لە مانگی تشرینی یەکەمدا ١٩ ژن کوژران، ١٨ ژنیش بەشێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستدا

بەپێی ڕاپۆرتی مانگی تەشرینی یەکەمی کەجەدەپە، 19 ژن کوژراون و 18 ژنیش بەشێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

پلاتفۆرمی ئێمە ڕێگری لە تاوان دژی ژنان دەکەین (KCDP) ڕاپۆرتی مانگی تشرینی یەکەمی بڵاوکردەوە. بە پێی ڕاپۆرتەکە؛ ١٨ ژن بەشێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە و بە گشتی ٣٧ ژن گیانیان لەدەست داوە. هەروەها لە کۆی ١٩ ژن کە کوژراون ٥ ژنیان بە هۆکاری داوای جیابوونەوە و ئاشت نەبوونەوە یان نەیانویستووە هاوسەرگیری بکەن کوژراون و یەکێکیان بەهۆی دەمەقاڵەی ڕۆژانەوە کوژراوە. هەروەها هۆکاری گیان لەدەستدانی ١٣ ژنی کوژراو نازانرێت.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ٦٨٪ ی ژنان لە ماڵەکانیاندا کوژراون و ٦٣٪ ی ژنان بە چەک کوژراون.