کەژەکە: بەهۆی کۆچی دوای سری سورەیا ئوندەر زۆر خەمبارین

کوردیناسیۆنی کەژەکە رایگەیاند: "بەهۆی گیان لە دەستدانی هێژا، هاوڕێ و قاسیدی ئاشتیی گەلی کورد، شوێنکەوتەی نەریتی شۆڕشگێڕی گەلی تورکمان بابا ئیسحاق، زۆر خەمبارین."

کوردیناسیۆنی کەژەکە بەهۆی گیان لە دەستدانی سری سورەیا ئوندەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "بەهۆی کۆچی دوای دۆستی هێژا، هاوڕی و قاسیدی ئاشتیی گەلی کورد، شوێنکەوتەی نەریتی شۆڕشگێری گەلی تورکمان بابا ئیسحاق، زۆر خەمبارین. لە ڕێبەر ئاپۆ، دایکی هێژای ئەو، کچەکەی و هەموو گەلەکەمان سەرەخۆشی دەکەین."

ڕاگەیاندراوەکەی کەژەکە بەمجۆرەیە:

"هاوڕێیانی سەرەتایی ڕێبەر ئاپۆ حەقی قەرار و کەمال پیربوون کە دوو نەوەی زۆر هێژای گەلی تورک بوون. دۆستایەتی و هاوڕێیەتی لە لێگەڕینی ئاشتیی، لە لایەن نەوەی زۆر هێژای گەلی تورکمان سری سورەیا ئۆندەرەوە ئەنجام درا. سری سورەیا ئۆندەر لە دژی ئەوکەسانەی کە دەیانویست بە ژەهری نەتەوەپەرەستی گەلان بکەن بە دووژمنی یەک و ڕژێمی قڕکردن بە هەمیشەیی بکەن، نمونەی بەرچاوی پەیوەندی خوشک-برایەتی یەکسان و ئازادی نیشان دا.

میراتی ئاشتی کە زانا و کەسایەتی ئاشتیی، ئازادی و یەکسانی سری سورەیا ئۆندەر ئافراندی، لەم خاکە جارێکی دیکە مرۆڤایەتییەکی مەزنی هێناوەتە ئاراوە. دڵسۆزی بۆ بیرەوەرییەکەی دەبێتە هۆی بەردەوامبوونی ئەم مرۆڤایەتییە مەزنە، بەرەوپێشبردنی تێکۆشانی ئاشتی مەزن و سەرخستنی ئەم تێکۆشانە دەبێت. باری زۆر قورسی گەلی کورد و تورکی خستەسەرشانی خۆی و بۆ ئاشتیی فیداکاری بە ژیانی خۆییەوە کرد، بەم شێوەیە تێکۆشانی بۆ ئاشتیی خستەپێش خۆی. ئەو بە فیداکاری و ڕەنجدەری ئاشتیی نەمر، شەهید بوو. هەربۆیە هاوڕێمان سری سورەیا ئوندەر بەرپرسیارێتییەکی مەزنی بۆ هەموومان بە جێ هێشت. پاراستن و درێژەدان بە مرۆڤایەتییەکەی بۆ ئێمە قەرزێکە. گەل، سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیرانی تورکیا لە کەسێتی سری سورەیا ئوندەردا خوشک-برایەتی، دۆستایەتی و جوانی ئاشتییان بینی. دەبێت خاوەندارێتی لە تێکۆشانی بکرێت، مەزنکردن و هێنانی ئاشتی بۆ ئەم خاکە دەبێت ببێتە بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی.

ئێمە سری سورەیا ئۆندەر بە بەڵێنی بەدیهێنانی خوشک-برایەتی گەلان، بەدیهێنانی پەیوەندی ئازاد و یەکسانی گەلان بە ڕی دەکەین. وەک کەسایەتییەکی نەمری هاوڕێیەتی و دۆستایەتیی مانادار لە تێکۆشانەکانماندا هەمیشە یادی دەکەینەوە."