'شەهید بێریتان هێلی ئازادی ئێمەیە'

گەریلاکانی یەژاستار یادی شەهید بێریتانیان کردەوە و وتیان: بێریتان هێلی ئازادی ئێمەیە. سوپای ژنان لەسەڕ هێلی ئەو هەنگاو دەنێن و بەردەوامن لە تێکۆشان.

گەریلاکانی یەژاستار ئارین جودی، ئارژین دەستان باکوور و زین باران یادی  فەرماندەی پێشەنگی پەکەکە گۆلناز کارتاش (بێریتان)یان کردەوە کە 31 ساڵ پێش ئێستا شەهید بوو. گەریلاکانی یەژاستار دەستنیشانیان کرد کە دوای هەنگاوە مێژووییەکەی بێریتان لە دژی خیانەت، سوپای ژنان دروست بوو.

یەکێک لەو گەریلایانەی کە لە تونێلەکانی بەرخۆدان شەر دەکات وتی: هەڤال بێریتان هێلی خیانەتی قبوول نەکرد و لە دژی داگیرکەری هەلوێستێکی کەرامەتداری نیشاندا. هەڤال بێریتان لە دژی نۆکەڕانی کورد تا دوا فیشەکی شەڕی کرد و بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەست نۆکەڕان و داگیرکەران، خۆی لەسەر شاخ فڕێدایە خوارەوە. ئەم چالاکییە کاریگەرییەکی گەورەی دروست کرد و بوو بە بناغەی دروست بونی سوپای ژنان. ئێمە ئێستا لە تونێلەکانی شەڕ لەسەر هێلی هەڤال بێریتان تێدەکۆشین. هەڤال بێریتان بوو بە هاورێی شەهید مان کە رێگای ئازادی بە ئێمە نیشاندا. ئێمە تاکۆتایی لەسەر هێلی فەرماندەکانمان بێریتان، دەلال ئامەد، لەیلا سۆڕخوین و ئاخین گابار بەردەوام دەبین لە تێکۆشان کردن.

گەریلای یەژاستار ئارین دەستان باکوور بە یاد کردنەوەی شەهید بێریتان دەستی کرد بە قسەکانی و وتی: سوپای ئێمە کە ئەمرۆ بۆ هەموو ژنانی جیهان بووە بە هیوا، دیاری هەڤال بێریتانە بۆ ئێمە. ئێستا زۆرێک لە هەڤالانی ژن لە تۆنێلەکانی شەڕ، لە سەنگەرەکانی شەڕ لەسەر هێلی هەڤال بێریتان هەنگاو دەنێن و بەرخۆدان دەکەن. ئەمرۆ هەموویان وەک بێریتانن. شەهید بێریتان لە برامبەر خیانەت خۆی لەسەر شاخ فڕێدایە خوارەوە، ئەمرۆ بە هەزاران ژن لە دژی خیانەت تێکۆشان دەکەن.

گەریلای یەژاستار زین باران کە لە دژی دۆژمن لە سەنگەرەکانی بەرخۆدان دایە، سەبارەت بە گەریلای پێشەنگی پەکەکە شەهید بێریتان بەم شێوەیە قسەی کرد و وتی: بەو ئێرادەیەی کە هەڤال بێریتان خۆلقاندی ئەمرۆ ئێمە لە دژی دۆژمن شەڕ و بەرخۆدان دەکەین. ئەگەر ئەمرۆ دۆژمن ناتوانێت سەرکەوتووبێت لە هێرشەکانی بەرامبەر بە ئێمە، ئەوا لەسایەی میڕاتی بەرخۆدانە کە لە هەڤال بێریتانەوە بۆمان ماوەتەوە. ئەمرۆش دۆژمن داوای ئەوەمان لێدەکات کە تەسلیم ببین، بەلام هەروەک چۆن هەڤال بێریتان بە شکاندنی چەکەکی وەلامی دۆژمنی دایەوە، ئێمەش بە هەمان شێوە وەلامیان دەدەینەوە. ئێمە هیچ کات خیانەت قبوول ناکەین. با دۆژمن باش بزانێت کە ئێمەش تا کۆتایی وەک هەڤال بێریتان بەرخۆدان دەکەین و گیانی خۆمان فیدای خاکی پیرۆزی کوردستان دەکەین.