆمان گەورەتر دەکەین.

تا هەموو جۆرەکانی گوشار، توندوتیژی و کوشتنی ژنان و کۆمەڵکوژی کۆتاییان پێنەهێنرێت، ژیان ئازاد نابێت، سیستمی دیموکراتیک دەستەبەر نابێت.

بەم بۆنەوە لەپێشەوە رژێمی ئێرانی دوژمنی ژنان، هەروەها هەموو ئەو دەسەڵاتداریانە دەکەین کە ژیانیان بۆ ژنان کردووەتە زیندان و مافەکانی ژیانی ئازادیان زەوت کردووە و بە زۆرداری ژنان دەخەنە زیندانەوە، دەیانەوێت لە رێگە لەسێدارەدانەوە چۆکیان پێدابدەن، ئێمە ئەوە دەڵێین، تێکۆشانی ژنان رەوایە و لە سەر حەقە! وەک لە چالاکی و خۆپیشاندانەکانی ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢دا بینرا، تێکۆشانی ژنان گوێ بە هیچ بەربەست و قەدەغەیەک نادات. ئێمە بە دەوڵەتی ئێران دەڵێین کە لە یەکەم ساڵیادی شۆڕشدا کۆتایی بە گوشارەکان لە دژی ژنانی پێشەنگی تێکۆشانی ژنان بهێنێت. ئێمە داوادەکەین کە سزاکانی سەر ئەو ژنانە کۆتایی پێبهێنرێت، چونکە ئەو ژنانە دەیانەوێت ژیان بۆ ژنان، گەلان، ئایینەکان و کولتورەکان گونجاوتر بکەن، کۆتایی بە کردەوەکانی ئەم سیستمە دژە ژنە بهێنن. بەم بۆنەوە لە کەسایەتی هاوڕێمان زەینەب جەلالیان داواکاریەکانمان بۆ ئازادکردنی سەرجەم زیندانیانی سیاسی دووبارە دەکەیەنەوە. کاتی ئەوە بەسەرچووە کە گەل، ژنان بە زۆرەملێ، بە قەدەغەکاری، بە ستەمکاری، بە کردەوەی دژەدیموکراسی بەڕێوەببرێن.لەرێگەی سیاسەتی ئایینپەرەست و پارێزگارانە و کۆنسێرڤاتیستانە هیچ شتێک بەدەست نایات. دەوڵەتی ئێران بۆ ئەوەی بتوانێت خۆی لە قەیرانی قوڵ رزگار بکات، خۆی بگۆڕێت، دەبێت ئەو سەرهەڵدانانەی گەل بۆ خۆی وەک دەرفەتێک ببینێت. هەربۆیە بۆ دەوڵەتی ئێران کاتی گۆڕانکاری هاتووە. پێداگری و سووربوون لەسەر رژێمی دژەدیموکراتیکی کۆن، بۆ گەل و وڵاتێکی خاوەن دینامیکی کولتوری دەوڵەمەندی بەهێز، بە واتای دواکەوتن، رووخان و گەورەبوونی قەیرانەکانە.

لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە سڵاو لە تێکۆشانی شکۆمەندانەی سەرجەم ژنانی خۆڕاگر دەکەین کە دەڵێن "ژن، ژیان، ئازادی"، سەرجەم ئەو کەسانە بە رێزەوە یاد دەکەینەوە کە لە خۆپیشاندانەکانی 'ژن، ژیان، ئازادی'دا ژیانیان لەدەستداوە. بۆ ئەو چالاکیانەی لە یەکەم ساڵیادی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا رێکدەخرێن، ئێمە داوا لە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگای ئازادیخواز و دیموکراتیک دەکەین کە بە شێوەیەکی کارا بەشدار بن. هەروەها رایدەگەیەنین کە شۆڕشی ژنان تەنیا یەک سات و ماوەیەکی کورت نییە، دەبێت تێکۆشان، پشتیوانی بەردەوام هەبێت؛ هەربۆیە داوا لە هەموو کەسایەتی و بزوتنەوەکانی ژنانی لایەنگری ئازادی دەکەین کە دەنگی خۆیان ئاوێتەی چالاکییەکان بکەن، پاڵپستی و پشتیوانی خۆیان گەورە بکەن. لە دژی سیاسەتەکانی دوژمنکارانە بەرامبەر ژنان، ئێمە بەڵێنی ژیان لە جوانی 'ژن، ژیان، ئازادی' دووبارە دەکەینەوە".

هـ. ب