لە ئیسفەهان هێرشکرایە سەر مالەکان: 10 ژنی بەهایی دەستگیر کران

لە شاری ئیسفەهانی ئێران، هێرشکرایە سەر مالەکان و 10 ژنی بەلوچ دەستگیر کران.

رۆژی 21ی تیشرینی یەکەم  لە شاری ئیسفەهانی ئێران، هێرش کرایە سەر زۆرێک لە مالەکان.

لەو هێرشەدا 10 ژنی بەهایی دەستبەسەرکران و لە ئەنجامی گەران لەناو کەلۆپەلەکانیاندا دەست بەسەر زۆریک لە کەلۆپەلەکانیان گیرا.

ناوی ئەو کەسانەی کە دەست بەسەر کراون بەم شێوەیە:

"حوسێنی، ئارزوو سۆبهانیان، یەگانە ڕوحبەخش، شانا شەوقیفەر، بەهارە لوتفی، نێدا بەدەخش (ئاگاە)، مۆژگان شەهرزایی، یەگانە ساهی، نێگین خادمی و نێدا عیمادی".

هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردنیان و بۆ کوێ براون بەدەست نەگەیشتووە.

لە ئێران، بەهاییەکان ڕووبەڕووی گۆشارەکانی دەولەت دەبنەوە. لە سەرەتای مانگی ئابدا 11 کەسی بەهایی بە تاوانی بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر لە سێدارە دراون. ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ڕایانگەیاند کە بەهاییەکان بەبێ جیاوازی دەکرێنە ئامانج.