'نابێت رێگە بدرێت سەرمایەداری فێمینیزم وەک ئامرازێک بەکار بێنێت'

ئەو ژنانەی لە کۆنفرانسی جیهانی گەنجاندا قسەیان کرد، ڕایانگەیاند کە نابێت ڕێگە بە سەرمایەداری بدرێت فێمینیزم بەکاربهێنێت.

کۆنفرانسی جیهانی گەنجان لە پاریس لە سێهەمین و کۆتا ڕۆژیدایە.

کۆنفرانسەکە لە لایەن ڕۆناهی و گەنجان مێژوو دەنووسنەوە، بەڕێوەدەچێت. بەرەبەیانی ڕۆژی ٣هەمی کۆنفرانسەکە، ئاران لە کەتەلۆنیا و میدیا لە دەستپێشخەری گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست میوان بوون.

 نوێنەری کەتەلۆنی سەرنجی بۆ گرنگی فێمینیزم ڕاکێشا و ئاماژەی بە دامەزراوەکانی نیولیبراڵیزم و دەوەڵەت کرد کە هەوڵیان ئەوەیە بیکەنە ئامرازێکی بەکارهێنان و ناوەڕۆکی بێ کاریگەربکەن. ئەوەشی خستەڕوو، سیستەمی سەرمایەداری هەوڵی بەکارهێنانی فێمینیزم دەدات و وتی:"لەژێر ناوی یەکگرتنی یەکێتی ئەوروپادا، مافی ژنان بە ناوی 'مافی مرۆڤ و لێبوردەیی' پێشکەشمان بکریت، بەڵام ئەمە ڕێگای ڕاستی نییە، ئەوەی ئەوان دەیانەوێت دەستوەردانە لە فێمینیزم."دەبێت لەم پێناسەیە چۆن تێبگەین؟ لێرەدا دەوڵەت توندوتیژی دژی ژنان دەخاتە ئەستۆی هەندێک کۆچبەر و هەندێک هەنگاو لەم بوارەدا دەنێن. بۆ نموونە لە ئیسپانیا یاساکان لە دژی کۆچبەران ئامادە دەکرێن نەک پاراستنی مافی ژنان، هەموو کارێک بۆ پاراستنی مافی مرۆڤی سپی پێست و دەوڵەمەندەکان ئەنجام دەدرێت، بۆ نموونە وڵاتانی مەجارستان و بەرازیل دژی فێمینیزمن، ئەو وڵاتانە فێمینیزم بە شاراوە و ئاسان دەبینن، بەڵام کەی خەڵک بە باشی لەو کێشەیە تێبگات ئەوکات وەک کولتوورێک قەبووڵ دەکرێت."

'شۆڕشی ڕۆژئاوا تێکۆشانی ژنانی بەرفراوانتر کرد'

بە ناوی دەستپێشخەری گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە مێدیا قسەی کرد و ڕایگەیاند، پێش شۆڕشی ڕۆژئاوا ژیانی ژنان زۆر خراپ بوو، نەیاندەتوانی لەسەر خۆیان بڕیار بدەن، مافەکانیان دەدزرا.

میدیا باسی لەوە کرد کە ئەم عەقڵیەتە لە ڕۆژئاواشدا هەبووە و وتی:"لەگەڵ شۆڕشی ڕۆژئاوا تێکۆشانێکی گەورە دەستی پێکرد. لە عەفرینەوە تا سەرێکانی. ئەوانەی زۆرتر خوازیاری ئازادی بوون، ژنانی گەنج بوون" بەتایبەت لەگەڵ شۆڕشی ڕۆژئاوا لە ساڵی ٢٠١١ەوە ئەم تێکۆشانە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گەشە دەکات و ڕایانگەیاند:"تێکۆشانێکی ئاسایی نییە، بە شێوەیەکی سەربەخۆ و لەسەر بنەمای خۆپاراستن بەڕێوەدەچێت.

دەمەوێت سەرنج بۆ داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک ڕابکێشم. دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی سیخوڕی هێرشی کردە سەر ژنانی پێشەنگ. لە هەمان کاتدا دەزانێت ژنان ئەم شۆڕشەیان بنیت ناوە، بۆیە هێرش دەکاتە سەر ژنانی گەنج و پێشەنگانی ژن دەکات. ئەم هێرشە گەیشتووتە ئاستی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی. ئەم هێرشانە بەهۆی سەروەری عەقڵییەتی پیاوی دەوڵەتی تورکەوە ئەنجام دەدرێن."