پاژک: بێریتان پێوانی ژیانی ئازادە

دەستەی بەڕێوەبەریی پاژک ڕایگەیاند، "ڕاستی بێریتان بەرخودانێکی ئاسایی نییە، فەلسەفەیەک و پێوانی ژیانە. تاکە هێڵی بەرخودانی ژن و پێوانی ژیانی ئازادە".

ڕاگەیەندراوەکەی دەستەی بەڕێوەبەریی پاژک بەم جۆرەیە:

"مانگی تشرینی یەکەم سەردەمی ئافراندنی هێڵی قارەمانێتیی ئێمەیە، ڕێخۆشکەربوو بۆ بەئاگاهاتنەوەی ژنان دژی خیانەت و پیلانگێڕی. لێرەوە، جەنگاوەری و فەرماندەیی ئازایانەی سوپابوونی ژن و هەڵوێستی شۆڕشگێڕیی خوڵقێنرا و جێگەی خۆی لە هۆش و مێشکی جڤاکی کورددا کردەوە.

لە کەسێتی هاوڕێیانمان بێریتان (گوڵناز کاراتاش)، زەینەب (غوربەتلی ئەرسۆز)، مریەم (مریەم هازار چۆلاک)، زنارین (سەلما دۆغان)، جاندا (سەنەم سەرتاپ گۆلگە)، هێلین چەرکەز (نەرمین ئاککوش)، رۆناهی (ئاندریا وۆڵف)، بەرماڵ (گولەر ئۆتاچ)، رەوشەن (لەیلا کاپڵان)، رۆژبین عەرەب، سەلامەت مەنتاش، ئاینور ئارتان، رۆژین گەودا و ئارین میرکاندا کە لە دژی پیلانگێڕی، خیانەت و داگیرکەری بە بەرخۆدانی شکۆمەندانە رێگەیان لەبەردەم شۆڕشی ژنان کردەوە، هەموو شەهیدانی شۆڕش بە رێز و پێزانینەوە بە بیردەهێنینەوە، رایدەگەیەنین کە ئامانجەکانیان بۆ ئازادی بە شۆڕشی ژنان تاجدار دەکەین. بەڕێزەوە یادی ئەو هاوڕێیانەمان دەکەینەوە کە لە دژی پیلانگێڕیی بەرامبەر بە رێبەر ئاپۆ بە دروشمی 'ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن' بوونە گیانباز. ئەم ڕۆحەی کە بەرامبەر بە پیلانگێڕیی و خیانەت تێکۆشانی ئێمەی بەرەوپێش برد، پیلانگێڕیی و سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی لەبەریەک هەڵدەوەشێنێتەوە.

ئیرادەی بە بێریتانبوون سوپای گەورەی ژنانی ئافراند

هاوکات مانگی تشرینی یەکەم ئەو مانگەیە کە ئێمە تیایدا ساڵیادی بەسوپابوونی ژنان پیرۆز دەکەین، هاورێمان بێریتان لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ دا هێڵی شەڕ و بەرخودانی ژنانی نیشاندا، تەسلیمی نۆکەرایەتی نەبوو و بووە هێما و یادەوەرییەک. بە سوپابوونی ژنان بۆ یادی هاوڕێمان بێریتان لە ساڵی ١٩٩٣دا راگەیەندرا. ئیرادەی بە بێریتانبوو سوپایەکی گەورەی گەریلای ژنی ئافراند. هاوڕێیانمان کە بە شەڕکردن لە پێناو ئازادیدا ناوازە و جوان بوون، میراتێکی گەورەیان بۆ بەجێهێشتین. ٣١ەمین ساڵیادی بە سوپابوونی ژن لە ژنان، گەلەکەمان و هەموو هاورێیانمان کە لە بەرەکانی شەڕدا لێپرسینەوەی مێژوویی ئەنجام دەدەن، پیرۆز دەکەین.

هۆشیاریی ئازادیی ژن کە ڕێبەر ئاپۆ ئافراندی، لە ڕێگەی ڕاستی ژیان و بەرخۆدانی بێریتانەکانەوە بەرجستەبوو. شەڕی ژنی بە بێریتانبوو، بووە سەرچاوەی سەرەکیی بەسوپابوونی ژنان و شۆڕشی ژنان. بوو بە سەرچاوەی بەرخۆدانێکی سوتێنەری وەک ئاگر و تیژ وەک گاشەبەردەکان، رێگەی کردەوە لەبەردەم وشیاری بێهاوتا و بە سوپابوون و بە رێکخستنبوون و بە پارتیبوونی ژنان. ژنانی کوردی گۆری بۆ هێزی بنچینەیی پێشەنگایەتی شۆڕش و ئازادی جڤاکی. هەربۆیە ڕاستی بێریتان بەرخودانێکی ئاسایی نییە، فەلسەفەیەکە، پێوانێکی ژیانە. پێوانی ژیانی ئازاد، تاکە هێڵی بەرخۆدانی ژنە. ڕێبواران و شوێنکەوتووانی فەرماندەی مەزن هاوڕێ بێریتان، ئەمڕۆ بە هەمان بڕوا و بڕیاردارییەوە لە دژی داگیرکەری، خیانەت، مێشکی پیاوسالار و هێزە پیلانگێڕەکان لەناو تێکۆشانێکی بێ وچاندان. هەربۆیە ئیرادەی جڤاکی کە سەر لەبەرامبەر هێرشە قڕکاریەکاندا نەوی ناکات، بەرهەمی ژنی کوردە کە لە پێناو ئازادیدا بووەتە گیانباز.

هاوپەیمانی چەپەڵی دەوڵەتی تورک و پەدەکە کە لە ساڵی ١٩٩٢ دژی تەڤگەری ئازادی کوردستان پێکهێنرا، تا ئێستا بەردەوامە و پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم لە سەر ئەو ڕاستیە دروست بووە. هاوکارییەکانی ئێستای دەوڵەتی تورک و پەدەکە، ئەو هێرشە کۆمەڵکوژیانەی لە کوردستان ئەنجام دەدرێن، ئامانج لێی، تەسفیەکردنی تەڤگەری ئازادی و درێژەپێدانی پیلانگێڕییە. ئەو هاوپەیمانییە گڵاوەی لە ساڵی ١٩٩٢ دەستی پێکرد، ئەمڕۆش لە باکور، باشور، ڕۆژئاوا، شەنگال و مەخمور بە بەرفراوانی بەردەوامە.

ڕاستی و هێڵی بەرخۆدانی فەرماندەی مەزن بێریتان، ئەمڕۆ لەسەر ئاستی مێژوویی گرنگییەکی زێدەتری هەیە. لە بەرامبەر ئەقڵیەتی پیاوسالاری و داگیرکاری و خیانەتکاری، ئەمڕۆ هەڵوێستی بێریتان لە پێشوو ڕەواترە. هێڵی بێریتان لە کوردستان بەجڤاکی دەکەین و خیانەتەکەی پەدەکە و قڕکردنەکەی دەوڵەتی فاشیستی تورک هەڵوەشێنینەوە. لە سەردەمی ئەو ژنانەی کە بەشێوەیەکی فیداکارانە شەڕ و بەرخۆدان دەکەن، شۆڕشی ژنان بەرەو سەرکەوتن دەبەین.

شەڕی جیهانی سێهەمین بەخێرایی تەشەنە دەکات، توندوتیژیی پیاو-دەوڵەت بە سەر هەموو جڤاکدا دەسەپێنێت. ئەقڵییەتی دەسەڵاتداری پیاوسالاری لەڕێگەی شەڕی هەژموونخوازی و لە سەر بناغەی ڕەگەزپەرەستی و  نەتەوەپەرەستی و ئایین‌پەرەستی، قڕکردنی جڤاکی ئەنجام دەدات. ئەمەش بەڕوونترین شێوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و کوردستان دەبینرێت. ئەو شەڕە سەراپاگیرەی بەسەر ژنان و جڤاکدا سەپێنراوە، ناکرێت وەک "شەڕی ئازادی" نیشان بدرێت. شەڕی نێوان هێزە هەژموونخوازەکانی سەرمایەداری، لەگەڵ ئەو هێزە بەرژەوەندیخواز و پاشڤەڕۆ هەرێمییانەی لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، شەڕی پەرتەوازەکردنە و لە بەرژەوەندی ژنان و گەلاندا نییە.

ئەوان لە هەوڵدان بۆ خنکاندنی تێکۆشانی گەلان بەرەو شۆڕشێکی دیموکراتیک بە پێشەنگایەتی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا، لەبری میراتی بەرخۆدان و هێڵی ئازادی کە پشت بە پێشەنگایەتی شۆڕشگێڕانە دەبەستێت، کاردەکەن بۆ زاڵکردنی دەوڵەتپەرەستی و نەتەوەپەرەستی و ئایین‌پەرەستی و هێڵی ڕەگەزپەرەستی. دەیانەوێت گەل و ژنان لە ژێر فشاری توندوتیژیدا بمێننەوە و ڕێگا و بوارەکانی ئازادی لەناو ببەن. هۆکارەکان زۆرن بۆ ئەوەی ئێمەی ژنان ڕێکخستن و شەڕ بکەین. ئێمە هێزە چەتەکانی ئەردۆگان-داعش-هودا پار و هێرشە فاشیستییەکانی نەتانیاهۆ و هێرشە پاشڤەڕۆ ئایین‌پەرەستییەکانی حەماس شەرمەزار دەکەین. بانگەواز لە هەموو ژنان و گەلان دەکەین کە بەرامبەر ئەم شەڕە قێزەونە هەڵوێست نیشان بدەن. لەبەرامبەر ئەو شەڕە وێرانکەر و بێ ئەخلاقییەی کە لە هەموو گۆڕەپانێکدا بە زیهنیەتی پیاوان بەڕێوەدەچێت، پێویستە ئێمە بە زیهنیەت و هێزی ژنان بکەوینە جووڵە و ئەو پیلانگێڕییە لەناوببەین کە بەسەر جڤاکدا سەپێنراوە".