چالاکوانانی ڕێپێوانی درێژ: هێرشەکان تێکدەشکێنین

چالاکوانانی ڕێپێوانی درێژ تیشکیان خستەسەر هێرشەکانی قڕکردنی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەلی کورد، گوتیان: "گەلی کورد بە زیهنیەتی شەڕی شۆڕشگێڕی هەموو هێرشەکان تێکدەشکێنێت. بە بەرخۆدانی گەنجانی کورد قڕکردن و داگیرکاری کۆتایی دێت".

٣٢ هەمین فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی کەلتووری کورد

٣٢ هەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کەلتووری کورد بە تێمای "گۆشەگیری و داگیرکاری دەشکێنین، ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین" بە جۆشێکی مەزن بەردەوامە. چالاکوانانی ڕێپێوانی درێژ چوونە سەر ستەیج و سڵاویان لە جەماوەر کرد.

جەماوەر بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" سڵاویان لە گەنجان کرد، لەسەر ناوی گەنجان ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە و تیشک خرایە سەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کور عەبدوڵا ئۆجالان، سیاسەتی قڕکردنی دەوڵەتی تورک لەسەر گەلی کورد، گوتی: "دامەزراوەکانی ئەوروپا و دامەزراوە نێونەتەوەییەکان بەرامبەر تاوانە مرۆڤایەتییەکان و گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ بێدەنگن، مامەڵەیەکی دووڕووانە دەکەن و هاوکاری تاوانەکە دەکەن".

ئاماژە بەوە کرا بە بەرخۆدانی گەنجان هێرشەکانی قڕکردن تێکدەشکێت، گوتی: " گەلی کورد بە زیهنیەتی شەڕی شۆڕشگێڕی هەموو هێرشەکان تێکدەشکێنێت. بە بەرخۆدانی گەنجانی کورد قڕکردن و داگیرکاری کۆتایی دێت. تێکۆشان لەبیر ناکرێت. دڕندەیی دەوڵەتی تورک بەرامبەر تەرمی گەریلاکان ئاشکرا بووە. گەریلا لێپرسینەوە لەم دڕندەییە دەکات و تۆڵە دەکاتەوە. گەلەکەمان لێپرسینەوە دەکات".

فیستیڤاڵەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ بەردەوام بوو.