تەژەکە-ئە داوای بەشداربوونی کرد لە چالاکییەکانی ١ی تشرینی دووەم

تەژەکە-ئە بەبۆنەی ١ی تشرینی دووەم ڕۆژی کۆبانێ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای لە گەلی کورد و سەرجەم دۆستان گەلەکەمان کرد کە بە بۆنەی ئەم ڕۆژە بەشداری ناو چالاکییەکان ببن.

ئەو ڕاگەیەندراوەی کە لەلایەن تەژەکە-ئە وە بڵاوکراوەتەوە بەم شێوەیەیە: ئەو شەڕەی لە کۆبانێ دژی دڕندەیی داعش ئەنجامدرا، وەک ڕزگاری گەلان بینرا و ١ی تشرینی دووەم وەک "ڕۆژی جیهانی کۆبانێ" ناسێنراوە.

لە ئەنجامی فکر و ڕەنجی ڕێبەر ئاپۆ، سەرکەوتنی کۆبانێ ناوی خۆی لە لاپەڕەکانی مێژوودا نووسی. ڕێبەر ئاپۆ لە چاوپێکەوتنەکاندا هەمیشە دەستنیشانی کردووە کە هەرچییەک دەبێت با ببێت دەبێت کۆبانی بپارێزرێت. سەرەڕای هاوکاری و خیانەتەکانی بارزانی، کۆبانی سەرکەوتنی بەدەستهێنا. بە سەدان ژنیش شانبەشانی ئەو قارەمانانەی کە مێژوویان گۆڕی بەشداریان لەم سەرکەوتنەدا کرد و جوانی ژنێکیان پێشانداین کە شەڕ دەکات.

ئەمڕۆ دەبێت هێز و ئیرادەی خۆمان لە چوارچێوەی هەنگاوی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد" نیشان بدەین. وەک چۆن کۆبانێ بە تێکۆشانی گەل سەرکەوتنی بەدەست هێنا، هەر بەوشێوەیەش بە بەرخۆدان و ڕێکخستنی گەل، گۆشەگیری دەشکێت و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدەست دەهێنین و کێشەی کورد چارەسەر دەبێت.

سەرەتا ژنان و پاشان داوا لە گەڵەکەمان و هەموو دۆستانمان دەکەین کە تێکۆشانی خۆیان پێش بخەن و بەشداری ئەو چالاکیی و مەراسیمانە ببن کە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کۆبانی لە ١ی تشرینی دووەم بەڕێوە دەچێت.