چیمەن شینە: 'ژن،ژیان، ئازادی' هێڵی ئازادیخوازانە

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەژار چیمەن شینە وتی، "ژن، ژیان، ئازادی بۆ ئازادیخوازان هێڵێکە. کاتی کاتی ئەوەیە هەڵوێست بگرین و بە خاوەنداری ژنان لە رێبەر ئاپۆ دەتوانین گۆشەگیری تێکبشکێنین".

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەژار چیمەن شینە بە بۆنەی یەکەم ساڵیادی سەرهەڵدانی 'ژن، ژیان ئازادی' قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

چیمەن شینە وتی، "نەخشەرێگەی شۆڕشی ژن کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران پێکهات، ئێستا بەتەواوی جیهاندا بڵاوبووەتەوە. هێڵی 'ژن، ژیان، ئازادی' شەپۆلێکی شۆڕشە کە بەراورد بە رابردوو زۆر زیاتر بووە. ژنانی رۆژهەڵات و ئێران، ژنانی هۆگری ئازادین. ژنانی ئێرانی و رۆژهەڵاتی کوردستان ژیانێکی نوێ و هەڵوێستا پڕ لەهیوای خۆیان بە هەموو شتێک، بە قژ، خوێن، ئاواز، سەما، هێڵی چالاکی دیموکراتیک، بە راپەڕینی خۆیان، ساڵێکیان تێپەڕاند. لە ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢ بەدواوە ئەوانەی لە پێناو دیموکراسی و ئازادیدا شەهیدبوون، شەهیدانی 'ژن، ژیان، ئازادی' بە خۆشەویستیەوە سڵاویان لێدەکەم، بەڵێنی سەرخستنی ئێرانێکی دیموکراتیک و کوردستانێکی ئازاد دووبارە دەکەینەوە".

چیمەن شینە باسی لەوەکرد کە هەڵمەتی 'ژن، ژیان، ئازادی' گۆڕدراوە بۆ شۆڕشی ژن و وتی، "ئەمڕۆش بەردەوامە. شۆڕشێک کە ژن و گەنج پێشەنگایەتیان بۆ دەکرد لەم خاکەدا ئاڵای ئازادییان بە ناڕەزایەتی، راپەڕین و سەرهەڵدان و قوربانیدان هەموو رۆژێک بە شەکاوەیی راگرتووە. خاکی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە نەریتی مێژوویی و کولتوری بەرخودانی کۆمەڵایەتی لە دژی شارستانی ناوەندی و سیستمی دەوڵەتی، بەردەوام پێشەنگایەتی بۆ سەرهەڵدان و راپەڕینەکان کردووە.

بەرخودانی ژنان و گەلانی ئێران بە گەورەیی خۆی وەک شۆڕشێک بە پێشەنگایەتی ژنان، بە کاراکتەری ژنان کەوتووەتە رۆژەڤی تەواوی جیهان. لە ماوەی ساڵێکدا بۆ بەرێکخستنی ئەو شۆڕشە بە پێشەنگایەتی ژنان زۆر بەها خوڵقێنراون".

لە درێژەی قسەکانیدا چیمەن شینە باسی لەوەکرد کە بە تایبەتی لەم ساڵانەی دواییدا لە ئێران کێشە و پرسە کۆمەڵایەتیەکان گەیشتوونەتە بەرزترین ئاست و رایگەیاند، "لە رۆژهەڵات و ئێران لە دژی قەیرانی ئابوری، گوشاری سیاس، کۆمەڵکوژی ژنان، لەسێدارەدان، ئەشکەنجە لە زیندانەکان، کێشە کۆمەڵایەتیەکان، قڕکردنی ژینگە، کوشتنی کۆڵبەران، بەمەرگ وەڵامدانەوەی ئازادی کۆمەڵایەتی، یاسای حیجابی زۆرەملێ و لە دژی زۆر کردەوەی دیکەی رەگەزپەرستی، ئایینپەرستی و فاشیستی بە هەزاران سەرهەڵدان هاتوونەتە ئاراوە".

'کاتی ئەوە هاتووە بە بەهێزی قۆڵ هەڵماڵین و بکەوینەخۆ'

چیمەن شینە ڕایگەیاند، کە سەرهەلدانی ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢ کە دوابەدوای کوژرانی کچە کورد ژینا ئەمینی لەسەر دەستی بە ناو پۆلیسی ئەخلاق (گەشتی ئیڕشاد) دەستیپێکرد، وەک پارچەیەک لە ئەتۆم شەپۆل شەپۆل کەشێکی شۆڕشی ئافراند، ئەوەشی دەستنیشان کرد، کە لە قۆناغی سەرهەڵدانەکە لە نەریتی بەرخۆدانی ئێران- ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەنگاوێکی نوێی هێنایە ئاراوە.

چیمەن شینە وتی، "لەهەمانکاتدا لە ناو بزوتنەوە ئازادیخوازەکانی ژنان لە سەرانسەری جیهاندا هەستێکی یەکگرتوویی و ڕۆحێکی نوێی هاوکاریی خوڵقاند، ئەمەش هۆکاری درۆست بوونی هەستێکی هاوبەشی گەورە بوو لە ناسنامەی ژناندا. هەموو کارەکان لەسەر بنەمای بیرۆکەی 'ژن، ژیان، ئازادی' رێکخران، سەدەی ٢١ بوو بە سەدەی ژنان و ئامانجی هێڵی سەرهەڵدانی دیاریکرد و نەخشاندی. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت، لە چوارچێوەی نەخشەرێی ئازادی 'ژن، ژیان، ئازادی'؛ گەل و ژنانی ئێران قوناغێکی نوێی دیمۆکراتیکبوونیان دەست پێکرد. ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە قۆڵ هەڵبماڵن و بکەونەخۆ. کاتی ئەوە هاتووە کە نەتەوەی دیموکراتیک بنیات بنرێت."

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەژار باسی لەوەکرد، زیاتر لە هەموو قۆناغەکانی پێشووی مێژووی ئێران، جیاواز تر لە جاران سەرهەڵدانی ئێستا بە رەنگی ژنانەوە چەخماخەی شۆڕشی نوێی داگیرساند و وتی، "دەتوانم بڵێم چەخماخەی ئەم شوڕشە یان شەپۆلی ئەم شۆڕشە دەتوانێت بە ملیۆنان لەدایکبوونی نوێ بێنێتە دنیاوە، ئەوەتا کۆمەڵکوژییەک بۆتە هۆی بەئاگاهاتنەوەی گەلێک، فکر و فەلسەفەیەک بۆتە ئامرازی سەردەمێکی مێژوویی شۆڕشگێڕانە. قۆناغی ساڵێکی دوای ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢ دەتوانرێت بەم شێوەیە هەڵبسەنگێندرێت ."

'ژنان بە خۆبەرێخستن کردن خۆیان دەپارێزن '

 چیمەن شینە، سوپای ژنانی گەریلای ئازادی، بە هێزی ئەم فکرە ناوبرد، کە ئەمڕۆ چۆک بە پیاوی هەژموونگەرای دادەدات و وتی، " ژنانی گەریلای یەژا ستار کە هەموو جیهان رێز لەم سوپا بێهاوتایەی ژنان دەگرێت، راستی ئەو ئەندێشەیە نیشان دەدات ". ژنانی ڕۆژهەڵات و ئێرانیش بە باشی لەم کاریگەرییەی گەریلا تێگەیشتوون. مرۆڤ دەتوانێت کولتوری بەرخۆدان و هێزی فیکری گەریلا وەک خاڵێکی هاوبەش هەڵبسەنگێنێت. هەموو ئەوانەی دەیانەوێت ئازاد بن، پەیڕەوی ئەم ئەندێشەیە دەکەن، ئەم کۆبوونەیەش لە ئامانجی ئازادیدا دەستەبەر دەبێت.

هەروەها ئەو ئەندێشەیەی کە لە باکووری کوردستان و تورکیا دەستی پێکرد، خاوەنی رێکخستنی ژنانە، لە شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا-باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاش خاوەنی راستیەکی بەم شێوەیە کە ژن بناغەی سەرەکییە. هەموویان بینییان کە پارادایمی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژی و ئازادی پارێزی ژنانی  ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی بەهێز کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەم پارادایمە ئێستا بۆ خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان ڕێنێسانسێکی گەورەیە. مرۆڤ دەتوانێت بەم شێوەیە پوختی بکاتەوە، ئەمڕۆ به هێزی ئەم ئایدۆلۆژیایه، لەهەموو شوێنێکی جیهان مرۆڤەکان شوێن ئەفسوونی ئەم ئەندێشەیە کەوتوون. گرنگترین شتیش ئەوەیە کە لێرەدا ئازادی دەبینن، گوڕ بە تێکۆشان دەدەن. ژن، ژیان، ئازادی، بۆ ژنان و گەلانی جیهانی ئەوەی بەرجستە کردەوە، کە سەدەی ٢١ بە چ شێوەیەک دەبێت. بەرخۆدانی ژنان و گەلان لەم سەردەمەدا سەرکەوت”.

'ئەندێشەی رێبەر ئاپۆ بە هەموو شوێنێک بڵاودەبێتەوە'

سەبارەت بە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چیمەن شینە  وتی: "ڕێبەر ئاپۆ کە ماوەی ٢٥ ساڵە لە دوورگەی ئیمراڵی زیندانی کراوە، ڕێبەری ئازادییە بۆ هەموو گەلان و ژنان، بۆیە دژوارترکردنی گۆشەگیرییەکە، یەکێکە لە  پیلانە زۆر چەپەڵەکانی پیاوی هەژموونگەرا دژی ئازادی. لەدژی ئەم هێرشە چەپەڵە بۆ سەر ئیرادەی ژن و گەلان، دەبینین لە چ ئاستێک ژن و گەلانی ئێران ئەو گۆشەگیرییە پووچەڵ دەکەنەوە.

ڕێبەر ئاپۆ بە هێزی بنیادنانی ئەم ئەندێشەیە گۆشەگیریی شکاند. ئەو ئەندێشەیە کە ئێستا گۆشەگیری بەسەردا دەسەپێندرێت، ڕێنێسانسێکی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانە. هەر بۆیە گۆشەگیری لەسەر ئەم ئەندێشەیە توندتر دەکرێتەوە. ژنان و گەل گۆشەگیرییەکەیان شکاند. ئافرێنەری ئەم ئەندێشەیە گۆشەگیر ناکرێت، بۆچی؟  چونکە ئەم هزر و ئەندێشەیە شەپۆل شەپۆل بە هەموو کیشوەرەکاندا بڵاو بووەتەوە. تۆوی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' دەچێندرێت. ئێمە دەتوانین بە ئاسانی بڵێین کە مرۆڤایەتی چی تر گۆشەگیری قبوڵ ناکات”.

هـ . ب