سەکینە پەروانە بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی مانگرتنی راگەیاند

سەکینە پەروانە، زیندانی سیاسی کورد و زیندانیکراوی زیندانی ئێڤین ڕایگەیاند، بە یادی عەلی موزەفەری و ژینا ئەمینی و سەرجەم شەهیدانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی “ژن، ژیان، ئازادیی” بۆ ماوەی دوو ڕۆژ مان لە خواردن دەگرێت.

سەکینە پەروانە زیندانی سیاسی کورد و زیندانیکراوی زیندانی ئێڤین لە یادی شەهیدانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیی پەیامێکی بڵاوکردەوە.

ساکینە پەروانە، زیندانی سیاسی کورد و زیندانیکراوی زیندانی ئەوین ڕایگەیاند، لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادیی، ڕۆژانی ئەمڕۆ و سبەى دەست بە مانگرتن لە خواردن دەکات.

ساکینە پەروانەدا، لە هەژماری تایبەتی گۆڵروخ ئیرایی زیندانی سیاسی زیندانیکراوی زیندانی ئێڤین و هاوژووری ئەم زیندانییە سیاسییە پەیامێکی بڵاوکردەوە، لە دەقی پەیامەکەدا هاتووە: عەلی موزەفەری وەرزشوان و ئەندامی تیپی بالەی گەنجانی سایپا بووە، لە ٣١ـی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بە سێ فیشەکی ئەفسەرانی ڕژێمی ئێران لە قوچان کۆچی دوایی کرد.

باسی لەوەشکرد، ئەو بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر کوشتنی ژینا ئەمینی چووە سەر شەقام و هەرگیز نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە، دوای هەفتەیەک لە کوژرانی عەلی، تەرمی بێ گیانەکەی لە بەرانبەر وەرگرتنی پارەی فیشەکەکان ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا”.

سەکینە پەروانە هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە، ئێستا بۆ هاوسۆزی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیان، بە یادی عەلی و ژینا و سەدان شەهیدی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی، لە ئەمڕۆ و سبەى مانگرتن لە خواردن ڕادەگەیەنم”.