پۆلیسی ئێران هێرشی کرد: کچە کوردێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە کۆمادایە

ئارمیتا گەراوند، کچە کوردێکی تەمەن ١٦ ساڵ کە لە ئەنجامی هێرشی پۆلیسەکانی ئێران بریندار بوو، ماوەی ٣ ڕۆژە لە کۆمادایە.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، ئارمیتا گەراوەند کچە کوردە تەمەن ١٦ ساڵانەکە کە لە وێستگەیەکی میترۆ لە تاران تووشی هێرشی 'پۆلیسی ئەخلاق' بووە، ماوەی ٣ ڕۆژە لە کۆمادایە.

ئارمیتا گەراوەند خەڵکی کرماشان دانیشتوی شاری تاران دوای ئەوەی ڕۆژی ١ی تشرینی یەکەم لە وێستگەی میترۆی شوهەدا لە تاران بەهۆی هێرشی پۆلیس لە هۆش خۆی چوو، ماوەی ٣ ڕۆژە لە کۆمادایە و بارۆدۆخی تەندرۆستی خراپە و لە ژێر چاو دێری دایە .

بە پێی ئەو زانیاریانەی کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە شایەتحالەکانی وەرگرتووە؛ لە وێستگەی میترۆکەدا دەمەقاڵەیەک لەنێوان کچە خوێندکارەکان و پۆلیسدا دروستبوو، دوای ئەوەی پۆلیس ئاگاداری کردنەوە کە خۆیان باڵاپۆش بکەن. هەر ئەو کاتە ئەفسەرێکی پۆلیس لە ئارمیتا دەدات. ئارمیتا کە سەری بەر ئاسن دەکەوێت، دەکەرێتە سەر زەوی. ڕاگەیەندراوە کە ئارمیتا بە یارمەتی هاوڕێکانی براوەتە ناو میترۆ، لە ناو میترۆدا هۆشی خۆی لەدەستداوە و کەوتووەتە کۆما.

ڕایەدارانی ئێران ئەمەیان ڕەتکردەوە و وتیان کە هۆکاری لەهۆشچوونی دابەزینی پەستان لە خوێنی دا.

هەموو ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە میترۆدا گیراون، ڕێگری لێدەکرێت بڵاوبکرێنەوە و ڕێگری لە ڕۆژنامەنووسان دەکرێت کە ڕووماڵی ڕووداوەکە بکەن. هەروەها کاتێک کە ڕۆژنامەنووسێک چوو بوو بۆ نەخۆشخانەکە ، دوای چەند کاتژمێرێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.