تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ)، به بۆنه‌ی ١١یه‌مین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا، كه له ڕۆژی ١٩ی ته‌مووزی ساڵی ٢٠١٢ چه‌خماخه‌كه‌ی لێدرا، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی تاژێ دا هاتووه، له ١١یه‌مین ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تهمووز، پیرۆزبایی ئه‌و شۆڕشه له هه‌موو گه‌له‌كه‌مان له ڕۆژئاوا، باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌كه‌ین و به خۆشه‌ویستیه‌وه سڵاو له گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین. له كه‌سایه‌تی شه‌هیدان له‌مان شوێش، یوسرا ده‌روێش و فورات توما، سه‌رجه‌م شه‌هیدانی شۆڕشی رۆژئاوا به ڕێز و خۆشه‌ویسته‌وه یاد ده‌كه‌ینه‌وه.
تاژێ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، شۆڕشی رۆژئاوا كه وه‌ك شۆڕشی ژنان به‌ره‌وپێشچوو، له ١١یه‌مین ساڵیادیدا پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌ی نیشان دا و بوو به نموونه بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی. بێگۆمان ئه‌و پێشكه‌وتنه له ئه‌نجامی تێكۆشانێكی گه‌وره هاته ئاراوه و ژنان ڕۆڵێكی پێشه‌نگیان له‌و تێكۆشانهشدا گێڕا. شۆڕشی ڕۆژئاوا وه‌ك شۆڕشی ١٩ی تهمووز چووه نێو مێژووه‌وه. له ١٩ی ته‌مووزدا ئه‌و چه‌خماخه‌ی له كۆبانێ لێدرا، سه‌رانسه‌ری ڕۆژئاوا و زۆر شوێنێ دیكه‌ی سوریای گرته‌وه. ئه‌مڕۆ شۆڕشی رۆژئاو بۆ هه‌موو ژنانی جیهان بووه‌ته هیوای ڕووناكی.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی تاژێ دا هاتووه، له دژی سیستمی نه‌ته‌وه-ده‌وڵه‌ت كه سات به سات ده‌یه‌وێت مرۆڤایه‌تی له‌ناو ببات، شۆڕشی ڕۆژئاوا هه‌موو مرۆڤایه‌تی پاراست. له هه‌مان كاتدا شۆڕشی رۆژئاوا به په‌یڕه‌وكردنی سیستمی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك، بوو به نموونه‌یه‌كی جوانی پێكه‌وه ژیانی گه‌لان. سیستمی نه‌ته‌وه ده‌وڵه‌ت كه به ئهقڵییهتێكی پاوسالاری ئاماده‌كراوه، هه‌موو ڕۆژێك له دژی شۆڕشی رۆژئاوا هێرش ئه‌نجام ده‌دات. له به‌رامبه‌ر ئه‌و سیستمه پرۆژه‌ی ڕێبهرایهتمان به‌ناوی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك، ڕێگه‌ی به گه‌ل و ئایینه جیاجیاكان له ڕۆژئاوا دا پێكه‌وه ژیان بكه‌ن. ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات كه سیستمی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك، چه‌نده به‌هێزه.
تاژێ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به ڕۆڵی گرنگی ژنان له شۆڕشی ڕۆژئاوا كرد و ڕایگه‌یاند، ژنان له شۆڕشی رۆژئاوا دا له گۆڕه‌پانی سه‌ربازی تاكوو گۆڕه‌پانی سیاسی، له كایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی تا كایه‌ی دیپلۆماسی، له هه‌موو بواره‌كانی ژیان، نموونه‌ی گه‌وره‌ی بوێریان نیشاندا و خاوه‌نداریان له شۆڕشی ڕۆژئاوادا كرد. ئه‌وانه‌ی زیاتر له‌وه تێگه‌یشتن كه شۆڕشی رۆژئاوا به ڕه‌نجی ڕێبه‌ر ئاپۆ بنیاد نراوه، ژنان بوون. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ڕێگری له هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش گیراوه، له‌سایه‌ی ژنانه‌وه‌یه، ئه‌مڕۆ ئه‌و ژنه بوێرانه له‌لایه‌ن ئه‌قڵییه‌تی فاشیستی ئاكه‌په-مه‌هه‌په ده‌كرێنه ئامانج و هه‌موو هێزه‌كانی جیهان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م دۆخه بێده‌نگن.
تاژێ سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشاوه،كه "له ژێر چه‌تری شۆڕشی رۆژئاوا هه‌موو گه‌لان و ئایینه‌كانی جێگه‌یان گرتووه و به رۆح، ئیراده و ئه‌قڵی هاوبه‌ش خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. شۆڕشی ڕۆژئاوا نه‌ته‌نیا بۆ گه‌لی كورد، بۆ هه‌موو گه‌لانی ڕۆژئاوا و سوریا بووه هیوای رووناكی. له دژی ئه‌قڵیه‌تی تاك ڕه‌ویی فاشیست، ئه‌و رۆحه هاوبه‌شه تا ئه‌مرۆ شۆڕشی رۆژئاوای گه‌وره‌تر كردووه.
له به‌شێكی تری ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه، سیستمی داگیركه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكاته‌سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕشی رۆژئاوا، هه‌موو جۆره شێوازێكی قێزه‌ونی به‌كارهێنا، دوایین نموونه‌شی به‌ڵایه‌كی وه‌ك داعش بوو. له به‌رامبه‌ر داعش كه ببوو به به‌ڵایه‌ك بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی، به پێشه‌نگایه‌تی ژنان به‌رخۆدانێكی گه‌وره ئه‌نجامدرا و به ده‌ستی هێزه‌كانی به‌رخۆدانی ڕۆژئاوا، مرۆڤایه‌تی له به‌ڵایه‌كی وه‌ك داعش پاككرایه‌وه.
تاژێ جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، شۆڕشی ڕۆژئاوا له بنیادنانی سیستمی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك له شه‌نگال وه‌ك نموونه وه‌رگیرا. هه‌روه‌ها ڕۆحی شۆڕشی ڕۆژئاوا، كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر دامه‌زراندنی تاژێ له شه‌نگال هه‌بوو. شۆڕشی رۆژئاوا كه ئه‌مڕۆ بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی بۆته سه‌رچاوه‌ی ئیلهام، بۆ شه‌نگالیش گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه.
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا هاتووه، جارێكی دیكه پیرۆزبایی ١١یه‌مین ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تهمووز ده‌كه‌ین و له‌و باوه‌ڕه‌داین كه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تر بۆ گه‌لانی ڕۆژئاوا به‌دی ده‌هێنێت.
ژ.ن