لە تاران بەپاساوی پابەندنەبوون بە حیجابی زۆرەملێ هێرشکرایە سەر کچێکی دیکە

هێزە ئەمنییەکان لە زانکۆی ئازاد-ی تاران بە بیانووی ئەوەی پابەندی یاساکانی حیجابی زۆرەملێ نەبووە هێرشیان کردە سەر خوێندکارێک و بەهۆیەوە ئەو کچە لە هۆش خۆی چووە.

کەناڵی تێلێگرامی خوێندکارانی پێشکەوتنخواز بڵاویکردەوە کە لە ٩ی تشرینی دووەم / نۆڤەمبر خوێندکارێکی زانکۆی ئازاد لە تارانی پایتەخت بە پاساوی ئەوەی پابەندی یاسای حیجابی زۆرەملێ نەبووە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ناو زانکۆکەوە هێرشی کراوەتەسەر.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە هێزە ئەمنییەکان کاتێک پاڵیان بەو کچەوە ناوە لە هۆش خۆی چووە. هەروەها بە بێ ئەوەی هیچ زانیارییەک لە بارەی تەندروستییەوە رابگەیەندرێت، گواستوویانەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

هـ . ب