لە مەخمور بۆ ناگیهان ئاکارسەل چالاکی ئەنجامدرا
ژنانی کەمپی مەخمور، نوسەر و ئەکادیمیستی کورد، ناگیهان ئاکارسەلیان بیرهێنایەوە، لە چالاکییەکەدا نامەی ژنانی جیهانیان خوێندەوە.
ژنانی کەمپی مەخمور، نوسەر و ئەکادیمیستی کورد، ناگیهان ئاکارسەلیان بیرهێنایەوە، لە چالاکییەکەدا نامەی ژنانی جیهانیان خوێندەوە.
ناگیهان ئاکارسەل، لە ٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە شاری سلێمانی تیرۆر کرا، ژنان لە کەمپی ڕۆستەم جودی لە مەخمور، بۆ یادکردنەوەی ئاکارسەل چالاکییەکیان ئەنجامدا، ئەو نامەیان خوێندەوە کە لەلایەن سەدان ژنی جیهانەوە واژۆکراوە.
ژنانی مەخمور لەبەردەم ڕێکخراو ژنۆلۆژی کۆبوونەوە، بە خولەکێک ڕێزگرتن لە کەسێتی شەهید ناگیهاندا هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی یادکرانەوە، پاشان مامۆستا جیهان ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە، دووپاتی کردەوە، پاش تێپەڕینی ساڵێک بەسەر تاوانەکەدا، هێشتا بکوژی ناگیهان ئاکارسەل بەسزا نەگەیەنراوە. بانگەواز لە نەتەوە یەکگرتووەکان و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان کرا، هەڵوێست وەربگرن.
لەکۆتاییدا، داواکاریی ژنان لەم خاڵانەدا خرایەڕوو:
"*ئەوانەی بەرپرسیارن لە کوشتنی ناگیهان ئاکارسەل و هەموو کوشتنە سیاسییەکان دەبێت دادگایی بکرێن و بەسزا بگەن.
* ئاسمانی عێراق و سوریا بەڕووی فڕۆکە جەنگییەکان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکدا دابخرێت.
*دەبێت فشار بخرێتە سەر دەوڵەتی تورک تا تاوانە جەنگییەکانی ڕابگرێت.
* ئەردۆگان و حکومەتی ئاکەپە پێویستە لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان دادگایی بکرێن لەسەر تاوانە جەنگییەکان و تاوانەکانیان دژی مرۆڤایەتی و ژنان و گەل".