تەژەکە-ئە بانگەوازی سەفەربەری کرد بۆ فیستیڤاڵی فرانکفۆرت
تەژەکە-ئە بۆ ٣٢ هەمین فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی کەلتووری کورد بانگەوازی سەفەربەری کرد و گوتی: "بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەشداری فیستیڤاڵەکە دەبین".
تەژەکە-ئە بۆ ٣٢ هەمین فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی کەلتووری کورد بانگەوازی سەفەربەری کرد و گوتی: "بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەشداری فیستیڤاڵەکە دەبین".
بزووتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە-ئە) دەربارەی ٣٢ هەمین فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی کەلتووری کورد ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
"هەرگیز ژیانێکی بێ ڕێبەرێتی قبووڵ ناکەین"
لە ڕاگەیاندراوەکەدا تیشکخراوەتەسەر سیاسەتی ئاسیمیلاسیۆنی ناسنامە و هەبوونی گەلی کورد، لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، دەڵێت: "بە سەپاندنی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەخوازێت گەلێک دەستبەسەر بکات".
هەروەها ئاماژە دەکات بە نیگەرانی و گومانەکانی گەلی کورد و دۆستەکانیان لەسەر ژیان و تەندرووستی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دەڵێت: "گەلی کورد هەردەم نیشانی داوە، هەرگیز ژیانێکی بێ ڕێبەرێتی قبووڵ ناکات و بە بەرخۆدان دژی سیاسەتی گۆشەگیری وەڵامی ئەمە دەداتەوە".
ئاماژە کراوە بە مەزنبوونی هەڵمەتی ئازادی و پشتگیری لایەنە دیموکراتیکەکان و ئەکادیمی و ڕێکخراوە مەدەنیەکان و سەندیکاکان و براوەکانی خەڵاتی نۆبڵ بۆ هەڵمەتەکە، هەروەها بڵاوبوونەوەی فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بوونی ئەم فەلسەفەیە بە هیوای هەمووان، دەڵێت: "بۆیە هێزە نێونەتەوەییەکان بنیاتنانی سیستەمی نوێ ڕەتدەکەنەوە و بە گۆشەگیری ڕێبەر ئاپۆ بەها یاساییە گەردوونییەکان پێشێل دەکەن".
هەروەها تیشک خراوەتەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باشووری کوردستان و هاوکاری پەدەکە و بارزانی بۆ داگیرکەران، دەڵێت: "لەکاتێکی وەهادا ٣٢ هەمین فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی کەلتووری کورد بەڕێوەدەچێت. گەلەکەمان دژی قڕکردنی مێژوویی و کەلتووری و جەستەیی، بەجۆشی دەیان هەزار کەسی بەها نەتەوەیی و کەلتوورییەکانی دەگەیەنێتە گۆڕەپانەکان. لە هەموو وڵات و شارەکانی ئەوروپاوە، ژن و گەنج و کورد و دۆستەکانیان بە ئاهەنگی کەلتووری هەڵوێستی نەتەوەیی و سیاسیی نیشان دەدەن".
هەروەها داوا لە گەل و بەتایبەت ژنان و گەنجان دەکات بە ڕۆحی سەفەربەری بەشداربن لە ٣٢ هەمین فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی کەلتووری کورد، داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکەن.