نێرگز محەمەدی بەهۆی ئەوەی سەڕی دانەپۆشیبوو، نەگەیەنرایە نەخۆشخانە

ڕاگەیەندرا کە نێرگز محەمەدی چالاکوانی براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، بەهۆی ئەوەی سەری دانەپۆشیوە، بەگەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

بنەماڵەی نێرگز محەمەدی لە تۆرە کۆمەلایەتییەکان ڕاگەیەندراواێکیان بلاو کردەوە و ڕایانگەیاند: بەڕێوبەری زیندانەکە بە فەڕمانی بەرپرسانی پلە باڵا، بۆ جاری دووەم ڕێگەیان نەداوە نێرگز محەمەدی بچێتە نەخۆشخانەی دڵ، چونکە سەری دانەپۆشیوە.

کەسوکاری محەممەدی ڕایانگەیاند، دوای ئەوەی ڕۆژی دووشەممە تیمێکی پزیشکی چوونەتە زیندانی ئێڤین بۆ پشکنینی نێرگز محەممەدی، بەرپرسانی زیندانەکە ئامادە نەبوون کە نەرگیز بە بێ سەرپۆش بگەیەنن بە نەخۆشخانە.

بنەمالەکەی ڕایانگەیاند کە نێرگز محەمەدی تەمەن ٥١ ساڵ بەهۆی کێشەی دڵ و سییەکان پێویستی بە چاودێریی بەپەلە هەیە و وتیان: "تەنانەت ئامادەنییە بۆ تیمار کردنی خۆی بە زۆر سەرپۆش بکاتە سەڕی و ژیانی خۆی دەخاتە مەترسییەوە".

نێرگز محەمەدی کە ١٣ جار دەستبەسەر کراوە، ٥ جار حوکمی ٣١ ساڵ زیندانی پێدراوە  و ١٥٤ جار سزای لێدانی پێدراوە. لە ساڵی ٢٠٢١ جارێکی تر دەستبەسەر کرایەوە، یەکێک بوو لەو کەسانەی کە بەشداری سەرهەلدانی "ژن، ژیان، ئازادی"ی کرد.

نێرگس محەممەدی چالاکی مافی ژنانی ئێران لە زیندانەکەی تاران پەیامێکی نارد و وتی: "سەرکەوتن ئاسان نییە، بەڵام دڵنیایە".

پەیامەکەی نێرگز محەمەدی بە زمانی فەرەنسی لەلایەن کیانا ڕەحمانی خوێندرایەوە و سەرەتای مانگی تیشرینی دووەم لە ماڵپەڕی فەرمی نۆبڵ بڵاوکرایەوە.