بە دیمەن

نەدیم سەڤەن: مێژووی بارزانییەکان مێژووی خیانەتە

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە نەدیم سەڤەن ئاماژەی بەوەدا مێژووی بارزانییەکان، سەرتاپا مێژووی خیانەتە و وتی: "هەموو کەسیك دەزانێت بنەمای خیانەت لە خیانەتی بنەماڵەی بارزانیەوە سەرچاوە دەگرێت. پێویستە هەمووان لەدژی خیانەت هەڵوێست پیشان بدات."

نەدیم سەڤەن

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە نەدیم سەڤەن پەیوەست بە باتەکانی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هاوکاری نێوان سودانی-پەدەکە و دەوڵەتی تورک، وە بەرخۆدانەکانی گەریلا لە هەرێمەکانی پارستی مەدیا لە ڕێگەی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ەوە هەڵسەنگاندی بۆ ئەو بابەتانە کرد.

سەڤەن ئەوەی بیرهێنایەوە مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەرکی هەموو کۆمەڵگایە و لەسەرووی هەموویەوە پەکەکە، وتیشی؛ پێویستە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە دەستپێکردووە، زۆر بەرفراوانتر بکرێت و هەموو کەسێک خاوەنداری لێبکات.

سەڤەن ئاماژەی بەوەدا تەنها خەمی بنەماڵەی بارزانی بەرژەوەندییە بنەماڵەیەکانی خۆیانە لەسەر بنەمای خۆ دەوڵەمەندکردن پەنا بۆ هەموو ڕێبازەکانی خیانەت لە دژی گەلی کورد دەبن. وتیشی لە هەموو قۆناغێکی شۆڕشە کوردییەکاندا بنەماڵەی بارزانی هاوکاری و کۆیلایەتی بۆ دوژمنانی کورد کردووە. سەڤەن باسی لە بەرخۆدانی بێهاوتای گەریلا کرد و ئاماژەی بەوەدا ماوەی ٣ ساڵە لە زاپ، مەتینا و گارە، وە چەندین گۆرەپانی بەرخۆدانی دیکەدا گەریلا شەڕێکی بێهاوتا بەڕێوەدەبات و ڕایگەیاند دەوڵەتی تورک جگە لە شکست هیچ ڕێگەیەکی دیکەی لە پێشدا نەماوەتەوە.

هەڵسەنگاندنەکانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە نەدیم سەڤەن بەم شێوەیە:

"پێش هەموو شتێک سڵاو لە تێکۆشانی ٥٢ ساڵەی بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ دەکەم. زهنیەتی قڕکەر لە ئەنجامی پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا ڕێبەر ئاپۆی دیلکرد و ماوەی ٢٦ ساڵە لە ژێر سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵیدا ڕوبەڕوی هەموو جۆرە فشارێکی دژە-مرۆڤایەتی بوەتەوە. ڕیبەر ئاپۆ بە بەرخۆدانەکانیەوە لە دژی گوشار و ئەشکەنجەی ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپەدا وەستاوەتەوە. دەتوانم دەربارەی گۆشەگیری ئیمراڵی بڵیم؛ تاوەکو ئێستا مێژووی مرۆڤایەتی ڕوبەڕوی حەقیقەتێکی لە شێوەی ئیمراڵی نەبووەتەوە. هەندێکجار نمونەی نیلسۆن ماندێلا و پێشەنگانی دیکەی ڕزگاری نەتەوەی دەهێنرێتەوە، بەڵام لە مێژووی مرۆڤایەتییدا هاوتای سیستەمی ئەشکەنجەی گۆشەگیری ئیمراڵی نەبینراوە.

پیلانگێڕی نێونەتەوەی بە ڕێبازی جیاواز بەردەوامە

ئامانجی دوژمن و هێزەکانی سەرمایەداری لەناوبردنی جەستەی ڕێبەرێتی بوو. بەڵام بەرخۆدانی ڕێبەرێتی، خاوەنداریکردنی گەلی کورد و دۆستەکانی و بەرخۆدانی گەریلا مەرام و ئامانجی پیلانگێڕی نێونەتەوەی بەتاڵکردەوە. بەڵام هێشتا پیلانگێڕییەکە بە شێوەی جیاوازی دیکە بەردەوامە. بە تایبەت لە دوای ٥ی نیسانی ٢٠١٥ەوە ڕێژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە گۆشەگیری سەختترکرد، لەو چوارچێوەیەشدا ماوەی ٤٢ مانگی کۆتایی هیچ زانیارییەک لە ڕێبەرێتییەوە وەرنەگیراوە.

لە ٢٠١٥ەوە بەرخۆدانی ڕێبەرێتی بە ڕێبازی جیاواز بەردەوامە. بەڵام سیاسەتی پیسی زهنیەتی قڕکەریش لەدژی ڕێبەرێتی بەردەوامە. ٢٦ ساڵە بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ لە پێناو ئایندەی مرۆڤایەتی، ئازادی، دیموکراسی و سۆسیالیزم سیستەمێکی نوێ ئافرێندراوە. بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ بناغەی ئەم سیستەمەی ئافراندووە، هەر بۆیە هەموو مرۆڤایەتی خاوەنداری لە ڕێبەرێتی دەکات، هەموو لایەنە ئازادیخوازەکانی جیهان خاوەنداری لە ڕێبەرێتی دەکەن. پەرە بە پارادیمی نەتەوەی دیموکراتیک لە دژی سیستەمی کاپیتالیست درا ئەمەش گەورەی ڕێبەر ئاپۆ پیشان دەدات. ئامانجی پیلانگێڕی بەتاڵکردەوە کە ئامانجیان لەناوبردنی جەستەی ڕێبەرێتییە. هەموو ئەمانەش لە سایەیی بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆوەیە. جارێکی دیکە بەرخۆدانەکانی ڕێبەرێتی پیرۆز دەکەم. لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە لە لایەن گەلی کورد و دۆستەکانمانەوە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە پێناو ئازادی جەستەی ڕیبەر ئاپۆ دەستپێکراوە، هەڵبەتە ئازادی ڕێبەرێتی تەنها بە هەڵمەتێک ناکرێت، بەڵام هەڵمەتەکە لە پێناو بڵاوکردنەوەی فکر و پارادیمەکانی ڕێبەرێتیدا بە هەموو جیهاندا گرنگیەکی تایبەتی هەیە. هەڵبەتە ئامانجی بنەڕەتی هەڵمەتەکە ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆیە.

پێویستە هەموو شتێک بخەینە لاوە، سەلامەتی و تەندروستی ڕێبەر ئاپۆ بە مانای تەندروستی هەموومان دێت. ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ بە مانای ئازادی دیموکراتیک و کۆمەڵگەی سۆسیالیستییە. فیدای و شەهادەتی زۆر گەورەی ساڵانی ڕابردوو، شەهادەتی هاوڕێ ئەرداڵ و ڕۆژهات بوو. کاتێک لە ناو دڵی پایتەختی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپەی فاشیستدا لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا چالاکیەکی فیداییان ئەنجامدا. ئەمە بۆ هەموو کادر، میلیتان و لایەنگرێکی پەکەکە بڕیارێک بوو، بڕیای ئەوەی بەبێ ڕێبەرێتی ژیان نابێ. بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ خۆیان فیداکرد. بە ڕێز و پێزانینەوە یادی هاوڕێ ئەرداڵ و ڕۆژهات دەکەمەوە.

پێکهێنانی ئازادی جەستەی ڕێبەرێتی، ئەرکی کۆمەڵگەیە

سڵاو لە لایەنگرانی ئەم هەنگاوە مێژووییە، ٦٩ ڕۆشنبیر کە خەڵاتی نۆبڵیان بەدەستهێناوە، مرۆڤی پێشەنگ و خەڵکی بە ویژدان دەکەین. هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە لە ٧٤ ناوەند دەستیپێکرد. دواتر لە هەر چوار پارچەی کوردستان و زۆر شوێنی جیهان چالاکیی جیاواز بەڕێوەچوو. وەک کۆنفرانس، کۆنگرە، بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی و نووسینی نامە بۆ دامەزراوە بەرپسیارەکان. ملیۆنان کەس داوای ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆیان دەکرد. ئەو هەنگاوەی ئەمڕۆ پێی گەیشتووە زۆر گرنگە. دامەزراوەیەکی وەک نەتەوە یەکگرتووەکان پێویستە گوێ لە خواستی ملیۆنان کەس بگرێت. بەڵێ دامودەزگاکانی سیستەم دەوڵەتی-نەتەوەین، بەڵام زۆر گرنگە گوێ لە ٦٩ خاوەن خەڵاتی نۆبڵ بگرن کە نوێنەری ویژدانی مرۆڤایەتین. ئەو هەڵمەتەی دۆستانی گەلی کوردستان دەستی پێکرد، ئەنجامەکانی بەدەستهێناوە، بەڵام کۆتایی نەهاتووە. بەو پێیەی ٤٢ مانگە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە ڕێبەر ئاپۆوە دەست نەکەوتووە.

دەڵێن پارێزەر و بنەماڵە ناتوانن سەردان بکەن، بەڵام مەسەلەکە تەنها سەردان نییە. مرۆڤایەتی و بیرۆکە و ئایندەی گەل لە ئیمراڵی دەکوژرێت، ئەو کەسەی ڕێگری لە شەڕ و ئاژاوە و قەیرانی ئێستا دەکات دەکرێتە ئامانج. وەستانەوە دژی ئەمە تەنها ئەرکی جەنگاوەرانی پەکەکە-پاژک نییە، بێگومان پەکەکە بە هەموو جۆرە قوربانییەکەوە پێشەنگایەتی دەکات. بەڵام ڕێبەر ئاپۆ تەنیا لە پەکەکەدا سنووردار نییە. بووەتە حەقیقەتێکی گشتگیر. نووسەران، ڕۆشنبیران، مامۆستایان، قوتابیان، مێژوونووسان، زانایانی ئایینی و سەرکردەکانی کۆمەڵگا لێدوان دەدەن و چارەسەری ئەو قەیرانەی کە مۆدێرنیتە سەرمایەداری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا دروستی کردووە لە ڕێبەر ئاپۆدا دەبینن و خاوەنداری لێ دەکەن. بۆیە پێکهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەرێتی ئەرکی هەموو کۆمەڵگایە، وە پەکەکە لە پلەی یەکەمدا. هەڵمەتی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ گەورەتر بکەین. کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە زۆر وڵات دەخوێندرێنەوە، هەندێکیان ئەڵمانی، هەندێکیان فەرەنسی، هەندێکیان ئینگلیزی و هەندێکیان فلیپینی. چارەسەری هەموو شتێک لە ڕێبەر ئاپۆدا دەدۆزنەوە.

وەک دەڵێن چەقۆکە گەیشتووەتە سەر ئێسک، لەم کاتژمێرەوە وەستان نییە. ئەگەر هەنگاوێک لە دیوی ویژدان و عەقڵ و هۆشیاری و کردار نەگیرێتەبەر، واتە سیستەمی ئیمراڵی کە دەوڵەتانی داگیرکەر ڕێبەر ئاپۆیان تێدا گرتووە نەشکێنرێت، ئەمە شەرمەزارییەکی گەورەیە بۆ هەموو مرۆڤایەتی. لە بەرامبەر هێرشەکانی دوژمندا، گەریلا شەو و ڕۆژ پێشەنگایەتیان دەکرد، بەتایبەتی لە زاپ، مەتینا، خواکوڕک و هەموو کوردستان، بە بەرخۆدانێکی بێهاوتا بەرامبەر بە پیلانگێڕی. هەڤاڵانمان کە لە زیندانەکانی باکور و تورکیان تا ئێستاش بەرخۆدانن. لە هەموو شوێنێکی جیهان زیندانی ئازادی هەیە، بەڵام ئەمڕۆ بە دەیان هەزار کەس لە زیندانەکانی باکوور و تورکیا لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەدا ڕاگیراون. گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆش لە دژی هەڤاڵانمان لە زیندان ئەنجام دەدرێت. ڕۆژی ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، هاوڕێ زیندانیکراوەکان وەڵامی ئەو هاوڕێیانەیان دایەوە کە ئەم هەنگاوەیان ناوە و مانیان لە خواردن گرت.

دایکانی ئاشتی، دایکانی شەهیدان، دایکانی زیندانییەکان، بەو چالاکییەی کە دەستیان پێکرد بۆ پشتیوانیکردن لە ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ و ئەم هەنگاوەیان بەهێز کرد. پیرۆزبایی لە دایکانی ئاشتی و دایکانی شەهیدان و دایکانی زیندانیان دەکەم و لە ناخی دڵمەوە سڵاو دەنێرم. بێ گومان ئەو خەباتەی کە لە بوارەکانی ئایدیۆلۆژی، سیاسی و هەموو بوارەکاندا ئەنجام دەدرێت ناوەندی خەباتە، بەڵام کەسانێکیش هەن کە لەم ئامانجەدا جەستە و مێشک و دڵی خۆیان فیدا دەکەن. لەم هەنگاوەدا گەلەکەمان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت بۆئەوەی خاوەنداریکردن لە ڕێبەرێتی لە هەر چوار پارچەی کوردستاندا هەبێت. خەباتێک هەیە لە کۆبانێوە بۆ شەهبا، لە شەهباوە بۆ تەبقە، لە تەبقە بۆ ڕەققە. لە لایەکی کوردستان، لە لایەکی دیکە لە عەرەبستان، هەموو کورد، عەرەب، ئاشووری، کلدانی، ئەرمەن، چەرکەس و هەموو گەل چەندین چالاکیی وەک ڕێپێوان و گردبوونەوە بۆ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدا. بە واتایەکی تر ئازادی کۆمەڵایەتی و سەلامەتی خۆیان لە ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆدا دەبینن. ئێمە بە دڵنیاییەوە پێمان وایە ئەم خەباتە مەزنە بە پێشەنگایەتی گەریلاکانی کوردستان گەرەنتی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و هاوڕێکانی دەکات.

مێژووی بنەماڵەی بارزانی پڕە لە خیانەت

پیلانگێڕی نێونەتەوەی لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ بە دەرچوونی ڕێبەر ئاپۆ لە سوریا دەستیپێکرد. لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ بە شێوازێکی دژە مرۆڤانە لە لایەن هێزەی سەرمایەداری و هاوکاری خیانەتەوە لە کینیا دەستگیرکرا و ڕادەستی دەوڵەتی فاشیستی تورک کرا. ماوەی ٢٦ ساڵە ڕێبەر ئاپۆ لەژێر سیستەمی گۆشەگیری ئیمراڵیدایە. بنەماڵەی بارزانی هاوکاری خیانەت هەر لەسەرەتای دیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆ بە خیانەتکردن بەردەوام بوو. بەڕێوەبەرییمان لەسەر ئەمە ڕاگەیاندراوی داوە، وە چەندان کەسی دیکەش لەسەری نوسیوە، بەڵام بەداخەوە تاوەکو ئێستاش هەندێک هەن گوێ لەم ڕاستیانە ناگرن، بەڵام ئەمە بێویژدانی و بێ ئەخلاقییە. مێژووی بنەماڵەی بارزانی هەموو کاتێک پڕبووە لە خیانەت. هەموو کەسێک بە خیانەتەکانی بنەماڵەی بارزانی دەزانێت، بەڵام بەداخەوە لە دژی ئەمە هەڵوێستێکی جدی ناگەیراوەتە بەر. تەنها هەڵوێستی لاواز هەیە.

لە مڕۆدا هاوشێوەی ئەوەی لە زاپ، مەتینا، گارە و خابور لە چەندین گۆڕەپانی دیکە لەم ٣ ساڵەی کۆتاییدا شەڕێکی بێهاوتا هەیە. ئایە هیچ کەسێک ئەم شەڕە نابینێ، خەڵکی بادینان، هۆز و بنەماڵەکان ئەم شەڕە نابینین؟ مەگەر هیچ کەسێک هێرشە داگیرکاریی و کاولکارییەکانی دوژمن نابینێت؟ بۆ مەگەر کورد و کوردستانیبوون ئەمەیە؟ هەموو ئەمانە بەتەواوی دەرنجامی سیاسەتی پەدەکە و بنەماڵەی بارزانییە کە هەموو بەرژوەندییەکانی گەلیان خستوتە ژێر پێی دووژمن. ڕۆڵی بارزانییەکان ئاشکراییە کە چییە لە مێژوودا. ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن. لە دژی پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ دەوەستنەوە، کاتێک ڕێبەر ئاپۆ بۆ دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی فیداکارییەکی مەزنی ئەنجامدا. بۆ دروستکردنی یەکێتی نەتەوەی لە ئیمراڵییەوە بانگەوازی کرد، بەڵام بەداخەوە بنەماڵەی بارزانی یەکێتی نەتەوەیی بەلای گرنگ نیە.

تەنها شتێک بەلای ئەوانەوە گرنگ بێت خانەدانی و زیادکردنی پارەیە، هەموو شتێک دەکەنە قوربانی لە پێناو بەرژەوەندی بنەماڵەکەیاندا. لە هەموو قۆناغێکدا لە دژی سەرهەڵدانەکانی شۆڕشی کوردی لە هەموو پارچەکانی کوردستان وەستاونەتەوە و پشتگیرییان داوە بە دەوڵەتی تورک. هەم دەستیان هەیە لە پیلانگێڕی سەر رێبەر ئاپۆ و هەمیش دەستیان هەیە لەناوبردنی ١٩٧٢ی سەعید کرمزتۆپتراکدا. ڕۆڵییان هەیە لە پیلانگێڕیی، پەیمانی واشنتۆن و پەیمانی دوبلن. هەموو ئەمانە لە مێژوودا بە بەڵگەوە بوونی هەیە. دیسان لە ساڵی ١٩٩٨دا کاتێک ڕێبەر ئاپۆ دەچێتە ئیتالیا، ٦ دۆسییە بۆ سەرۆکی ئیتالیا و وەزیری دادی  ئیتالیا رەوانە دەکرێت، لە هەموو ئەو دۆسیانەدا واژۆی مەسعود بارزانی لەسەرە، هەموو جۆرە سیخوڕییەک لەسەر ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە دەکەن، بە شێوەیەکی ئاوا بێ ویژدانانە دەجوڵێنەوە. بۆ مەگەر ئەمە خیانەت نیە؟ چی پەیوەندییەکیان بە کوردایەتییەوە هەیە؟

لە ساڵی ٢٠١٧دا ریفراندۆمیان کرد. لەو رێفراندۆمەدا دەیانگوت بۆ سەربەخۆی کوردستان تێدەکۆشین. سەربەخۆی کوردستان لە کوێ بنەماڵەی بارزنیدا هەیە؟ کاتێک تەیب ئەرۆدۆغان دوو هەرەشەی کرد هەموویان کەوتن بەسەر پێیاندا و تەسلیم بوون. کەرکوکییان ڕادەستی عێراق کرد، وە ماوەیەکی زۆرە دەیانەوێت لە چوارچێوەی میساقی میللیدا کەرکوک، موسڵ، حەلەب ڕادەستی دەوڵەتی تورک بکەن. ئەمە خیانەتێکی گەورەیە. پێویستە گەلی کوردستان، وڵاتپارێزان سەیری پێناسەی وشەی وڵاتپارێزی بکەنەوە، ببینین هیچ کوردایەتی وڵاتپارێزییەک بوونی نیە لە بنەماڵەی بارزانییدا. جل و بەرگی کوردی دەپۆشنن، سۆرانی و کورمانجی قسەدەکەن بەڵام نە سۆرانین، نە کوردن و نە کوردستانین. لە پێناو پارەداری و خانەدانی خۆیاندا هەموو کوردستان دەفرۆشن.

پێویستە خێڵەکانی کوردستان رۆڵی خۆیان بگێڕن

پرۆژەی ئاکەپە بۆ بەردەوامیدانە بە پیلانگێڕی نێونەتەوەی. ئەو شەڕەی لە ساڵی ٢٠١٥ەوە دەسیپێکردووە سەلمێنەری ئەو سیاسەتەی ئاکەپەیە. وەک چۆن ئەوەی دەوڵەتی تورک لە ساڵی ١٩٧٤دا قوبرسی داگیرکرد و لەمڕۆدا قوبرس لە تەواوی جیهاندا بووە بە کێشە، لە ئێستاشدا عەفرین، گرێ سپی، باشور، بەعشیقە کە دەکەوێتە سنوری پارێزگای موسڵەوە داگیرکردووە و جێشیناهێڵێت. ئامانجی بنەرەتییان خۆ گەیاندنیانە بە کەرکوک، موسڵ و حەلەب و سنورەکانی میساقی میللییە دروستکەن. پێویستە گەلی عێراق، وڵاتانی دراوسێ و گەلی کوردستان ئاگاداری ئەم ئامانجەی دەوڵەتی تورک ببن. پێویستە هەڵوێستی گەلی کوردستانی چۆن بێت؟ لەم هێرشە داگیرکارییانەدا هەموو ڕێبازەکانی دژایەتی یاساکانی جەنگ و یاسا نێونەتەوەییەکانی تێدا بەکاردەهێنرێت. جاری واهەیە لەبەرمبەر ئەو کەسانەی تیرۆر دەکرێن، دەڵین؛ ئەمە مەدەنییە یان مەدەنی نیە.

بۆ مەگەر لە کوردستان و رۆژ‌هەڵاتی ناوەڕاست مەدەنی و نامەدەنی هەیە؟ مەبەستم ئەوەیە هەموو کەسێک دەکوژرێت، کەواتە کوشتنی گەریلای کوردستان شەرعییە؟ ئەمە وەسفێکی زۆر هەڵەیە. ئەوانەی پێشەنگایەتی کۆمەڵگە دەکەن ڕۆژانە ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی دەبنەوە، خەڵکی وڵاتپارێز لە دەڤەری بادینان و سۆران دەکوژرێن. گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین کە لە پێشەنگایەتی چاپەمەنی ئازاد بوون شەهیدکران. لە باشوور دەیان هاوڵاتی شەهید بوون، لە قامیشلۆ و دێریک و شنگال ڕۆژانە شەهید دەدرێت. بەکورتی هەموو ئەو شەهیدانە لەسەر جوگرافیای کوردستان لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و هاوکاری بنەماڵەی بارزانی ڕوودەدەن. دەستی بنەماڵەی بارزانی لە خوێنی ئەو هەموو شەهیدانەدایە. پێویستە ئەمە بزانرێت. وڵاتپارێزانی کوردستان هەمیشە لە هەموو شۆڕشەکاندا ڕۆڵی مێژوویی خۆیان بینیوە. هه ڕوه ها له ناوچه یه کی وه ک به بادینان – سۆران خێڵی زۆر وڵاتپاریز هه ن. بۆچی ڕۆڵی خۆت ناگێڕیت؟ ئەم خێڵانە بە درێژایی مێژوو خۆیان پاراستووە، کۆمەڵگایان لە بەرامبەر دەوڵەت-نەتەوەوەدا پاراستووە. بۆ ئێستا ناتوانن ڕۆڵی خۆیان بگێڕن، هۆکارەکەی چییە؟ ئەوان لە وڵاپارێزی خۆیان هیچیان لەدەست نەداوە، بەڵام پێویستە بزانن چیتر بنەماڵەی بارزانی خزمەتیان ناکەن.

بنەماڵەی بارزانی لە دژی خەڵکی کوردستان شەڕ دەکەن. لە سەردەمێکدا کە تەکنەلۆژیا و سۆشیال میدیا بەهێزە، مەحاڵە ئەم دۆخە بشاردرێتەوە، هەمووان دەیبینن، بەڵام هیچ هەڵوێستێک جدی ناگیرێتەبەر. ئەگەر وڵاتپارێزبم، ئەگەر خاکی کوردستانم خۆش بوێت، ئەگەر مێژووی کوردستانم خۆش بوێت، ئەگەر فەرهەنگی کوردستانم خۆش بوێت، ئەگەر زمانی کوردیم خۆش بوێت، خاین و هاوکارەکانم دەکوشت. ئەمە هەڵوێستێکی دروستە. ئەگەر هەڵوێستێکی وا بەرز نەکرێتەوە، هەرچییەک بە بنەماڵەی بارزانی بڵێی بێمانایە. دەچێتە ناو ئەم گوێیەوە و لە گوێی تردا دێتە دەرەوە. ڕۆشنبیران قسە دەکەن و ناڕەزایی خۆیان نیشان دەدەن، چەند حیزبی کوردستان هەڵوێستێکی وایان نیشانداوە؟ لە کوردستاندا چەندین حیزب و دەزگا و ڕێکخراو هەن کە نوێنەرایەتی ویژدانی کۆمەڵگا دەکەن. هەڵوێستی ئەوان هەڵوێستی وڵاتپارێزییە. بۆ نمونە لە وتار و قسەی چەند مەلای ئایینیدا وڵاتپارێزی  هەیە، ویژدانی کۆمەڵگا هەیە. پێویستە هەموو کەسێک ئەم جۆرە هەڵوێستە نیشان بدات.

وەک چۆن ڕۆڵی ئاکەپە-مەهەپە یان دەوڵەتی تورک پاسەوانە لە پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا، ڕۆڵی بنەماڵەی بارزانیش لە دژی وڵاتپارێزیدایە بۆیە گەلی کوردستانیش لەم دۆخەدان، بەڵام پێویستە هەڵوێستێک لە دژی ئەمە نیشان بدرێت. جارێکی تر داوا دەکەم؛ هەمووان دژی خیانەت هەڵوێستیان هەبێت. کەس ناڵێت چەک هەڵبگرن و هێرش بکەن، بەڵام چۆن قبوڵ دەکەن کە خاکەکەت، وڵاتەکەت داگیرکرابێت؟ چۆن هاوڕان لەسەر ئەوەی کەرکوک تەسلیمی داگیرکەران بکرێت؟ کوردستانی بوون وا نییە. هەرچی دژی کوردستان بێت بنەماڵەی بارزانی دەیکەن. دەوڵەتی تورک کە ٥٢ ساڵە دەڵێت کۆتایی بە پەکەکە دەهێنین، لە ناوەڕاستی قەیرانێکی گەورەی ئابووری، سیاسی، کۆمەڵایەتیدا لە لێواری لەناوچووندایە. بەڵام پەکەکە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بە هەزاران لە گەریلا، کادر و فیدای بەهێزتر دەبێت. شۆڕشی کوردستان بەردەوامە، بەڵام بنەماڵەی بارزانی تابێت بچووکتر دەبێتەوە و شکست دەهێنن. با گەلی کوردستان بە هیوابن.

دەوڵەتی سودانی هەڵەیەکی گەورە دەکات

عێراق – بەغدا چ لە ڕووی شارستانییەت و چ لە ڕووی کۆمەڵگاوە ڕۆڵێکی مێژوویی لە مێژوودا هەیە. بەڵام دوای داگیرکاری ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٣ سەقامگیری زیاتر تێکچوو. هەرچۆنێک بێت لە ڕابردوودا شتێکی وا نەبوو، لە ڕژێمی سەدامدا دیکتاتۆری هەبوو، بەڵام ئەمریکا بە شێوازە داگیرکارییەکانی دەستی بە جینۆسایدێکی نوێی کرد. عێراق ناسەقامگیر بوو و لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠٠٥ دەستوورێکی نوێی عێراق دروستکرا. حکومەتێکی کاتی پێکهێنرا، کە دواتر بوو بە عێراق و کوردستانی فیدراڵ. بێگومان فیدراڵی بێت یان نا جێگای مشتومڕە، چونکە کێشەی سوننە و شێعە و کورد بەردەوامە، کێشەی زۆر لە وڵاتدا هەیە. هێشتا سیستەمێکی دیموکراسی لە عێراق دانەمەزراوە، ئەوە بابەتێکی ترە، بەڵام سیستەمێکیان هەیە، تەنانەت ئەگەر دیموکراسییەکی گەندەڵیش بێت. لەم سیستەمەدا ئیدارەی ئەوان بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن هەڵدەبژێردرێت. زۆرجار هەڵبژاردن دوادەخرێت، بەتایبەتی لە باشوور کوردستان ساڵانێکە بەهۆی بەرژەوەندی بنەماڵەی بارزانیەوە هەڵبژاردن دوادەخرێت.

لە عێراقیشدا دۆخێکی هاوشێوە هەیە. بەڵام دەوڵەتی سودانی بەتایبەتی لەم ساڵانەی دواییدا هەندێک هەوڵی هەڵەی داوە. بەڕێوەبەرایەتی ئێمە لەو بارەیەوە لێدوانیدا و ئاگاداری دابە دەوڵەتی عێڕاق کە هەڵەیەکی وەها نەکەن. ئەم هەڵانە چین؟ ئامانجی دەوڵەتی داگیرکەری تورک داگیرکردنی موسڵ، کەرکووک و حەڵەبە. هەروەها لە ساڵی ٢٠١٦ەوە دەستیان بە داگیرکارییە سەربازییەکانیان کردووە. دەوڵەتی سودانی لە پێناو بەرژەوەندی ئابوری و بازرگانی، ئاو و وزە لەسەر بنەمای شەڕ دژی گەلی کورد دانوستاندن دەکات. هەردوولا لە ڕێگەی کوردستانەوە بەرژەوەندییان هەیە. تورکیا، ئێران، عێراق، سوریا ماوەی ١٠ ساڵە ناسەقامگیرن و بنەماڵەی بارزانیش ڕازی بووە بەشداری پیلانەکەیان بێت. ئەوان نایانەوێت کورد یەکبگرێت و ببێتە خاوەن ستاتۆی خۆی. ئامانجی دەوڵەتی تورک داگیرکردنی هەموو کوردستان و گەیشتن بە ئامانجەکانی پەیمانی میساقی میللیە. بەڵام پەکەکە دەکەنە بیانوو.

بەهۆی ئەمەوە دەوڵەتی سودانی هەڵەی گەورەی کرد. بۆ نمونە لە سەردەمی سەدام ڕێککەوتنی سنووری ٥ کیلۆمەتر لە نێوان تورکیا و عێراقدابووە، بەڵام ئەمە لە ڕێککەوتنەکەی سەدام خراپترە. دەوڵەتی تورک چووەتە قوڵایی ١٧٠-١٤٠ کیلۆمەتر و خەڵک کۆمەڵکوژ دەکات. ئەمەش دەرئەنجامی ئەو ڕێککەوتنانەیە کە دەولەتی عێراق ئەنجامی داوە. ماوەیەک پێش ئێستا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک لە کەرکوک خرایە خوارەوە. فەرماندەیی بەرگری ئاسمانی عێراق هەواڵەکەی ڕایگەیاند. بەڵام دەوڵەتی تورک ئامانجێکی دیکەی هەیە. ئەوان تورکمانەکانی کەرکوک دەوروژێنن بۆ هەرجۆرە کاردانەوەیەک. هەر لەبەر ئەمەشە کە سیاسەتی سودانی سیاسەتێکی هەڵەیە. ڕێککەوتنەکە لە ١٥ی ئابدا ئەنجامدرا. کاتێک ڕێککەوتنی ئەمنییان بەست، تەڤگەرەکەمانیان قەدەغە کرد و ئێمەیان بە "تیرۆریست" ناساند. لەم ڕێککەوتنەدا هەردوو وڵات ڕێککەوتوون لەسەر ڕێگریکردن لە تێکۆشانی گەلی کورد. ئەوان تەنانەت پارتەکانیان قەدەغە کرد، لەوانە پادێ، تەڤگەری ئازادی و پارتی بەرەی تێکۆشانی دیموکراتیک کە بەپێی دەستووری عێراق دامەزرابوون. ئایا ئەم سێ لایەنە دژی دەستووری عێراق چالاکییان هەبووە؟ نەخێر. ئایا لێکۆڵینەوە لە دژی ئەوان دەستیپێکردووە؟ نەخێر، ئایا هیچ سکاڵایەکی یاسایی لەسەر کارمەندەکانی لەلایەن دادگاکانەوە تۆمار کراوە؟ نەخێر، تا ئێستا کەسیان دەمانچەی لەگەڵ خۆی هەڵگرتووە؟ نەخێر.

کەواتە چۆن دادگای عێراق ئەو لایەنانە قەدەغە دەکات؟ فواد حسێن ڕایگەیاندووە کە هەنگاوێکی سیاسیان ناوە. ڕاستە ئەم بڕیارانە سیاسین نەک یاسایی. ئەمە بڕیارێکی دیموکراتیک نییە. هەندێک دەڵێن بۆ ڕازیکردنی دەوڵەتی تورک ئەم بڕیارەیان داوە، بەڵام بۆ دڵخۆشکردنی پەدەکە بووە کە ئەو ٣ لایەنە قەدەغە کران نەک دەوڵەتی تورک. پەدەکە لەپێناو بەرژەوەندییەکانی خۆی دژ بە گەلی کوردستاندا وەستاوەتەو و ئەو ڕێکارانە بۆ بەهێزکردنی پێگەی داگیرکەران دەگرێتەبەر. لە لایەکی ترەوە گرنگە لە داهاتوودا ڕێککەوتنەکە هەموو ئاشکرا دەکرێت. بۆ نموونە پەکەکە وەک بیانوو بەکاردەهێنن، بەڵام ڕێککەوتنەکە لە ڕاستیدا هەڕەشەی بڕینی ئاوی فورات – دیجلە لەسەر عێراقە. ئەمە نامرۆڤانە و بێ ئەخلاقییە. پێی دەوترێت پڕۆژەی گەشەپێدان، بەڵام لە جەنگی جیهانی یەکەمدا پڕۆژەیەکی لەو شێوە هەبوو، بۆچی جێبەجێ نەکرا؟ ئاڵمانییەکان دەستیان پێکرد. بۆیە هەرچی بە ناوی پرۆژەوە باسی دەکەن بۆ بەرژەوەندی دوڵەتی تورکە.

ڕێککەوتننامەی ١٥ی ئاب دەرنجامی خراپی لێدەکەوێتەوە

گەلی عێراق پێویستیان بە وەرگرتنی کارەبا نییە لە دەوڵەتی تورکەوە. پێویست نەبوو ئەم پڕۆژەیە واژۆ بکرێت. هەموو وڵاتانی دراوسێ عەرەبن. دەتوانێت غازی سروشتی و کارەبا لە هەموو دراوسێکانی وەربگرێت. بۆچی عێراق ملکەچی دەوڵەتی تورک دەبێ؟ چونکە حکومەتی سودانی و پەدەکە پیلانێکیان پێکهێنا. ئه م پیلانه خزمه تی گەلی عێراق و کوردستان ناکات. ڕێککەوتنی ١٥ی ئاب ئەنجامی خراپ بەدوای خۆیدا دەهێنێت. ئێمە پێمان وایە حکومەتی عێراق ئەمانە لەبەرچاو دەگرێت. هەندێک کەس کاردانەوەیان بەرامبەر بەم بابەتە هەیە و دڵنیام عەشیرەتە عەرەبەکان و پێکهاتە سیاسییە جیاوازەکان هێندەی تر ناڕەزایی خۆیان نیشان دەدەن. کەسانی دیموکرات، وڵاتپارێز، ڕاستگۆ کە سیاسەتێکی دادپەروەر و مرۆڤانە پراکتیزە دەکەن، کەسانێک کە خزمەت بە مرۆڤایەتی و دادپەروەری دەکەن و ڕزگاری لە ئازادیدا دەبینن، ئەرکیان لەسەر شانە. پێویستە لەگەڵ هۆزە عەرەبەکان کۆببنەوە و ئاگاداریان بکەنەوە. پێویستە بیروڕاکانیان بەیەکەوە باس بکەن و جددیەتی دۆخەکە باشتر ڕوون بکەنەوە. ئەمە لە هەموو شوێنێک ئەمە پێویستە بکرێت لە بەسرە، تکریت، کەرکوک، موسڵ. چونکە مەترسی هەیە. بە ناڕەزایەتی دەربڕینی چەند ڕۆشنبیرێک ئەم ڕێککەوتنە هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نایەت.

ئەم ڕێکەوتنانە کاتین. تێکۆشانی یاسای پارتەکان قەدەغەکرا. پێویستە هەر ٣ لایەنەکە درێژە بە تێکۆشانی یاسایی خۆیان دەدەن. ئەمەش پێویستە لە ڕێگەی میدیاوە بە باشی بۆ ڕای گشتی ڕوون بکرێتەوە. ئەم تێکۆشانانە بەسەربخەن. پێویستە حکومەتی سودانی واز لەو هەڵانە بهێنێت. نابێت خزمەت بە هیوای داگیرکەری دەوڵەتی تورک و ئاکەپە و ئامانجەکانی میساقی میللی بکات. بەو ڕێکەوتنە دەیانەوێت لە ڕووی ئابووری، ماددی و سەربازییەوە گەمارۆی تەڤگەری ئازادی بدەن. کارەکتەری تەڤگەری ئازادی ئەو کارەکتەرە نییە کە بە ئامرازە ئابووری، ماددی و سەربازییەکان سنووردار بکرێت. چونکە ئێمە لەسەر بنەمای سیستەمی دەوڵەت-نەتەوە، یاسا و مۆدێلی یاسادانانی دەوڵەتەکان خۆمان ڕێک ناخەین. ئێمە وەک ئاوین، لە هەموو شوێنێکدا شەپۆل دەدەین. باشوور، باکوور، ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا و دەرەوەی وڵات. هەموو ئەم هێرشانە بێهودە دەبن. پێویستە حکومەتی سودانی دەستبەجێ ئەم هەڵەیە بوەستێنێت. بەرژەوەندی خەڵکی عێراق لە سیاسەتی دیموکراتیک و سیستمێکی دیپلۆماسیدایە نەک لە شەڕ. هەڵەدەکەن گەر هەڵوێستی توند بگرنەبەر.

بەڕێوەبەرییمان ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٠٢، هەرێمەکانی پاراستنی میدیا وەک ناوچەی سەلامەتمان ناسێندرا. ئەوەی دەستی بۆ درێژکات دەستی لە بنەوە دەبڕدرێت، دەربازبوون نییە. بێگومان تا کۆتایی چارەسەرەکان لە ڕێگەی کۆبوونەوە و هاوپەیمانییەوە تاقی دەکرێنەوە و ئەمەش باشترین ڕێگایە. ئەو هاوپەیمانییانەی لە هەموو بوارەکاندا دژی ئێمە کران هەڵدەوەشێنەوە. با گەلیش ئەمە بزانن؛ دەوڵەتی تورک ناتوانێت پەکەکە تێکبشکێنێت، بۆ ئەمەش چووە یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا. چونکە بەتەنها ناتوانێت بیکات، چووە عێراق و ئێران. ئێستا پەنا دەباتە بەر عەشیرەت و رێکخستنەکان. ئێستا ئەمە سەلمێنراوە، دەوڵەتی تورک شکستی هێناوە. سەردەمی دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە کورتە. ئەگەر هەندێ خەبات و هاوپەیمانی دیپلۆماسی ڕێکخراو و کۆمەڵایەتی و نیزامیی دیکە بەکاربهێنرێت، ئەم حکومەتە دەڕوخێت. هەروەها حکومەتی سودانیش لە هەڵەکانی دەگەڕێتەوە.

مسۆگەرکردنی شۆڕش گرێدراوە بە گەریلاکانی ئازادییەوە

من لە سەرەتاشەوە گوتم، من لە کەسێتی شەهید ئەردال کە ساڵی ٢٠٢٣ پێشەنگایەتی هەڵمەتی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆی دەکرد، وە لە کەسێتی شەهید ڕۆژهات و شەهیدی مەزنمان فەرماندەی هەپەگە ئۆرهان جیهاد چەولیک، فەرماندەی یەژاستار هاوڕێ بەروار دێرسیم و تەکین گۆیی، هەموو شەهیدانی شۆڕشی کوردستان بە ڕێزەوە بیردە‌هێنمەوە. ڕۆڵی ئەوان نەبوایە، دەسکەوتەکانی کوردستان لەدەست دەچوون. لەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەتایبەتی لە خواکورک و زاپ و مەتینا، قارەمانانی کوردستان شەڕێکی مەزن دەکەن. لە دژی هەموو جۆرە تەکنیک و تەکنۆلۆژیایەکدا بە تێکۆشانێکی مەزن لە جوگرافیای کوردستان بە تاکتیکی مۆدێرن بەهاکانی کوردستان دەپارێزن. ئەگەر گەریلای کوردستان نەبوایە، دوژمنانی گەلی کورد قڕکردنیان ئەنجام دەدا. پێویستە هەموو کەسێک ئەمە بزانێت. هەموومان خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەین. بەڵام مسۆگەرکردنی شۆڕش گرێدراوە بە گەریلاکانی کوردستانەوە.

ئەگەر شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی بە پێشەنگایەتی گەریلاکانی کوردستان لە تەواوی جوگرافیای کوردستان خۆی ڕێک نەخات، بێگومان ئایندەمان کارەساتبار دەبێت. کەس ناتوانێت شکست بە گەریلاکان بهێنێت، بەڵام دەبێت بزانرێت، ئاخۆ ئاسانە سێ ساڵ بە شەو و ڕۆژ دژی هەموو جۆرە تەکنۆلۆژیایەک ١٥-٢٠ هاوڕێ شەڕ بکەن، کە شەڕێکە دژی دووەمین سوپای مەزنی ناتۆ. گەریلا دژی سوپای تورک شەڕ دەکات کە پەنا دەباتە بەر هەموو ڕێبازە قێزەونەکانی شەڕ، وەک ڕێگە نادات دوژمن نزیکی تونێلەکان ببێتەوە، مەگەر ئەمە ئاسانە؟ ئەمە چۆن ئیرادەیەکە؟ جاروبار باسی مێژوو دەکەن، باسی شەڕی ڤیەتنام و ئانگۆلا و مۆزەمبیق دەکەن. بێگومان لەو شوێنانە شەڕ کراوە، بەڵام ئێمە باسی سەدەی ٢١ دەکەین. بە تەکنەلۆژیای نوێ گەیشتوونەتە پێشکەوتووترین تەکنەلۆجیا، زیرەکی دەستکرد بەکاردێت و بە زیرەکی دەستکرد پلانی شەڕ دادەنرێت، ئەمانە زانراوە. لەم قۆناغەدا، لە چیا و دەشتەکانی کوردستان، گەریلا بە دەرفەتی سنووردارەوە لە دژی ئەم تەکنۆلۆژیا و سەربازە ترسنۆکانە شەڕ دەکەن. ئایا ویژدانی ئەوانەی دەڵێن من وڵاتپارێزم و دۆستی ئێوەم، ئازاریان نادات؟

ئەگەر گەریلاکانی کوردستان گورزێک بخۆن، کە ناتوانن شکست بە گەریلاکانی کوردستان بهێنن و ئەمە بابەتێکی ترە، با بڵێین گورزێکی بخوات و شکستێکی کاتی ئەزموون بکات، ئەوکات سیاسەتی دیموکراتیک و گۆڕەپانی کۆمەڵایەتی ناتوانن قومێک ئاویش بخۆنەوە. کۆمەڵگە بێ نان و ئاو دەبێت. چونکە هەموو جیهان لەنێو شەڕدایە. ڕێبەر باسی شەڕی جیهانیی سێیەم و سنوورەکانی دەکات. هەندێک دەپرسن چۆن شەڕی جیهانیی سێیەم ڕوودەدات، خۆی ئێمە لەنێو شەڕی جیهانیی سێیەمداین. ڕێ و ڕێبازەکان وەک شەڕی جیهانیی یەکەم و دووەم نین. شەڕی ئیسرائیل و حەماس یان ئاژاوەگێڕیی حەماس، هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر گەلی فەڵەستین و تێکۆشانی گەلی فەڵەستین دژی ئیسرائیل، وەک شەڕی جیهانیی سێیەم دەبینرێت. هەروەها لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بەتایبەت لە کوردستان، بە شەو و ڕۆژ شەڕ هەیە. ئەمە شەڕ نیە؟ هاوڕێیانمان باسیان لەوە کرد کام هێز دەتوانێت بێتە زاپ و بەم شێوەیە بەرخۆدان بکات؟ با بێنە چیای ڕەش و گردەکانی جولەمێرگ و گردی جودی و مەتینا و گارە و چیای خێردا و چیای شەکیف بەرخۆدان بکەن، با بزانین چەن ڕۆژ بەرخۆدان دەکەن؟

لە ساڵی ٢٠٢٣ پراکتیکی شەڕ چەسپا و ئێستە فیلمەکەشی درووستکراوە. لە زستاندا لەناو ٤-٥ مەتر بەفردا دە هێندە تێکۆشان ئەنجامدرا. ئەمە شەڕ نییە؟ گەر مرۆڤەکان بیانەوێت لە تەکنیک و میتۆد یان تیۆری و ڕێبازی شەڕ بخوێنن، ئەوا پێویستە بێن و لە ژێر پێشەنگایەتی فەرماندەیی گەریلا لەژێر پێشەنگایەتی گەریلاکانی کوردستان لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا مەشق و ڕاهێنان وەربگرن. ئەمە ڕاستییەکەیە. گەلی وڵاتپارێزمان و ژنان و گەنجانی پێشەنگی کوردستان بە پێی ئەمانە هەڵسوکەوت بکەن. تێکۆشانێکی مەزن بەردەوامە. لەوانەیە شەڕەکە مەزنتر بێت. پێویستە لە هەموو گۆڕەپانەکان ڕێکخستن و تێکۆشانێکی مەزن بکرێت، ئەمە ئەرکی شۆڕشگێڕییە.

ئاکەپە-مەهەپە لە کوردستان قڕکردنی کەلتووریی ئەنجام دەدەن

ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی نزیک دەبێتەوە، جارێکی تر ئەم پیلانگێڕییە دژ بە ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد شەرمەزار دەکەم. هەموو ئەو کەسانەی لە پیلانگێڕییەکەدا جێگەیان گرتووە، دەوڵەت بن یان دامەزراوە، لە لاپەڕە قێزەونەکانی مێژوودا ناویان دەنووسرێتەوە. من، لە کەسایەتی شەهید هالیت ئۆراڵدا، بە گوتنی "ناتوانن ڕۆژەکەمان تاریک بکەن" بە ڕێزەوە هەموو ئەو کوردستانییە فیدایی و وڵاتپارێزەکان بیردەهێنمەوە کە لە دەوری ڕێبەرێتی کۆبوونەوە و گیانیان بەخت کرد. پیلانگێڕییەکە بە شێوازی جیاواز بەردەوامە. گۆشەگیرییەکی توند  دژ بە ڕێبەرێتی هەیە و لە کۆریدۆرەکانی مەرگدا بە بارمتە گیراوە. ئامانجیان ئەوەیە کە بەم شێوەیە تا شەهیدبوون لە ژێر گۆشەگیریدا بیهێڵنەوە. پێویستە ئامانجەکانی دوژمن ببینرێت و بەو پێیە تێکۆشان بەڕێوە بچێت. دەیانەوێت جەنگاوەرانی ڕێبەر ئاپۆ کە لە بواری کۆمەڵایەتی و سیاسی و شەڕدا تێکۆشان دەکەن، سەرکوت بکەن. یان بیانخانە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان. دەیانەوێت لاوازیان بکەن، چەک فڕێدان بەسەر تەڤگەری ئازادیدا بسەپێنن. ئەمە بەشێکە لە پیلانگێڕیی. چونکە ئامانجی پیلانگێڕیی ئەوە بوو، ڕێبەرێتی لە حزبەکە دووربخەنەوە و لەماوەی ٦ مانگدا حزبەکە هەڵوەشێننەوە.

پەکەکە هەڵنەوەشایەوە، وتیان پێشبینیان نەکردووە پەکەکە ئەوەندە بەهێز بێت. سەرهەڵدانەکان لە سەرانسەری کوردستان و دەرەوەی وڵات نیشانەی ئەمە بوون. مادلین ئۆڵبرایت (وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا) گوتی، نەماندەزانی پەکەکە ئەوەندە ڕێکخراوە. دانی بەمەدا نا. هەروەها مادلین ئۆڵبرایت مرد. دەمەوێت ئەمە بڵێم، پیلانگێڕەکان هەموویان یەک بە یەک دەڕۆن. بەلام پیلانگێڕییەکە بە شێوازی جیاواز دژی تەڤگەری ئازادی و گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەردەوامە. پێویستە تێکۆشانێک دژی ئەمە هەبێت. پێشەنگی ئەم پیلانگێڕییە سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییە، بەڵام پراکتیکەکەی لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە و دەوڵەتی تورک و بنەماڵەی بارزانییەوە بەردەوامە. کاتێک لە تێکۆشان دژی ئەمانە ئەنجام بەدیهات، ئەوکات پیلانگێڕییەکە پووچەڵ دەکرێتەوە.

باسمان لە ئەرکی خەڵکی باشوور یان گەلەکەمان لە کوردستان کرد. تێکۆشانی ٥٢ ساڵە و مێژووی شەڕی ٤٢ ساڵەمان هەیە، ئەزموونمان پەیداکردووە، وەک زمانی کوردی و کەلتووری کوردی، زۆر شت مسۆگەر کراون. بەڵام ئاکەپە-مەهەپە، دژی گەلی کوردستان شەڕی قڕکردن دەکات. واتە تەنها بە هەڵبژاردن ئەنجام بەدەست ناهێنین، ئەوە تەنها سەنگەرێکە. یان، تەنها بە تێکۆشانی سیاسەتی دیموکراتیک ناگەینە ئەنجامێک. سیاسەتی دیموکراتیکیش دەکرێت. هەڵبژاردنیش دەکرێت، بەڵام هەنگاوی سەرەکی، ڕێکخستنی کۆمەڵایەتییە. لە باکوور کۆمەڵگە و گەنجان و پیر و ژن و هەمووان نابێت تەنها بڵێن خاوەنداری لە زمان و کەلتوورمان دەکەین. ئەو ڕۆژە گردبوونەوە کرابوو، دەڵێن، شەڕ هەیە و ئێمە ئاشتیمان دەوێت. بۆ ئاشتی شەڕ دەکرێت، بێ شەڕ ئاشتی نابێت. مرۆڤ هەڵە دەکات. بەڵێ بۆ ئاشتی تێکۆشان دەکرێت، بەڵام بێ شەڕ ئاشتی نایەتەدی.

بەبێ شەڕ، ئاشتی پێک نایەت

ڕۆژانە لەسەر هەڤاڵان و هاوڕێیان و مناڵان و شارەکان بۆمباران هەیە، چەکی کیمایی بەکاردێت، لە هەموو گۆڕەپانەکان هێرش هەیە و تۆش دەڵێیت ئاشتیم دەوێت، ئەمە هەڵەیە. ناڵێم داوای ئاشتی مەکەن، بەڵام پێویستە تێکۆشان بکەین. پێویستە پێشەنگ و سیاسەتمەدار و خەڵکی مەدەنی و ڕێکخراو و ڕۆشنبیرانی باکووری کوردستان ئەم هەڵەیە ببینن. دژی دەوڵەتی تورک سیاسەتێکی نەرم نابێت، چونکە سیاسەتی ئەوان قێزەونە. سەیرکەن چۆن پەنا بۆ هەموو ڕێبازێک دەبەن، شارەوانییەکان دەستبەسەر دەکەن، تێکۆشانێک هەیە نابێت کەس نکۆڵی لێ بکات. هەڵوێستی گەلی کوردستان ڕوونە. سەرەڕای هەموو ناهەقی و نادادپەروەری و فشارێک، پشتیوانی لە تەڤگەری ئازادی دەکەن. خاوەنداری لە بەهاکانیان دەکەن، هەمووان دەیبینن. بەڵام ئەمە بەس نییە بۆ ڕزگاری و دیموکراسی و ئازادی. کەواتە هەنگاوێک پێویستە. مرۆڤەکان دەبێ بجوڵێن و بە هۆش خۆیان بێنەوە. خەڵک دەبێ بڵێن چی دەکەم، چۆن دەژیم. پێویستە بیر لەوە بکەنەوە و ئاگاداربن کە ئەمەش بە ڕێکخستن دێتەدی.

هۆشیاربوونەوەی کۆمەڵگا تەنها بە بانگەوازێک ئەنجام نادرێت، بەڵکو بە ڕێکخستن ئەنجام دەدرێت. پێشەنگانی کۆمەڵگا پێویستە خۆیان ڕێکبخەن. پێشەنگەکانی پارادایمی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیک و ئازادیخوازی ژن، ژنان و گەنجن. گەر ژنان و گەنجان لە بوارەکانی پێشەنگایەتی و چالاکیی و کۆمەڵایەتیدا وەک لە لایەن ڕێبەرەوە هاتووە؛ پەیوەست بە "فیکر و زیکرد و چالاکی" بجووڵێنەوە، پێشکەوتنی گەورە لە باکوور و باشووردا بەدەست دێت و هەنگاوی ستراتیژی گەورە لە شۆڕشدا دەنرێت. پەیوەندی بەمەوە بانگەوازەکەمان ئەوەیە؛ پێویستە هەموو لایەک لە هەموو بوارەکاندا پشتیوانی تێکۆشانی گەریلاکانی کوردستان بکەن. ڕەنگە ڕۆژەڤی هەر کەسێک جیاواز بێت، بەڵام ڕۆژەڤی گەلی کوردستان ئەوەیە شەڕ لەسەر خاکی ئێمە هەیە، هێرش بۆ سەر وڵاتەکەمان هەیە. پێویستە دژی ئەم هێرشانە خاوەنداری لە گەریلاکان بکەن. بۆ ئەمەش پێویستە بچنە ڕیزەکانی گەریلا یان خۆیان لە گۆڕەپانەکاندا بە چالاکی و میتۆدی جیاواز لە ڕێکخراوە مەدەنییەکان، لە حیزبەکان، لە دامەزراوە ئاینییەکان، لە گۆڕەپانە ئیکۆلۆژییەکان و لە هەموو شوێنێکدا خۆیان ڕێکبخەن. پێشەنگەکانی ئەم ڕێکخستنە ژنان و گەنجانن.

لەسەر جوگرافیای باکووریش ئەم بەها و باوەڕە هەن، ئێمە ساڵانی نەوەدەکانمان بیرنەچووە. ئەوکات ڕۆڵەکانی کوردستان بەسەر بۆمب و تانکەکاندا دەچوون، لە نێو هەلومەرجی سەختدا بوون. گوندەکانیان چۆڵ دەکرا و ماڵەکانیان دەسووتێنرا. دەستدرێژی دەکرایە سەریان. بەڵام بەسەر بۆمب و تانکدا دەچوون. ئەم ڕۆڵانە، نەوەی ئەو بنەماڵانەن. بۆیە لەو شوێنەی لێی دەژین، پێویستە لەگەڵ گەریلا یەکبگرن و تێبکۆشن. لەم سەردەمەدا چیتر باسی دیالۆگ و سیاسەتکردن لەگەڵ ئاکەپە-مەهەپە نەکەن. کەی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ پەیوەندی دانرا، ئەوکات ڕێی تێ دەچێت. بەڵام ئێستە نامومکینە. تاکە ڕێگەیەک هەیە، ئەویش تێکۆشان و بەرخۆدان و سەرهەڵدانە.