سافیە ئاکداغ: ژن، ژیان، ئازادی سەرهەڵدانی ژنە

چالاکوانی تەژەئا سافیە ئاکداغ لەکۆنفرانسی دەبەپە لە ئامەد قسەی کرد و سەرنجی راکێشا بۆ سەر سەرهەڵدانی "ژن، ژیان، ئازادی" و وتی:" ئەمە فەلسەفەی سەرهەڵدانی ژنانە".

ئەندامی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (TJA) سافیە ئاکداغ لە کۆنفرانسی پارتی دیموکراتی گەلان (دەبەپە) لە ئامەد قسەی کرد.

سافیە ئاکداغ بە تایبەتی سەرەنجی دایە سەر تێکۆشانی "ژن، ژیان، ئازادی" کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا گۆڕا بۆ سەرهەڵدان و ئاماژەی بەوەدا کە ئەم دروشمە لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٢ دوای کوژرانی کچی گەنجی کورد ژینا ئەمینی لە تاران لە جيهاندا بڵاو بووەوە.

ئاکداغ وتی:"فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' ژنان بەم شێوەیە گەیشتووەتە ئەم سەردەمە، 'ژن، ژیان، ئازادی'سەرهەڵدانی ئەو ژنانەیە کە لە ژێر ناوی شەرەفەوە کوژران. بۆ ئێمە زۆر گرنگە. بەسایەی فەلسەفەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، گەیشتوینە ئەم ئاستە."