پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی پەیامنێری ژن نیوز

پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی پەیامنێری ژن نیوز ڕابیعە ئۆنڤەر کە هەواڵێکی لەسەر "چەتەی ماددەی هۆشبەر و لەشفرۆشی" ئامادە کردبوو.

پۆلیسی تورک دەمەوئێوارە لە گەڕەکی کیشلای گەڤەری سەر بە جولەمێرگ هەڵیانکوتایە سەر ماڵی پەیامنێری ژن نیوز ڕابیعە ئۆنڤەر.

زانراوە لە چوارچێوەی ئەو لێپرسینەوەیەی لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کۆماری جولەمێرگ دەستی پێ کردووە، بڕیاری پشکنینی ماڵی ڕابیعە ئۆنڤەر و دەستبەسەراگرتنی کەرەستە دیجیتاڵییەکانی درا. زنراوە پۆلیسەکان چەندین کاتژمێر ماڵەکە گەڕاون و دەستکاری هیچ کەرەستەیەکی ئەویان نەکردووە.

هەواڵەکەی ڕابیعە دەربارەی چەتەی لەشفرۆشی و ماددەی هۆشبەر کە بە ناونیشانی "شەڕی تایبەت لە جولەمێرگ" ئامادەی کردبوو، ماوەیەک بوو بە ڕۆژەڤ.

زانراوە، کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی ڕابیعە ئۆنڤەر لە ماڵ نەبووە، وە بڕیاری "گرتن"ـی بۆ دەرچووە.