لە سلێمانی ژنێکی گەنج کوژرا

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی باشوری کوردستان، بە چەقۆ هێرشکرایە سەر ژنێکی گەنج. پاش ئەوەی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا، گیانی سپارد.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی ژنێک بە چەقۆ بریندار کرا. پاش ئەوەی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا، گیانی لەدەستدا.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، سەرکەوت ئەحمەد، دەربارەی ڕووداوەکە گوتی: "هێشتا ناسنامەی ژنەکە ئاشکرا نەکراوە، ڕووداوەکە لە گەڕەکی هوانە ڕوویداوە".

هەروەها سەرکەوت ئەحمەد ڕایگەیاند، شوێنەواری چەقۆ بە جەستەی ژنەکەوە هەبووە.