سۆنگوڵ شارکلی: بە رێکخستنکردنی ژنان بەهێزتر دەکەن

سۆنگوڵ شارکلی، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)، دوای کۆنفرانسی ژنانی پارتی چەپی سەوز ڕایگەیاند، "بەڕێکخستنبوونێکی بەهێزی ژنان بونیاد دەنێین".

سۆنگوڵ شارکلی، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) ڕایگەیاند، دوای پڕۆسەی هەڵبژاردن، لەگەڵ خەڵک کۆبوونەتەوە، دوای وەرگرتنی ڕەخنە و پێشنیارەکان، پێکەوە کۆبوونەتەوە و بە مەبەستی تاوتوێکردنی ئەو ڕەخنە و گفتوگۆکردن کۆنفرانسێکیان سازکرد.

وتیشی: "دوای کۆنفرانسەکە کۆنگرە دەبەسترێت، لە کۆنفرانسەکەدا گفتوگۆی جددی و ڕێگەچارەی دروست تاوتوێ کرا. توانیمان کێشەکان دەستنیشان بکەین. پێش هەموو شتێک، کەشێکی لەم شێوەیە لە کۆنفرانسەکەدا خولقا، بەڵام ئێمە لە بابەتی گۆڕینی بوارە کێشەدارەکاندا کەموکوڕیمان هەیە، لە ڕووی بەکردارکردنی ئیرادەیەکی پێویست لاوازین، هیوادارم بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی دەستنیشانمان کردن، ئیرادەیەکی بەهێزتر و جددی ترمان هەبێت."

'بە کردەوە ڕەخنە لە خۆمان دەگرین'

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە ئاماژە بە ڕەخنەکانی هاوڵاتیان لە پارتی چەپی سەوز کرد و وتی، "ئەو ئەنجامانەی هاوپەیمانی ڕەنج و ئازادی بەدەستیان هێنا، ڕەخنەی زۆریان لێ گیرا. لەبارەی کاندیدەکان ڕەخنەیەکی زۆر هەبوو، کە بەتەواوی ئیرادەی هەرێمەکەی لەخۆ نەدەگرت. لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا ڕەخنەی زۆر لە پشتگری بێ شەرت و مەرج لە کلیچدارئۆغڵو کرا. دەستنیشان کرا، کە پارتی چەپی سەوز بە تەواوەتی بۆ جەماوەرە، گەلەکەمان ڕوون نەکراوەتەوە، هەر بۆیە دەنگێکی زۆر بەفیڕۆچوون.  ئەم ڕەخنانە منیش دەگرێتەوە چوونکە منیش بەشدارم. زیاتر لە هەموو ئەمانە، کێشە پێکهاتەیی دەستنیشانکران و ڕەخنەیان لێگیرا. بێگومان هەموو ئەمانە لە وۆرکشۆپەکاندا باسکران. بە کورتی لە کردەوەدا وەڵامی ڕەخنەکان دەدرێتەوە.

'بەڕێکخستنبوونمان بەهێز دەکەین'

سۆنگوڵ جەختیشیکردەوە، هەم لە ڕێکخستنی ژنان و هەمیش لە کاروباری گشتی پارتەکەدا لاوازیمان هەیە و ئاماژەی بەوە کرد، لە ماوەی داهاتوودا کێشەکان چارەسەر دەکرێن. وتیشی: "بۆ ئەوەی بەهێزتر بین، پێویستە کاری بەرجستە و بە ئیرادەی و بڕیاری ژنان ئەنجام بدەین. ئێمە هاوڕاین کە ڕێکخراوێکی پشتئەستور بە بڕیاری ژنان تاکە شتێکە کە دەبێتە هۆی گەشەکردنمان. چونکە ئەمە تاکە شتە، کە ئێمە و بەڕێکخستنبوونی ژنان بەهێزتر دەکات. لە هەمان کاتدا باڵادەستی پیاوان لەناو حزبدا لاواز دەکات. چونکە کاتێک کاریگەری ژنان و ڕێکخستنی ژنان کەم دەبێتەوە، ئەو کاتە هۆشمەندی بۆ باڵادەستی پیاوان لەناو پارتەکەدا فراوان دەبێت، گۆڕەپانەکەمان بەرتەسک دەبێتەوە، دەگۆڕێت بۆ ئەو شتانەی کە ژنان لە ئامادەبوونیان لە نێو پارتەکە دوور دەخەنەوە. چارەسەر بۆ ئەمەش دامەزراندنی رێکخستنێکی بەهێزی ژنانە."

ژ.ن